ئاسایشی ئێزیدخان دەربارەی هێرشەکە ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە

ئاسایشی ئێزیدخان ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکە بۆ سەر تیمێک لە ڕۆژنامەوانانی ئێزدی لە شەنگال لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدراوە.

هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک

ڕۆژنامەوانانی شەنگال بۆ ئەوەی دەربارەی دەهەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ چاوپێکەوتنێک ئەنجام بدەن، چوونە شارۆچکەی تەل قەسەب، لەکاتی گەڕانەوەدا ئۆتۆمبیلەکەیان لە ناوەندی شەنگال کرایە ئامانج.

 ئاسایشی ئێزیدخان لە شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی کرد، ڕایگەیاند هێرشەکە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدراوە. ئاسایش دووپاتی کردەوە، لە هێرشەکەدا ڕۆژنامەوانی چرا تیڤی مەدیا حەسەن کەمال، ڕۆژنامەوانی چرا ئێف ئێم موراد میرزا ئیبراهیم، شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە خەڵەف خدر و سێ کەس لە شوێنی ڕووداوەکە بە ناوەکانی زیاد ئیلیاس قاسم و مەجید جەمال ڕەشۆ و زیلان زیاد ئیلیاس، بریندار بوون.

ڕاگەیاندرا، موراد میرزا ئیبراهیم کە لە ڕووداوەکەدا بریندار بووە، ماوەیەکی زۆرە خەباتکاری چاپەمەنی ئازادە. چارەنووسی براکەی کە لە فەرمانی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعش ڕفێنرا، هێشتا نەزانراوە و خوشکەکەی یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی دەستی چەتەکانی داعش.