ئەنجوومەنی سەندیكای كەلتور و پشتیوانی لەونبووەكان"مەدیا ـ دەر" و رێكخستنەكانی پارتی دیموكراتیكی گەلان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە، مەراسیمێكی بەربانگیان بەبەشداری كەسایەتیە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان بەرێوە برد. لەم مەراسیمەدا ئەبرو گۆنای و ئەحمەد تورك و زۆرێك لە كەسایەتیە ناسراوەكان كۆمەڵگە بەشدار بوون.
ئەحمەد تورك لەم مەراسیمەدا پێش بەربانگی رۆژوانان ئاخاوت و رایگەیاند؛ لەمانگی رەمەزاندا هێرش بۆ سەر گەلی كورد وەكو هەمیشە بەردەوامە و سەرەڕای ئاماژەدان بەهێرشەكانی ئەرتەشی تورك بەهاوكاری پەدەكە بۆ سەر هێزە ئازادیخوازەكانی كورد وتی:"ئەمڕۆكە لەباشور كوردستان، رۆژئاوای كوردستان و باكوری كوردستان بینەری ستەم و زۆرداریەكی زۆرین لەبەرامبەر بەگەلی كورد. ئێمە بەباشی دەزانین كە لەزیندانەكاندا سیاسەتی توانەوە و ئەشكەنجە بەرێوە دەچێت. بەم سیاسەتانە هەوڵدەدەن زیندانیەكان لەزینداندا بكۆژن. هێرش بۆ سەر پارتەكەمان و هەموو رێكخراوەكانی تری كوردی بەردەوامە. بەڵام تەنیا بەبەرخۆدانە كە دەتوانین رێگری لەم هێرشانە بگرین.
ئەو كەسانەی خیانەت لەگەلەكەیان دەكەین دەبێت حیساب بدەن
ئەحمەد تورك لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا ووتی؛ رۆژ، رۆژی یەكگرتن و هاوكاری گەلی كوردە. ئێمە نامانەوێت خیانەت لەنێو كورداندا بەردەوام بكات. ئەحمەد تورك لەگەڵ ئاماژەدان بە هەڵوێستی پەدەكە لەچوارچێوەی هێرشی ئەرتەشی تورك بۆ سەر باشوری كوردستان رایگەیاند؛ ئێمە ئەمڕۆكە ئەو خیانەت دەبینین. هەركەس خیانەت بەگەلەكەی بكات، دەبێت لەداهاتوودا حیساب بدات. لەبەر ئەوەش بەئاشكرا رایدەگەێنم، گەلەكەمان لەباشوری كوردستان و شەقامی سیاسی لەباشوری كوردستان لەدژی ئەو هێرشانە و پەدەكەن. دەبێت لەهەموو شوێنێكدا دژی خیانەت هەڵوێست نیشان بدرێت.
هـ . ب