ئاسایشی سلێمانی ڕێگریی لە ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ـی شوبات کرد

بڕیاربوو ئەمڕۆ، لە سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی، ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ـی شوبات بەڕێوەبچێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگریی لێی کرد و زیاتر لە ٢٠ کەسی دەستگیرکرد.

ئاسایشی سلێمانی، ڕێگریی لە ڕێپێوانێک کرد، کە بڕیاربوو بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت.

بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات، ئاسایشی سلێمانی، زیاتر لە ٢٠ کەسی دەستگیرکردووە و تا ئێستا بێ سەروشوێنن.

هەریەک لە (تارا حسێن و سەلام عەبدوڵا، هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی، هاوسەرۆکانی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی و چەندین ئەندام و وڵاتپارێزی دیکە) لەناو دەستگیرکراوەکاندان.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ، لە چەندین ناوچەی دیکەی باشوور، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و سەرانسەری جیهاندا ڕێپێوان بۆ شەرمەزارکردنی ئەو پیلانگێڕییە بەڕێوەدەچێت.

هـ . ب