ئامەد مەلازگرت ئەندامی فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل بۆ رادیۆی دەنگی وڵات قسەی کرد و ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، خیانەتی پەدەکە و بەرخۆدانی گەریلا کرد.
ئامەد مەلازگرت رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و گەریلاش ەب رۆحێکی فیدایی لە بەرانبەر هێرشەکان بەرخۆدان دەکات. مەلازگرت ئاماژەی بە ئەو هۆکارە کرد کە گەریلا لە بەرانبەر دوژمن بەهێز دەکات و وتی کە دوژمن ناتوانێت خاکی کوردستان داگیر بکات.
ناتۆ چەکی قەدەغەکراوی داوەتە تورکیا
مەلازگرت رایگەیاند کە دوژمن لە ساڵی ٢٠٢١دا هێرشی کردە سەر ئاڤاشین و وتی، " ئاماناجی هێرشەکە داگیرکردنی زاپ و ئاڤاشینە و دواتر روو لە گۆڕەپانەکانی دیکەی باشوری کوردستان بکات. گەریلاکانی پەکەکە بە هەنگاوی بازەکانی زاگرۆس وڵامی هێرشەکانی دوژمنیان دایەوە. بەم شێوەیە لەبەردەم داگیرکەری دەوڵەتی تورک بوون بە ئاستەنگ. لە ئاڤاشین لەگەڵ ئەوەی دوژمن چەندین مانگ هێرشی کرد، نەتوانی ئەنجام بەدەستبهێنێت. دواتر چەکی کیمیایی بەکارهێنا و ویستی بەم شێوەیە ئەنجام بەدەست بهێنێت، بەڵام لەبەرانبەر بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی سەرنەکەوت. دیارە دوژمن لە ساڵی ٢٠٢١دا جارێکی دیکە هەڵسەنگاندنی کردووە و بۆ ئەوەی سەرکەوتنی ساختە بەدەستبهێنێت، مۆڵەتی لە ناتۆ و دەوڵەتانی ئەوروپا وەرگرتووە کە هێرش بکاتەوە سەر گەنجانی کورد. لەبەرانبەر گەریلا شەڕ بکات و چەکێکی زۆریشی بەدەستهێناوە.
لە رێگەی ناتۆوە چەکی قەدەغەکرا بە دەوڵەتی تورکدراوە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئەو چەکانەی بەکاردەهێنرێن، پێشتر ئامادەکراون. دوای ئەو ئامادەکاریە گەورەیە، لە ١٤ی نیسان تاوەکو ١٧ی نیسان فڕۆکە جەنگیەکان بە چەکی نوێ دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی کرد. بێوەستان گەموو گۆڕەپانەکەیان بۆردومان کرد. دوای هێرشی ئاسمانی بە هاوکاری فڕۆکە جەنگیەکان لە ١٧ی نیسانەوە ویستیان سەربازەکانیان جێگیر بکەن. هەڤاڵانمان لە هیچ شوێنێک ڕێگەیان نەدا سەرباز دابەزێنن. هەڤاڵان بە چەکی دەستی خۆیان وڵامێکی بەهێزی دوژمنیان دایەوە. دوژمن ناچار بوو کە تا ڕادەیەک بکشێتەوە. لە چەند شوێنێکی دوور ئێمە هەن و سەربازیان لەوێ دابەزاندووە.
دوژمن لەسەر هێڵی شێلادزێ سەربازی داناوە لە بەرانبەر کورەژارۆ. هێزە هەواڵگریەکان پشتگیری دەکەن. ئێستا لە گۆڕەپانی کورەژارۆ، لەسەر هێڵی چیای رەش، ئەشکەوتی برینداران، کارکەر، ئاڤاشین، جیلۆی بچوول و وەرخەلێ شەڕێکی گەورە هەیە. دوژمن دەیەوێت دەست بەسەر چەند بەرزاییەکی ستراتیژی بگرێت، هەڤاڵانمان بە شەو و ڕۆژ بە فیداکاریەکی گەورەوە بەرخۆدان دەکەن. دەوڵەتی تورک کە پشت بە تەکنیک دەبەستێت، وای حساب کردووە کە ئایا دەتوانێت لەبەرانبەر گەریلا بەرخۆدان بکات، یاخود نا. بەڵام شتێکی لەبیر کردبوو، کاتێک شەڕ دەستیپێکرد، هەرچەندە تەکنیکی قورسیش بێت، گەریلاکانی پەکەکە بە رۆحێکی فیدایی زیلان و عەگید، باجەکەی هەرچیەک بێت، بەرخۆدانێکی گەورەیان پیشاندا. لەبەرئەوەش ٨ رۆژە کە دوژمن نەیتوانیوە بگاتە ئامانجی خۆی و گەریلا تێکۆشانێکی گەورە پیشان دەدات.
دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت
مەلازگرت باسی ئەوەشێ کرد کە هێرشی داگیرکەری ٨ رۆژە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا ٢١٨ سەربازی تورک سزادراون و ٣٠ سەربازیش بریندار بوون. ئەوەی خستەڕوو کە لە شەڕدا باجێکی زۆر دراوە و وتی، " لە هێرشەکاندا ژمارەیەک هەڤاڵای هێژامان شەهید بوون. تاوەکو ئێستا ١٧ هەڤاڵمان شەهید بوون. لەبەر قورسی شەڕەکە پەیوەندیمان لەگەڵ دوو تیمی گەریلا پچڕاوە. ناسنامەی ژمارەیەک شەهیدمان راگەیاند. ناسنامەی هەڤاڵانی دیکەش کە شەهید بوون لە داهاتوودا ئاشکرا دەکەین. گەلەکەمان پێویستە بزانێت کە شەڕێکی گەورە هەیە و گورزی گەورەش لە دوژمن دەدرێت.
دوژمن لە هەرێمەکە چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی بەکاردەهێنێت. پاریش دوژمن لە ئاڤاشین گازی ژەهراوی بەکارهێنابوو. ئێستاش لە شوێنە ستراتیژیەکان لەدژی هەڤاڵانمان گازی ژەهراوی بەکاردەهێنن. یەکێک لە گازە ژەهراویەکانیش ئەوەیە کە دووکەڵێکی زەردی هەیە و مرۆڤ دەخنکێنێت. گازێکی دیکەی ژەهراوی دووکەڵێکی رەشی هەیە. دوژمن چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. دەوڵەتی تورک ئەو چەکان لەبەرانبەر دەوڵەتێکی دیکە بەکاربهێنایە، هەموو جیهان هەڵدەستایە سەرپێ. بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەندامی ناتۆیە و هێزە هەرێمیەکان چاویان لەبەرانبەر ئەم تاوانە دادەخەن. بۆ لەناوبردنی پەکەکە هەموو سازشێک دەکەن. لەبەرئەوەش دەوڵەتانی ئەوروپا و هێزەکانی دیکە بێدەنگ دەبن. پێویستە گەلە وڵاتپارێزەکەمان، گەلی کوردستان و بە تایبەتی گەلی باکوری کوردستان خاوەنداری لە ڕۆڵەکانیان بکەن. پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیاری هەڵگرێت و لە بەرانبەر ئەم داگیرکەریە راپەڕێت. سولەیمان سوۆیلو بانگەشەی ئەوە دەکات کە پەکەکەیان لەناوبردووە و ئیرادەی پەکەکەیان شکاندووە و هەندێک کەسی خۆفڕۆش لە میدیاکان قسە دەکەن و بە وتنی ' ئێمە تورکین' دەیانەوێت خۆیان سەرکەوتووانە پیشان بدەن.
پێویسته گه‌له‌كه‌مان باری سه‌رشانی گه‌ریلا كه‌م بكاته‌وه
له‌سه‌رتادا باكور پێویسته گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان باش بزانێت، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له زاپ و ئاڤاشین ده‌كرێت له شه‌ڕی ئۆكرانیا گه‌وره‌تره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك گوێ بۆ كه‌س ناگرێت، ئه‌نده چه‌كی قه‌ده‌غه و كیمیاییشی هه‌بێت، هه‌موویان به‌كارده‌هێنێت. گه‌ریلا پێویستی به‌وه‌یه كه گه‌ل خاوه‌نداری له‌و دۆزه بكات. بێگومان گه‌ریلا ده‌زانێت، له‌و رۆژه‌وه شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه، گه‌ل له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌وروپا هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ. راسته به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه. به‌تایبه‌تی له باكور، گرتن و هێرش هه‌یه. بۆ مه‌گه‌ر چیمان ماوه كه له‌ده‌ستی بده‌ین! پێویسته گه‌له‌كه‌مان بڕژێته گۆڕه‌پانه‌كان. به تایبه‌تی گه‌لی ئامه‌د و باكوری كوردستان پێویسته پێشه‌نگایه‌تی له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بكه‌ن. چاوه‌ڕوانی ئێمه له‌گه‌لی كورد و گه‌نجان ئه‌وه‌یه. هه‌ندێك كه‌س به ده‌می خیانه‌تكاران ده‌دوێن، ده‌ڵێن، له باكور ئه‌و هه‌موو ئازاره چێژراوه له‌به‌ر ئه‌وه به‌و جۆره‌یه. به‌ڵام ئه‌وه راست نییه، ده‌یانه‌وێت بابه‌ته‌كه بگۆڕن.
یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل ئامه‌د مه‌لازگرد وتی، "كه‌سانی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و ویژدان كه ده‌یانه‌وێت دۆزی كورد و كوردستان سه‌ربكه‌وێت، بۆ پاراستنی گه‌ریلا چی له‌ده‌ستیان دێت، پێویسته بیكه‌ن. دوژمن هه‌م رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له شه‌هید ده‌كات، هه‌م ده‌ڵێت ئه‌وانه تیرۆریستن و هه‌م ده‌شڵێت تورك- كورد برای یه‌كترن. ئه‌وه چ كارێكه؟ پێویسته ده‌وڵه‌تی توركیش زیانی پێبگات. واته ده‌بێت شه‌ڕ بگوازرێته‌وه بۆ توركیا. چی پێویست بێت ده‌بێت بكرێت. كێ ده‌توانێت له سوتاندن تا كوشتن زیان به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بگه‌یه‌نێت، چی له‌ده‌ستی دێت با بیكات" و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی خۆیدا "ئێمه بیر و بڕوامان له هێڵی رێبه‌ر ئاپۆوه وه‌رگرت. گه‌لی وڵاتپارێزمان. گه‌له وڵاتپارێزهكهمان له زیندانه‌كانی داگیركه‌راندا شه‌هید ده‌بن. له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی زیندانه‌وه رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بنه‌وه. ئاشكرایه ئه‌و پاسه‌وانانه له كوێ ده‌ژین، ماڵه‌كه‌یان و شوێنی هاتوچۆیان. چۆن ده‌توانن به ازادانه بسوڕێنه‌وه؟ یاخود ناونیشان، ماڵ و موڵكی ئه‌و پۆلیس و جه‌ندرمانه ده‌زانرێت. چۆن به ازادانه ده‌سوڕێنه‌وه؟ له ساڵانی ١٩٩٠یش سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌نده دڕندانه‌ش هێرشی ده‌كرد، دوژمن نه‌یده‌توانی له كوردستان ئه‌وه‌نده به ئاسوده‌یی بژی. پێویسته ئێستا له‌و كاته خراپتر بێت. خۆی له خۆیدا ئه‌ردۆغان بوێری له‌و جۆره مامه‌ڵه و ره‌فتاره وه‌رگرتووه. ده‌بێت هه‌ر كوردێكی دڵشكاو ئازار به دوژمن بگه‌یه‌نێت. له‌و روانگه‌وه پێویسته گه‌نجانی كورد وه‌ڵامی دوژمن بده‌نه‌وه و باری سه‌ر شانی گه‌ریلا كه‌م بكه‌نه‌وه. تا دره‌نگ نه‌بووه پێویسته له هه‌موو ناوچه‌كانی باكور شه‌ڕ به‌ڕێوه بچێت. له گه‌وره‌شاره‌كانی توركیا و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش پێویسته گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر دوژمن خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت.
سه‌ركه‌وتن بۆ په‌كه‌كه و گه‌لی كوردستان ده‌بێت
ده‌زانرێت هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ن له‌به‌ر دڕنده‌یی ده‌وڵه‌تی تورك له ماوه‌كانی رابردوو له سوپای تورك ده‌ترسن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌تی تورك ناترسن، كوردانی ئازاد، وڵاتپارێزان و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه باش ده‌زانێت. هه‌ر بۆیه بۆ شكاندنی ئه‌و ئیراده‌یه هه‌موو شتێك ده‌كات. چی ده‌بێت با ببێت، نه گه‌ریلاكانی كورد و نه رۆڵه‌كانی كوردستان ملكه‌ج نابن، چۆكدانادهن، مردنیش هه‌بێت مردن له پێناو كورد و كوردستان شكۆیه. شه‌هیدبوون له‌م شه‌ڕه‌دا بۆ ئێمه و گه‌لی كورد شكۆ و كه‌رامه‌ته. گه‌لی كورد شانازی به رۆڵهكانیهوه ده‌كات. وه‌ك چۆن ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌م شه‌ڕه هه‌موو دامه‌زراوه، چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خۆی سه‌فه‌ربه‌ر كردووه و ئۆپۆزسیۆنیشی هێناوه‌ته سه‌ر یه‌ك هێڵ، هه‌ر كه‌س به خۆی ده‌ڵێت من كوردم یان كوردستانیم، له چ ره‌چه‌ڵه‌كێك ده‌بێت با ببێت پێویسته یه‌كێتی خۆی دابمه‌زرێنێت و له دژی داگیركاری بوه‌ستنه‌وه. ئه‌وه ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكی كورد و كوردستانییه.
ئه‌نجامه‌كه چی ده‌بێت با ببێت ئێمه چه‌نده قوربانی قورس بده‌ین، كه ئێستاش قوربانی ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، گه‌لی كورد و گه‌لی كوردستانن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه سڵاو له‌و گه‌ریلایانه ده‌كه‌ین كه به شه‌و و رۆژ بێ خه‌و و پشوو له هه‌لومه‌رجی دژوار‌دا له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕدان خۆڕاگری ده‌كه‌ن و تێده‌كۆشن. دیسان گه‌له‌كه‌مان له چوار پارچه، گه‌له‌كه‌مان له ئه‌وروپا و دۆستانمان به شه‌و و رۆژ خۆڕاگری ده‌كه‌ن و خاوه‌نداری له گه‌ریلا ده‌كه‌ن. ئێمه سڵاویان لێده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین".
ف.ق /هـ .ب