ئایسەل توغلوک لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدایە

مەڕال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و دیرایەت دیلان تاشدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری سەردانی ئایسەل توغلوکیان کرد لە زینداندا و رایانگەیاند، توغلوک لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدایە.

مەڕال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و دیرایەت دیلان تاشدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی ئاگری ئەمڕۆ لە زیندانی کاندرایی ژمارە یەک سەردانی سیاسەتمەدار ئایسەل توغلوک کرد. بەشتاش دوای سەردانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا رایگەیاند کە دۆخی تەندروستی توغلوک زۆر خراپە.

بەشتاش گوتی، " من و دیلان دیرایەت پەرلەمانتاری ئاگری سەردانی زیندانی کاندرامان کرد. چاومان بە بەڕێز ئایسەل توغلوک کەوت. بەداخەوە لە چاوپێکەوتنەکەدا بینیمان کە دۆخی توغلوک زۆر خراپە. "

دەزانرێت کە ئایسەل توغلوک بۆچی لە زینداندایە؟ ئەم هەموو پێداگیریە بۆچیە؟

بەشتاش ئەم هاشتاکەشی دانا:

#AyselTuğlukİçinAdalet”

ف.ق