یه‌كینه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید به‌دران گوندیكره‌مۆ چالاكی نیشانشكێنی ئه‌نجامدا

یه‌كینه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید به‌دران گوندیكره‌مۆ به‌ ئامانجی سڵاوكردن و پێشوازی له‌ یادی ١٥ی ته‌باخ چالاكی كرد. له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی توركی داگیركه‌ر كوژرا.

یه‌كینه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید به‌دران گوندیكره‌مۆ رایگه‌یاند، كه‌ ٩ی ئاب كاتژمێر ٠٦:١٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له‌ سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ری وه‌شاندووه‌ كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی پیردۆغان جێگیر بن. له‌ ئه‌نجامی چالاكی نیشانشكێنیدا سه‌ربازێكی توركی داگیركه‌ر كوژرا.

راگه‌یه‌نرا كه‌ ئه‌م چالاكیه‌ له‌لایه‌ن تیمی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د روباره‌وه‌ بۆ سڵاوكردن و پێشوازی له‌ جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ ١٥ی ته‌باخ ئه‌نجامدراوه‌.

هـ . ب