فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوەی لە هەموان پیرۆز کرد و بە بۆنەی ٤هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مام زەکی شەنگالی (ئیسماعیل ئۆزدن) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە و ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگای ئێزدی و ١هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەعید حەسەن فەرماندە و پێشەنگی ئێزدیەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەى یەبەشەدا هاتوە، "دەبێت لە بەرامبەر یادی ئەو قارەمانانەدا ئەرکی خۆیان بۆ لێپرسینەوەی گەورە لە دوژمن بە ئەنجام بگەیەنن تاوەکو ببنە شایستەى ئەو شەهیدانە".
لە ڕاگەیاندراوەکەى یەبەشەدا ئەوەش هاتوە، "١٥ی تەباخ بۆ هەموو گەلانی کوردستان و گەلانی ناوچەکە بە مانای ژیانەوەیە. بێگومان ١٥ی تەباخ بۆ گەلی ئێزدی بکەن بە رۆژی ڕەش و رۆژی سەردانەواندن. لەبەر ئەوەش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا بە ئامانجی پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی ئێزدی هێرشیان لە دژ ئەنجامداین. لە ١٥ی تەباخ دا لە ناو فەرمانەکەدا کۆمەڵکوژیی گەورەیان ئەنامدا، لە ١٥ی تەباخی ٢٠١٨دا و لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ دا بە هێرشێکی ترسنۆکانە و بێبەختانە کۆڵەکەى کۆمەڵگەى ئێمە و پێشەنگی گەلەکەمان مام زەکی شەنگالی-یان شەهید کرد. جارێکیتر و لە ١٥ی تەباخی ٢٠٢١دا فەرماندە و پێشەنگی کۆمەڵگەکەمان هاوڕێ سەعید حەسەن-یان بە هەمان عەقڵییەتی پاکتاوکارییانەوە شەهید کرد. لە ٨هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کۆچۆ، لە ٤هەمین ساڵیادی شەهادەتی مام زەکی و یەکەمین ساڵیادی شەهادەتی فەرماندە و پێشەنگی هێژامان سەعید حەسەن و شەهیدانی کۆمەڵکوژیی نەخۆشخانەى سکین، یادی هەموو شەهیدان دەکەین و سەری رێزیان لە بەرامبەردا دادەنەوێنین.
لە دوای هێرشی چەتەکانی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ەوە و ئەنجامدانی فەرمانیان لە دژی ئێزدییەکان، مام زەکی شەنگالی و سەعید حەسەن وەک پێشەنگەکانی گەلی ئێزدی کۆمەڵگەى ئێزدییان بە رێکخستن کرد و دەستیان بە پاراستنی ئەو کۆمەڵگە دێرینە کرد. بە ڕۆڵی گەورە و پێشەنگانەیان گەلی ئێزدییان کردە خاوەنی رێکخستن و توانای خۆپاراستنیان پێ دا. هەر لەبەر ئەوەش بوو مام زەکی و سەعید حەسەن لەلایەن دوژمنان و پشتیوانانی داعشەوە کرانە ئامانج و شەهید کران.
بەڵام هەر چۆن ٤٠ ساڵ پێش ئێستا خەڵکی هەرێمەکەمان لە بەرامبەر داگیرکاری و جینۆسایددا چۆکیان دانەدا و هەر چۆن ئیرادەی خۆیان تەسلیمی فاشیزم نەکرد و مام زەکی و سەعید حەسەنیش بوونە شوێنکەوتووی ئەو کەلتوورەی لە بەرهەڵستی وبەرەنگاری، ئێمەش بۆ ئەوەى ببینە شایستەى ئەو فەرماندە و پێشەنگانەمان و بۆ ئەوەى کۆمەلگەى ئێزدی ژیانێکی ئارام و شکۆمەندانەى هەبێت، ئێمە تاوەکو دوا هەناسەمان تێدەکۆشن و تێکۆشان گەورە دەکەین.
بۆ ئەوەش ئێمە یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە، کە لە پێناو کۆمەڵگاکەماندا گیانی خۆیان بەخت کردووە و بوونە ئەستێرەی ئازادیی کۆمەڵگای ئێمە، هاوکات یادی هەموو شەهیدان لە کەسایەتی شەهیدانی فەرمانەکەدا، شەهیدانی گوندی کۆچۆ و شەهیدانی نەخۆشخانەی گوندی سکێن دەکەیەن و سەری رێزیان بۆ دادەنەوێنین. بەڵێنی خۆمان بۆ درێژەدان بە رێگاکەیان و بونیاتنان و ئافراندنی وڵاتێکی ئازاد و رێبەرایەتییەکی ئازاد دووپات دەکەینەوە".
ژ.ت