ئاماری مانگێک: ٦ کۆڵبەر کوژران و ٣٥ کۆڵبەری تریش برینداربوون

بەپێی ئاماری بڵاوکراوەی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی مانگێک دا لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، ٦ کۆڵبەر کوژراون و دەیان کۆڵبەری تریش برینداربوون.

کۆڵبەرنیوز، ئاماری مانگێکی لەبارەی دۆخ و کوشتاری کۆڵبەران لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو ئامارە، لە ماوەی مانگێکدا ٦ کۆڵبەر کوژراون و ٣٥ کۆڵبەری دیکەیش بریندار بوون.

بەپێی ئامارەکە، لەو ٣٥ کۆڵبەرە بریندارە ٢٤ کۆڵبەریان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە برینداربوون و ٤ کۆڵبەریان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوون و ٧ کۆڵبەریش لە کاتی هێرشی هێزەکانی دەوڵەت لە هەوڵی خۆ ڕزگارکردن دا لە شاخ و بەرزاییەکانەوە بەربوونەوتەوە و بریندار بوون.

بە گشتی لەو ٤١ کۆڵبەرە کوژراو و بریندارە، ٢٣ کۆڵبەریان لە سنووری بانە، ١٤ کۆڵبەری تریان لە سنووری نەوسود، ٣ کۆڵبەریان لە سنووری شنۆ و یەکێکیش لە سنووری سەلاسی باوەجانی برینداربوون، یان کوژراون.

ژ.ت