فەرماندەیی ئاسایشی ئیزیدخان بۆ هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ کۆبوونەوەیەکی هەمەلایەنەی ئەنجامدا و لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەنجامی کارەکانی ئەمساڵی ڕاگەیاند. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی پەروەردە و گەورەکردنەوەی ئاسایشی ئیزیدخان و کردنەوەی بەشە نوێیەکان و ئۆپەراسیۆنەکان دژی گرووپە تاوانکارییەکان و دۆخی ئاسایشی ناوخۆ، هێرشی ئاسمانی، زەمینی و چەندین بابەتی دیکە تاوتوێ کران. هەروەها پلان و ئامانجەکانی ساڵی نوێی کار و تێکۆشان بڵاوکرانەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئاسایشی ئیزیدخان پلانەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی ساڵی ٢٠٢٣ی کە دەست نیشانی کردبوو، زۆربەیان جێبەجێکراون، و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرنامەیەکی بەهێز بۆ پیشەیی لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان دادەنێن. هەروەها ئاماری دەورەی ڕاهێنانەکانی لە چوارچێوەی دامەزراندنی ئەندامی نوێ و شارەزاییدا ئاشکرا کرد.
فەرماندەیی ئاسایشی ئیزیدخان ڕایگەیاند کە ئەرکی سەرەکییان پاراستنی شەنگاڵ بووە و پاراستنی ڕێپێوانەکان (خۆپیشاندان)، کۆبوونەوەی جەماوەری، فێستیڤاڵ، مەراسیمەکان، ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی تەرمی شەهیدان بووە و باس لەوە کرا کە ٤٠٩ ئەرک لەو چوارچێوەیەدا جێبەجێ کراون.
فەرماندەیی ئاسایشی ئیزیدخان وتی:"بەشێکی تری ئەرکە گرنگەکانی ئاسایشی ئیزیدخان مامەڵەکردنە لەگەڵ کێشەی دانیشتووان و ئەم زانیاریانەی خوارەوەی بڵاو کردەوە، کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە چارەسەر کراون. بەشێک لەو کێشانە بە ئەنجوومەنی گەل و هێزەکانی بەرگری هەرێم چارەسەر کراون. بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٢٣دا زۆربەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر کراون. بە گشتی 126 کێشە لە هەرێم چارەسەر کراون".
هەروەها ئاسایشی ئیزیدخان ڕایگەیاند کە لە ماوەی ساڵێکدا ٢٠ ڕووداو بە هۆی هۆکاری کۆمەڵایەتی و کێشەی ئەخلاقی و بیانووی جیاوازەوە ڕوویانداوە.
سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە بە هاوکاری لەگەڵ پەدەکە لە ناوچەکەدا کە لەلایەن سیخوڕەکانی 'دوژمنی کۆک' ــــــەوە ئەنجام دراون، هێزەکانی ئاسایشی ئیزیدخان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:"لە ساڵی ٢٠٢٣دا زۆر هێرشی ئاسمانی و هێرشی جۆراوجۆر ڕوویانداوە، لە هەرێمەکەماندا هەموو ئەو هێرشانەی کە ئەنجامدراون لەلایەن ئاسایشی ئێزیدخانەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و تۆمارکراون. بە گشتی لە ماوەی ساڵێکدا ٧ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕووی داوە و لە ئەنجامدا ٩ کەس شەهید بوون. هەروەها هێرشێکی تیرۆرکردن ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا کەسێک شەهید بوو".
هێزەکانی ئاسایشی ئیزیدخان لە چوارچێوەی دەورەی ڕاهێنانی، شەهید شێرزاد، شەهید شەنگاڵ و شەهید سەلام بە گشتی ١٧ دەورەی ڕاهێنان و پەروەردە ئەنجامدراوە و ٢٧٨ ئەندامی ئاسایش ڕاهێنانیان تەواو کردووە.
لەماوەی ئەمساڵدا 9 لق بەمەبەستی گەورەکردنەوەی چالاکییەکانی ئاسایش دامەزراون، هەروەها بەشی پەیوەندی، ئەرشیف، چاودێری و ئەکادیمیاکان لەماوەی ساڵدا دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوی ئاماری ئاسایشدا هاتووە، لە ساڵی نوێی تێکۆشاندا لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی فەرماندە شەهیدەکانمان، شێرزاد، دیندار، شەڕڤان، سەلام و کەمال، کۆمەڵگایان لەدەستی هێرشە کۆمەڵکوژییەکان پاراست، و بڕیارێ کە لەکۆنفرانس جێبەجێ نەکراون. لە ماوەی ساڵێکدا تەواو دەبن.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە کۆبوونەوەکانی کۆتایی ئەمساڵدا، ھەموو کەموکوڕییەکان ھەڵسەنگێدرا و لێکۆڵینەوەیان لێکرا و لە کۆتاییدا ئەم پەیامە درا:" بە ئەندامانی زیاتر چالاکی پیشەیی دەوڵەمەند دەکەین، لە سەرەتاوە پلانمان بۆ تێکشکاندنی پیلانەکانی دوژمنە. ئاسایشی ئیزدیخان دژی ئەو کەسانە دەبێت کە دەیانەوێت لە شەنگاڵ شەڕ و ئاڵۆزی بنێنەوە، هەروەها پەرە بە چالاکییەکانی لە دژی خۆفرۆش و سیخوڕەکان دەدات. بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوان، بەشی ئاسایش، دادگای ئاسایش، و ئاسایشی ژنان لە ئیزیدخان لە ئامانجە نوێیەکانی ئەمساڵی کار و تێکۆشان دەبێت.