فه‌رمانده‌یی یه‌ره‌كه له باره‌ی هێرشه ئاسمانییه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پێنجوێن و چوارتا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه:
ده‌قی راگهیهنراوهكه به‌م جۆره‌یه:
"جموجۆڵی داگیركاریی توركیا بۆ سه‌ر پێنجوێن و چوارتا له ٣ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه به‌رده‌وامه. له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ هێرشه داگیركارییه‌كانی توركیا داگیركه‌ریی ئێرانیش له سه‌رتاسه‌ری سنووری مه‌ریوان، بانه و سه‌رده‌شت هێزێكی زۆری به چه‌كی قورسه‌وه له‌سه‌ر سنور جێگیر كردووه. كاتێك فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌وه ده‌سوڕێنه‌وه تا سه‌ر سنوری ئێران ده‌چن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌م جۆره ده‌شتاییه‌كانی پێنجوێن و چوارتا بۆردومان ده‌كه‌ن.
له ٦-٧ی تشرینی یه‌كه‌مدا به بێ پسانه‌وه فڕۆكه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سوڕانه‌وه. ٦ی تشرینی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی سیخوڕی و ٧ی مانگیش فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ده‌شتاییه‌كانی گوندی بادانهیان بۆردومان كرد. له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانمان نه‌كه‌وت، به‌ڵام زیان به‌ر باخ و ره‌زی گه‌لی هه‌رێمه‌كه كه‌وت. جموجۆڵی دوژمن تائێستاش به‌رده‌وامه. ئێمه دواتر زانیاری به‌رفراوانتر بۆ گه‌لی خۆمان و رای گشتیی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
هـ . ب