ئاڤێستا: ژن و گەنجانی کوردستان پێویستە لە هەموو گۆڕەپانێک دەست تێکۆشان بکەن

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە وتی، " ژنان و گەنجانی کوردستان، بە تێگەیشتنی هەموو جێگەیەک هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و زاپە، لە هەموو جێگەیەک دەست بە تێکۆشان دەکەن.

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. ئاڤێستا باسی لە گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەر ئاپۆ، ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری ١٧ی نیسان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بەرخۆدانی گەریلا و ههێرشی سەر شەنگال کرد.

ساڵێکە هیچ زانیاریەک لەبارەی ڕێبەر ئاپۆ نییە. باکوری کوردستان و لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، بە ملیۆن کەس لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و ئاهەنگەکانی ٤ی نیسان داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد. لەگەڵ ئەوەشدا داواکاری ملیۆنان کەس بە سیاسەتی گۆشەگیری دەشاردرێتەوە، ئێوە ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

بە ملیۆنان کەس ئاشکرایان کرد کە ئازادی ڕێبەر ئۆجالان نابێت دوابخرێت

بەر لە هەموو شتێک بەرخۆدان و هەڵویستی پیرۆز و مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی بەرز دەنرخێنم. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا لەسەر گەل و تەڤگەری ئازادی پیلانێکی نوێی قڕکردن و تەسفیە هەیە. داگیرکەری فاشیستی تورک گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قورستر کردووە و وادەزانێت دەتوانێت بەم شێوەیە ئیرادەی تەڤگەری و گەلەکەمان بشکێنێت. شێفی دیکتاتۆری فاشیست ئەردۆغان لە ماوەی رابردوودا لەبارەی ڕێبەر ئاپۆ هەندێک قسەی کردبوو. وتبووی کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ فشار و سەپاندنێکی جددی هەیە. لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سەر زاپ دیارە کە ئەو سەپاندن و فشارە هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. لە قسەکانی ئەردۆغانی فاشیست دەردەکەوێت کە لەسەر ئیمڕالی پیلانێکی نوێی شەڕ هەیە. لەسەر ناوی سزای دیسیپلین، گۆشەگیری قورستر دەکەن و تۆڵە دەکەنەوە.

بەر لە نەورپز هەندێک قسەی تێکدەرانە هەیە و هەوڵیاندا کە گەلەکەمان لە ٨ی ئازار و نەورۆزدا خاوەنداری لە ڕێبەر ئۆجالان نەکات. لەگەڵ ئەوەشدا ژن و گەنجانی کوردستان، گەلەکەمان و دۆستەکانمان بە شێوەیەکی بەهێز بەشداریان لە نەورۆزدا کرد و لە دەوری ڕێبەر ئۆجالان بوون بە بازنەیەک. نەورۆز و ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ بووە ریفراندۆمی بەهێزی جەماوەری، دینامیک و خاوەنداریکردنی ڕێبەرتی. ملیۆن کەس بەشداریان لە ڕێپێوانی ٥ ساڵەی ئازادی ڕێبەرتیدا کرد و رایانگەیاند کە ئەم گۆشەگیریەی ئیمڕالی قبوڵ ناکرێت و نابێت ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دوابخرێت. لە بەرانبەر ئەم ئیرادە بەهێزە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دین بووە. پێویستە چالاکی وەک میتینگەکانی ٨ی ئازار، نەورۆز و ٤ی نیسان کە لوتکەی هەنگاوی ' کات کاتی ئازادیە' سنوردار نەمێنێت، تاوەکو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە چالاکیەکان بەردەوام بن.

لە ١٧ی نیساندا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری کرد. لە هەمانکاتدا لە باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنی قڕکردن و لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش هێرشی ئاسمانی زیاتر بووە. ئامانجی فراوانکردنی هێرشەکان چییە؟

هێرشی سەر زاپ داگیرکاریە بۆ قڕکردن

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا نەیتوانی ئەنجامێک وەربگرێت و لە ١٧ی نیساندا بۆ سەر هەریمەکانی پاراستنی میدا، سەرەتا لە زاپ و رۆژئاوا و شەنگال دەستی بە ئۆپەراسیۆنی نوێ بۆ قڕکردن کرد. لە باکوری کوردستان ئیرادەی گەلەکەمان لە نەورۆزدا بینرا، دواتر لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا بە سەدان کەسیان دەستگیرکرد و لەبەرانبەر هەرێمەکانی گەریلاش دەستیان بە هێرش کرد. هێرشی سەر زاپ داگیرکەریە بۆ قڕکرد. وەک ئەوەی فەرماندەیی بریارگەی ناوەندیش رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی زاپ هێرشێکی سادە و ئاسایی نییە. سوود لە دۆخی چەقبەستوی جیهان وەرگیراوە و بە تەسلیمبوونی بەرزانیەکان ' باوک، کوڕ و برازا) ئەم پلانە ئەنجامدراوە. ئەم پلانە لەسەر خەیالێ عوسمانی نوێی ئەردۆغان و باخچەلی فاشیست بنیاتنراوە. بەم شێوەیە دەیانەوێت سنوری میساقی میللی دروست بکەن. دەسەڵات کە ٧ ساڵە لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا تێدەشکێت و گەیشتووەتە ئاستی هەڵوەشاندن، جارێکی دیکە دەرفەت و بەرژەوەندی نێودەوڵەتی بەکارهێناوە و دۆخی جیوپۆلۆتیک و جیۆستراتیژیکی تورکیا و دۆخی ناتۆی بەکارهێناوە و بازرگانی دەکات.

جارێکی دیکە دەیانەوێت هەبوونی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی بکەنە قوربانی

لەسەر بناغەی کە شەڕی روسیا و ئوکراینا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار بهێنن و پەیوەندیەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا جارێکی دیکە راست بکەنەوە، پەیوەندیەکانیان لەگەڵ روسیا بە هاوسەنگی بهێڵنەوە، هەموو بەهاکانی تورکیا پێشکەش دەکەن و دەیانەوێت بەم شێوەیە شەڕەکە فراوان بکەن. ئەمە هەفتەیەکە بە چەکی بەرگری ناتۆ هێرش دەکەنە سەر زاپ. لەبەرچاوی جیهان هێرشی داگیرکەری بەردەوامە، بەڵام وەک ئەوەی هیچ هێرشێکی قڕکردن نەبێت، ئەمریکا و ئەوروپا و ناتۆ و وڵاتانی دیکە خۆیان بێدەنگ دەکەن. ئەمەش نیشانەیە بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی تورک لایەنگری ئەوان بێت و وەک ئەوەی دەیانەوێت جارێکی دیکە هەبوونی کورد و تێکۆشانی ئازادی بکەنە قوربانی خۆیان. بەم هێرشە دەیانەوێت گورز لە گەریلاکانی ئازادی بدەن و ئیرادەی سیاسی بەدیل بگرن و شۆڕشی بااکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تەسفیە بکەن. ئەگەر سەربکەون، دەست بە کاروباری هەڵبژاردن دەکەن.

لەبەرئەوەی جگە لەو سەرکەوتنە ساختەیە بۆ سەردەمی نوێ، هیچ هێزێکی نییە کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر پێ بهێڵێتەوە. ساڵای داهاتاتوو دەکەوینە سەدەمین ساڵی پەیمانی لۆزان. لەگەڵ پەیمانی لۆزان جۆرافیای گەلی کورد کە بووەتە چوار بەش بە هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ و دروستبوونی پەکەکە سنورەکانی بێواتە کردووە و نەتەوەبوونی گەلی کورد لەسەر بناغەی دیموکراسی، ئازادی و زانستی گەشەی کردووە. لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکرتیک، ئیرادەی هاوبەشی گەلان دروست بووە. ئەردۆغانی فاشیست لەبەرئەوەی کە لە بەرانبەر ئەم شتە تێکچوونی خۆی بینیوە، لۆزانی کەم بینیوە. بۆ ئەوەی گەلی کورد قڕ بکات، پیلانێکی نوێ شەڕی گەورەی دارشتووە و دەیەوێت دەست بە پراکتیزەکردنی بکات. لە سەدەیەکی دیکەی لۆزاندا دەیانەوێت کوردی خیانەتکار بەکاربهێنێت و ئەنجام بەدەست بهێنێت. لە نایانەوێت بیبینن کە کورد کوردی سەدەی رابردوو نییە و ئێدی کورد نیو سەدەیە لەسەر بناغەی تێکۆشانی هەبوونی خۆی خەبات دەکات. تێکۆشانی ئازادی گەلان و ژنان کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و بە پێشەنگایەتی پەکەکە دەکرێت، بووەتە سەرچاوی ئیلهام بۆ گەلانی جیهانیش، نەورۆزی ساڵی ٥٠مین بووە بەرچاوترین بەڵگە بۆ ئەم راستیە.

گەریلاکانی ئازادی لە زاپ وڵامێکی بەهێز بە هێزە داگیرکەرەکان دەکەن و چالاکی بەهێز ئەنجام دەدەن و سوپای داگیرکەری تورک گورزی گەورەی بەردەکەوێت. ئایا دوایین بەشی داستانی ٢٠٠٨ دەنوسرێتەوە. لەبارەی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی ڕای ئێوە چییە؟

تیمەکانی ژنی ئازاد پێشەنگایەتی شەڕ دەکەن و ئێمە بەوان سەربەرزین

لە کەسایەتی هەڤاڵ زیلان، رۆژگراڤ، ئاگر و مزگیندا کە لە زاپ بە قاڕەمانی بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون، یادی هەموو هەڤاڵانی زاپ بەڕێزەوە دەکەینەوە. سڵاو خۆم پێشکەشی گەریلاکانی ئازادی ئاپۆیی هەپەگە و یەژەئاستار دەکەم. لەبەرئەوەی لە ئیستاوە سەرکەوتنێکی مێژووییان تۆمار کردووە، لەسەر ناوی بەڕێوەبەریەتەکەمان پیرۆزباییان لێدەکەم. بە راستی لە کورەژارۆ و ئەشکەوتی برینداران و چیای رەش گورزی گەورەیان لە داگیرکەری فاشیستی تورک دراوە. جەستەی خۆیان کردووەتە قەڵغان و شەپۆلی یەکەمی هێرشەکەیان تێکشکاند. لەئێستاوە دوژمن سەری سوڕماوە و تێکچوونی دووەمی زاپی بینیوە. لە شوباتی ٢٠٠٨دا کاتێک لە بەرانبەر زاپ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە ئەنجامدرا، دوژمن تێکشکا و بە ناچاری هەڵهات. یاشار بویوکئانت سەرۆک ئەرکانی فاشیستی ئەو کاتە وتبووی، " بە ئاسانی توانیمان بکشێینەوە و دانی بەوەدانا کە سوپای تێکشکاوە.

ئەردۆغانی فاشیست دوێنێ وتبووی، ' ئەم ئۆپەراسیۆنە ماوەیەک بەردەوام دەبێت' و دانی بەوەدانا کە تێکدەشکێن. گەریلاکانی ئازادی گەلی کورد بە رۆحی ئاپۆیی و شێوەی گورز وەشاندن، بە تاکتیکی گەریلایەتی مۆدێرن ڕیگە نادەن دوژمن هەناسە بدات. هێزەکانی گەریلامان لە زاپ خاوەن ئەزموونن و ئەزموونێکی گەورەیان هەیە. لە کوڕەژارۆ تیمەکانی تایبەتی گەریلا ژن، جێگیر بوون و پێشەنگایەتی شەڕ دەکەن. ئێمە بەوان سەربەرزین. لەسەر هێڵی عەگید و بێریتان بە تیمە گەڕۆکەکانی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک پەروەردە بوون و کوردستان دەپارێزن. بەرخۆدانی زاپ قۆناغەکە دیار دەکات. سەرفرازی گەریلا لە گارێ، بەرخۆدانی تەندورا، مام رەشۆ، وەرخەڵێ و ئاڤاشین لە لوتکەدایە. لەژێ فەرماندەیی جومالی چوروم داستانێک نوسرایەوە. لە یەکەمین ساڵیادیدا بەرخۆدانی زاپیش بە تەئکیدی سەردەکەوێت.

دەوڵەتی فاشیستی تورک لە هێرشی داگیرکەریدا بۆ سەر کوردستان پشتگیریەکی بەهێز لە پەدەکە وەردەگرێت. هاوکاری پەدەکە و دەوڵەتی تورک هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر دوارۆژی کورد. ئێوە لەسەر ئەم سیاسەتەی هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک چۆن بیر دەکەنەوە؟

فەرماندەیی هەپەگەش رایگەیاند کە ئەم شەڕە شەڕێکی ستراتیژیە، شەڕی مان و نەمانە. پەدەکە کە تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی شاراوە پشتگیری لە دوژمن دەکرد، ئێستا یەکسەر بەشداری ئۆپەراسیۆنی زاپ بووە و پلانسازی هێرشەکە پێکەوە دادەڕێژن. بەڕێوەبەرایەتی پەدەکە زۆر جار چوونەتە بەر قاچی ئەردۆغانی فاشیست و ئاشکرایان کرد کە لەدژی تەڤگەری ئازادی هاوکاریان لەگەڵ دەکەن. دەوڵەتی تورک کە ئێستا لە سایەی پەکەکە و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ هەبوونی پەدەکە قبوڵ دەکات، پەیوەندی لەگەڵ دادەنێت و ئەگەر تەڤگەرەکەمان تەسفیە بکات، وەک چۆن هێرش دەکات سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدا، لە رۆژێکدا هێرش دەکاتە سەر پەدەکە. ئێمە ئەم داگیرکەریەی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە مێژووە و تاوەکو ئێستا بە باشی دەناسین.

سوپای تورک کە چەندین رۆژە ناتوانێت بە ئاسانی سەربازانی لە زاپ دابەزێنێت، دەمێکە حسابی ئەوەی کردووە کە بە ئاسانی دەتوانێت کۆشکەکانی بارزانیەکان کۆنتڕۆڵ بکات. گەلەکەمان لە باشور دەزانیت کە دەستکەوتەکان بە باجێکی گەورە بەدەستهێنراون، بەڵام ماڵباتی بارزانی لەسەر بناغەی بەرژەوەندی پێشکەشی داگیرکەری تورکی دەکات. بارزانیەکان ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان بەهۆی هێرشەکانی ئەردۆغانی فاشیست کشاندەوە و دواتر تەسلیم بوون. لە هەموو کەسێک زیاتر ئەوان دەزانن کە ئەگەر تەڤگەرەکەمان تەسفیە ببێت ئەوان ئەوان ناتوانن لەسەر پێ بمێننەوە. خانەوادەی بارزانی لەبەرئەوەی دەمامکی کوردایەتی ساختەیان کەوتووە، بە ئاشکرایی دوژمنایەتی ڕێبەی ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی دەکەن. لەبەرئەوەی رووی راستەقینەیان ئاشکرا بووە. چەندین ساڵە گوایە خۆیان وەک خاوەنی کوردستان دەبینن و سەرچاوە ئابوریەکانی کوردستان چەندین ساڵە بۆ بەهێزکردنی ماڵبات و هۆزی خۆیان بەکاردەهێنن. ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان رادەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردووە، پێشمەرگەی وڵاتپارێزی ڕۆڵەی ئەم گەلە نین. ئەوانەی خۆیان رادەست کردووە، هێزە تایبەتەکانی بارزانی و تۆڕی هەواڵگری بارزانیە.

داگیرکاری دەوڵەتی تورک هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بارزانی لە زاخۆوە تا هەولێر داگیرکردووە. ئەو داگیرکارییەی کە ئەنجام دراوە تەنیا بە هەواڵگری و سەربازی نییە، بەڵکو داگیرکاریی کەلتوری و ئابووری و سیاسیشە. داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تەواوی باشوری کوردستانی بە هێزی نەرمی خۆی کۆنترۆڵ کردووە. لە مەتبەخەوە تا سینەما، لە ڕێگای ژیانی کولتوورییەوە بۆ مۆسیقا، هەمووی کراوەتە تورکی. بنەماڵەی بارزانی لە کوردستان سیاسەتی تواندنەوە دەسەپێنن. ئەو هەمووی دەخاتە لاوە و هەوڵ دەدات کراسێک بۆ خیانەتەکەی دروست بکات بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکەی. ئەو ناوچانەی کە تەڤگەری ئازادیی تێیدایە بە هی خۆیان دەزانن و لەگەڵ ئەو عەقڵیەتانەی کە کوردستانیان دابەش کردووە هەڵسوکەوت دەکەن. بە وتنی 'بۆچی پەکەکە لە زاپ، بۆچی لە ئاڤاشینە' هەوڵ دەدات پاساوێک بۆ خۆبەدەستەوەدانەکەی بهێنێتەوە. پەکەکە تاکە تەڤگەری ئازادیی هەموو کوردستان و گەلی کوردستانە. بوونی پەکەکە هەڕەشە نییە بۆ سەر خەڵکی باشووری کوردستان، پێناسەی مەترسی درۆیەکی گەورەیە، بێ ویژدانییە. هیچ بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆیی نییە. ئەگەر سیاسەتی هاوکاری بارزانی کە زۆرجار خەڵکی باشووری رووبەرووی کۆمەڵکۆژیی کردووە نەبوایە، خەبات و بەرخۆدانی ٥٠ ساڵەی پەکەکە بە خێرایی سەرکەوتوو دەبوو. پێویستە خەڵکەکەمان ئەمە بزانن. لە ساڵی ٢٠١٤دا کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال و مەخمور و کەرکوک، جارێکی تر ڕووی ڕاستەقینەی پەدەکە لەلایەن گەلەکەمانەوە لە باشور بینرا و گەل قەندیلی وەک نوێنەری خۆیان بینی و لە ئاستی فەرمیشدا داوای لە بزووتنەوەکەمان کرد دەستوەردان بکات. ئەگەر خەباتی شۆڕشگێڕانەی بزوتنەوەکەمان نەبوایە، بە ڕێککەوتنی پەدەکە لەگەڵ داعش لە کۆبوونەوەی ئوردوندا، ئەمڕۆ هەموو باشووری کوردستان لەژێر دەستی داعشدا دەبوو. لە ڕوانگەی ئەو ڕاستییەی کە لەلایەن هەمووانەوە دەبینرێت ئەو نزیکبوونەوەیەی کە بوونی پەکەکە لە باشوور وەک هۆکاری هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک نیشان دەدات ئەوە دەگەیەنێت کە گاڵتە بە مێشکی گەلەکەمان و ڕای گشتی دەکات .پێویستە پەدەکە پێش هەموو شتێک حسابی ئەو کۆمەڵکوژییە بدات کە لە ساڵی ٢٠١٤دا شەنگالی ڕادەستی داعش کرا، پێویستە حسابی ئەو کردەوەیەی بدات. ئەمە دەخاتە لاوە و بێ ئەوەی شەرم بکات، دوژمنایەتی پەکەکە دەکات، کە پەکەکە لە شەنگال گەلی ئێزدی لە فەرمان ڕزگارکردووە. ئەگەر ئەمڕۆ پەدەکە و بارزانی بە تەواوی خۆیان ڕادەستی ئەردۆغان و باخچەلی کردووە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە جێگەی خۆی لە دڵی گەلەکەمان لە باشوری کوردستان گرتووە و تاکە هێزێکە کە گەلەکەمان پێی ڕازیە. چونکە ڕاستیەکە ئاشکرایە. ئیتر کەسی فریو بە کوردی درۆزن نادرێت. لە بری ئەوەی بەڕێوەبەرانی پەدەکە داوای لێبوردن لە گەلەکەمان بکات و لە خیانەت بگەڕێتەوە، بەداخەوە جارێکی دیکە لە هێرشی قڕکردنی ١٧ی نیساندا بۆ سەر زاپ هاوکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکات. کۆنتراکانی دەوڵەتی تورک بەجلی پێشمەرگەوە دەچنە ناوچەکای شەڕ و دەوروبەری ناوچەکانی بەرخۆدانی گەریلایان گەمارۆداوە و بەم شێوەیە بەشداریکردنیان زیاتر ئاشکرا دەکەن. ئەو ئۆپەراسیۆنە لەگەڵ ئەردۆغانی فاشیست و باخچەلی کۆتایی بە بارزانییەکان دەهێنێت. هێزە تاریکەکان لەم شەڕەدا یەکیان گرتوە. پێش هەموو شتێک دەبێت گەلەکەمان لە باشوور ئەو ڕاستییە بە باشی ببینن و هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن. سەرەڕای ئەوەش ئەو لایەنانەی کە لە باشوور سیاسەت دەکەن و بزووتنەوەی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژینگەپارێزان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و کەسایەتی سەربەخۆ و ڕیشسپیەکان و سەرۆک هۆزەکان و هەموو کەسێک کە لایەنگری ئازادی کوردستانن، داوا لە هەمووان دەکەم کە هەڵویست لەدژی پەدەکە پیشان بدەن و کوردستان بپارێزن.

گەلی کورد پێویستە چۆن وڵامی خیانەتی پەدەکە و هێرشی رژێمی فاشیستی تورک بداتەوە؟ پێویستە بە تایبەتی هەڵوێستی گەنجانی کورد چۆن بێت؟

هەموو جێگەیەک هەرێمەکانی پاراستنی میدیان

ئەمڕۆ گەریلاکانی ئازادی لە زاپ بەرخۆدان دەکەن، لەسەر ناوی هەموو مرۆڤایەتی، شکۆ و ئازادی مرۆڤ دەپارێزن. وەک هەموو سەردەمێک گەلەکەمان پشتگیری لە بەرخۆدانی قاڕەمانانەی گەریلاکانی ئازادی دەکات. گەلەکەمان لە یەکەم ساتەوە بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد و ژنانی قاڕەمان لە ٤ پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات رژانە نێو شەقامەکان و شوێنی خۆیان لە بەرەوەی تەڤگەری ئازادی و گەریلادا گرت. بە تایبەتی یەکینەکانی پاراستنی گەلی شۆڕشگێڕ لە بورسا و ئیستەنبول لە دژی هێزە فاشیستەکان چالاکیان کرد و پەیامی کۆمەڵگەیان لەگەڵ زاپ دۆپات کردەوە. بەکۆمەڵایەتیکردنی خەباتی گەریلای ئازادی بەگەشەپێدانی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل سەرکەوتن مسۆگەرە. لەو باوەڕەدام ئەو گەنج و ژنانەی کوردستان کە مەیدانەکانی نەورۆزیان پڕکردۆتەوە لەم ماوەیەدا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکەن. هەموو شوێنێک و ناوچەیەک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایە، دەبێت بە وشیاری زاپ دەستپێبکەین و لە هەموو شوێنێک دەست بە پراکتیک بکەین. بە تایبەتی دەبێت گەنجانی قارەمانی کوردستان ڕۆڵی خۆیان لەمێژوودا ببینن. لەو چالاکییانەدا دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوپەیمانەکانی و هەموو ئەوانەی پشتگیری دەکەن دەکرێنە ئامانج.

'کات کاتی گەنجانی ئاپۆییە'

پێویستە بە بەرخۆدان و کردار وەڵامی هەموو پیلانگێڕیەکان بدرێتەوە و هەر یەکەیەکیش وەک تیمێکی گەریلا لە زاپ خۆی ببینێت. پێویستە بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی دیموکراتیکی کوردستان و تورکیا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری هەنگاوی سەرکەوتنی "کاتی ئازادیە بەکن و بێنە شەڕی ئازادی". پێویستە تەڤگەری ژنانی ئازادی کوردستان بە بەشداریی لە ٥٠هەمین ساڵی سەرکەوتنی ڕێبەرایەتیدا بە هەنگاوی 'پاراستنی ژنان و کۆمەڵگا' ڕۆڵی مێژوویی خۆی بگێڕێت. کاتی گەنجانی ئاپۆیە. نابێت هیچ تاکێکی کورد و دۆستانی گەلی کورد و هێزەکانی هاوپەیمانی دیموکراتی لەدەرەوەی ئەم پرۆسەیەدا بمێننەوە. دەبێت ئەوە بزانن کە ئەمە جەنگ و هێرشی سەر ئەوانە و بەو پێیە هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن. لە هەمان کاتدا نابێت سەیری ئەم تێکۆشانە بکەن. داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەم، بە شێوەیەکی سەرەکی گەنجان و ژنان، ئەم بەرخۆدانە پیرۆزە بەرز بکەنەوە و سەرکەوتن مسۆگەر بکەن.

لە ١٨ی نیساندا لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی ئاسایشی شەنگالدا شەڕ دروست بوو و دواتر هێرش کرایە سەر یەبەشە. پیلانی حکومەتی عێراق لەسەر شەنگال چییە. پێویستە هەڵوێستی گەلی شەنگال چۆن بێت؟

خەڵکی شەنگال و کۆمەڵگای ئێزدی بە ئیرادەی ئازاد و دیموکراتییانە سیستمێکیان لەسەر خاکەکەیان دامەزراند و سەدان ڕۆڵە قارەمانەکانیان لە دژی داعش فیدا کرد. لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ سەرەڕای هەموو دەرفەتەکان سنوورەکانی عێراق لە دژی داعش پارێزرا و شەنگال و دەوروبەری ئازاد کردووە. دوای ئەوەی پەدەکە لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ جاری دووەم لە شەنگال هەڵهات، هەندێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق ویستیان لە سنوورەکە بڵاوببنەوە. هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە پشتیوانییان لە دیالۆگەکە کرد و هێڵی بەرگری هاوبەشیان دامەزراند. ساڵی ٢٠١٤ کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، دوای ئەوەی عێراق و پەدەکە شەنگالیان بەجێهێشت، تەڤگەری ئازادیی هەنگاوێکی مێژوویی هەڵگرت و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی وەرگرت و ڕێگری کرد لە کوشتنی تەواوی خەڵکی ئێزدی. دوای ئەوەی کۆمەڵگای ئێزدی ئیرادەی خۆی بۆ خۆبەڕێوەبردن و بەرگری بەدەستهێنا، تەڤگەری ئازادیی هێزەکانی لە شەنگال کشاندەوە. لەو کاتەوە داگیرکەری فاشیستی تورک و هاوکارەکەی پەدەکە سڕینەوەی شەنگالیان خستە ناو چەمکی گشتی جینۆسایدەوە و دەیانەوێت ئیرادەی ڕێکخراوەییبوون لەناوببەن. ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠١٧ چەتەکانی رۆژ-ی سەر بە پەدەکە کە (ڕێکخراوێکی کۆنترایە و دەوڵەتی تورک لەدژی کورد مەشقی پێکردووە) هێرشیان کردە سەر ناوچەی خانەسۆری شەنگال. ئەگەر هەڵوێستی عاقڵانەی هاوبەش و بەرخۆدانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و فەرماندەیی هەپەگە - یەژەئاستار لەو کاتەدا نەبوایە، بە سەدان کەس دەکوژران. بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە ژنان و گەنجانی ئێزدی کە لە دەست هێرشی دڕندانەی داعش ئازادکران بە سوپاسەوە لەبەردەم شەڕڤانانی ئازادی وەک قەڵغانی زیندوو لەدژی پەدەکە ڕاوەستان و ڕێگرییان لە هێرشەکە کرد. هەروەها ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان و ئەندامی ڕێکخراوی گەنجان نازێ نایف کەڤاڵ شەهید بوون. لەو کاتەوە چەندین جار هەوڵیان داوە شەنگال لە رووی ئاسمانی و زەمینیەوە کۆنتڕۆڵ بکەن. بە شەهیدکردنی فەرماندە و پێشەنگەکان ویستیان گەل لە شەنگال و خاکەکەیان دووربخەنەوە و بەرخۆدانیان سەرکوت بکەن. لە کاتێکدا هەموو ئەمانە بەردەوامن، حکومەتی عێراق ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی جێبەجێ نەکردووە و هەڵوێستی ڕوونی بەرامبەر ئەو کەسانەی کە ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە نەگرتووەتە بەر. بێهێزی حکومەتی عێراق هانی هێزە داگیرکەرەکانی دا و وردە وردە هێرشەکانی بۆ سەر هەموو کۆمەڵگا بڵاو کردەوە. لە ئەنجامی پیلانەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە دیوار لەسەر هێڵی هاتووچۆی نێوان کۆمەڵگای شەنگال و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا کە بووەتە بۆرییەکی هەناسەدان دروست دەکرێت. بێگومان ئەم سیاسەتە بە شێوەیەکی سەرەکی زیان بە گەل و کۆمەڵگای عێراق دەگەیەنێت. لە عێراق ژمارەیەکی زۆر گەل، باوەڕی و کەلتوری جیاواز پێکەوە دەژین. دەستوری عێراق کە لەدوا رژێمی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣ داڕێژرا، ل ناوچە و پاریزگاکان کە هەر کۆمەڵگایەک بە بەهاکانی خۆی بە کەلتور و رسەنایەتی خۆی، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و بەرگری رەوا لە چوارچێوەی یەکێتی خاکی عێراقدا پێشبینی دەکات. باشە مافی پێکهاتەیەک نییە کە بە بەها و باوەڕی خۆی بژی کە ٧٣ جار رووبەرووی فەرمان و کۆمەڵکوژی بووەتەوە؟ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی و هێزی خۆپاراستن لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزدی و گەلانی دیکەی شەنگال و بەتایبەتی گەلی عەرەب کە بەشێکن لە عێراق پەرەیان سەندووە. بە هیچ شێوەیەک مەترسیدار نییە مافە دەستوورییەکانیان پیادە بکەن. تا ئەو کاتەی ئێمە دەزانین دەوڵەتی عێراق و خەڵکیش بە شێوەیەکی نەرێنی سەیری ئەم پێکهاتەیە ناکەن. ئەوەی ئەمە بە مەترسیدار دەبینێت و دەیەوێت لەناوی ببات و بەشدارە لە پیلانی قڕکردن، ئەردۆغانی سەرۆکی فاشیستی تورک و ئیدارەی پەدەکەیە. بۆ نموونە ئاشکرایە کە بلۆکە کۆنکریتییەکان و تەلی دڕکاوی و پێداویستیەکانی ئەو دیوارانەی لەسەر سنوور دروست کراون، لەلایەن کۆماری تورکەوە دابین کراون و خۆیان دروستیان کردووە.

'پێویستە بە دیالۆگ کێشەکە چارەسەر بکرێت'

ڕۆژی ١٨ی نیسان چەند یەکەیەکی سەربازی سەر بە سوپای عێراق گوازرانەوە بۆ شەنگال و ویستیان دەستبەسەر پێگەکانی هێزەکانی بەرگری یەبەشە و یەژەشە بگرن. لەو شەڕەدا هەڤاڵ فەراشین شەنگالی، ئەندامی یەژەشە شەهید بوو و لە هەردوولاش بریندار هەبوو. بزووتنەوەکەمان ڕایگەیاندووە، کە ئەو هێرشانە ناڕاستن و پێویستە بوەستێنرێن. تا ئەو جێیەی ئێمە ئاگادارین شەڕ وەستاوە بەڵام گرژی و ئاڵۆزییەکان بەردەوامن و کێشەکە چارەسەر نەکراوە. چارەسەر ئەوەیە کە کۆمەڵگەی ئێزدی تێکنەشکێنرێت و دەستکەوتەکان لەناو نەبرێن. شتی وا زۆرترین زیان بەخەڵکی عێراق و کۆمەڵگا دەگەیەنێت. پێویستە دەست لەو هەڵوێستە هەڵگرن. کێشەکە دەبێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت. دەبێت هەبوونی خەڵکی شەنگال و ئێزیدیەکان قبوڵ بکەن و دەبێت ئۆتۆنۆمییان لەدەستووردا جێبەجێ بکرێت. بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال زۆر گرنگە. پیرۆزبایی ئەم بەرخۆدانە دەکەم. لە یەکەم ساتەوە لەدەوری پێگەکانی هێزی بەرگریدا بوون بە قەڵغان و دەبێت بزانرێت ئەمە هەڵوێستێکی بەهێزە. دەبێت هەموو کەسێک باش بزانێت کە ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگا نایانەوێت لە ساڵی ٢٠١٤دا جارێکی تر بژین. هەتا ژنان و کەسێکیش بمێنێتەوە درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن بۆ ئازادی و کەرامەتی خۆیان. گەنجانی ئێزدی و سەرجەمی ئەندامانی کۆمەڵگەکەیان ڕێگە نادەن ڕێکخراوەکەیان و دامەزراوەکانیان لەناوببرێن. بۆ ئەوەی جارێکی تر فەرمان دووبارە نەبێتەوە. هیچ هێزێک ناتوانێت بە کۆمەڵگەی ئێزدی قبوڵ بکات کە خۆی تەسلیم بکات و بگەڕێتەوە  بۆ سەردەمی پێش ساڵی ٢٠١٤. سیستەمی ژیانی هاوبەش کە لەلایەن گەلانی ئێزدی و عەرەبەوە لە ئێزدیخان دامەزراوە، بە شێوەیەکی سەرەکی وەک سەرچاوەی ئیلهام بۆ هەموو کۆمەڵگا بچووکەکان دەبینرێت.

دەوڵەتی فاشیستی تورک و پەدەکە لە یەکپارچەیی و هاوکاری خەڵک دەترسن. تێڕوانینی کۆنەپارێز و خیانەتکار ئەمە وەک مەترسییەک بۆ سەر خۆی دەبینێت و ئەمەش ئامانجی سەرەکیە. داوا لە کۆمەڵگای ئێزدیمان دەکەم لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا و ئەرمەنستان و ڕووسیا تێکۆشانی خۆیان بۆ پاراستنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێبدەن و لە بەرانبەر هەموو هێرشەکان بەرگری بکەن. بە تایبەتی داوا لە شەنگالییەکان دەکەم کە لە کامپەکانی باشووری کوردستان بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان و بەشداری لە خەباتدا بکەن."

ف.ق