یەکێک لە قارەمانەکانی گەل: هەرەکۆڵ بۆتان
هەرەکۆڵ بۆتان یەکێک بوو لە گەریلا قارەمانەکانی گەلەکەی. ئەو هێزی ڕاستەقینەی ئیرادەی گەیشتن بە ئازادی، لە سەختترین هەلومەرجی شەڕدا نیشان دا.
هەرەکۆڵ بۆتان یەکێک بوو لە گەریلا قارەمانەکانی گەلەکەی. ئەو هێزی ڕاستەقینەی ئیرادەی گەیشتن بە ئازادی، لە سەختترین هەلومەرجی شەڕدا نیشان دا.
کوردستان لەم خاکەدا کە ناوی قەدەغە کراوە، تەنانەت منداڵانیش وەک کەرەستەی "تاوان" بەکاردەهێنرێن. لە چاوی ئەوانەی لە هێزی عەقڵ و ئازایەتیمان دەترسن، بەردەوام شتێک هەیە کە دەبێت لەناوببرێت. بۆچی پێچەوانەکەی بۆ گەلەکەمان ناسەلمێنن؟ ئەگەر ئێمە و وڵاتەکەمان ئەوەندە زیان بەخشین بۆ دەستبەردارمان نابن؟ ناهێڵن بە زمان و کولتووری زگماکی خۆمان بە ئاشتی بژین. پێویستە ئەم پەردەی فریودانە بدڕێنین و ڕووبەڕووی ڕاستیەکانی ژیان ببینەوە. گەریلا هەرەکۆڵ بۆتان هەستی بەو هاوارە و ئاگری تۆڵەسەندنەوەیە کرد. لەکاتێکدا ئەم هەستەی بەخۆیەوە دەبینی، بەرەبەیان چوو بۆ سەیری تیشکی خۆر. لە ژێر تیشکی خۆردا خۆی لە لوتکەی شاخەکاندا بینیەوە.
گوێی لە دەنگێک بوو کە دڵی دڵخۆش کرد. بەرەبەیان بۆنی باروتی دەکرد کە گەرووی مرۆڤی دەسوتاند. لەو ساتەدا چاوەکانی سەیری تیشکی سووری خۆر هەڵهاتنیان دەکرد. دڵی پڕ بوو لە هەستەکان و نەیدەتوانی بوەستێت. ئەو ڕۆژە کەش و هەوا جیاواز بوو. ڕۆژێک بوو کە لە هەموو خانەکانی جەستەی هەستی پێدەکرد. هەرچەندە دڵی پڕ بوو لە خەم و پەژارە، بەڵام شەپۆلێکی پڕ لە هەست دایگرتبوو. بە دڵێکی نائارامەوە ڕووی لە خۆی کرد و پرسیاری زۆی کرد: "من کێم؟" جێگای من لەم ژیانەدا چییە؟ چۆن ژیاوم؟ چ دەستکەوت و چ بوونێکم لەم ژیانەدا هەیە؟ ئەو وڵامەی کە هەرەکۆڵ بە خۆی دایەوە زۆر بوێرانە بوو. من گەنجێکی ئازا و سەرهەڵدێرم، ئازارێکی ڕابردووی دوورم لەگەڵ خۆمدا هەڵگرتووە. ئەوەندەی ژیاوم لە ژیانی خۆمدا ئازارم چەشتووە و هەستم بە ئازار کردووە. ئێستا بە ڕوونی ئەو کەسانە دەبینم و هەستیان پێدەکەم کە چاوەڕێی من و ڕاستییەکانن."
کاتی شەڕ و تێکۆشان هاتووە
ئەو دەنگەی لە دڵی هەرەکۆڵەوە دەهات هەموو شتێکی ڕوون دەکردەوە. ئەو دەیویست ببێتە یەکێک لە گەریلا فیداییەکانی هیوا. لە بەرامبەر ئازارەکانی گەلی کورد ڕاپەڕی و لە تەنیشت فیداییەکان وەستایەوە. گەردوون پێشوازی لە مرۆڤە هۆشیارەکان دەکات، ئەویش پێشوازی لێکرا. هەرەکۆڵ بینیبووی یەکێکە لە عەگیدەکانی کوردستان و بە چەکەکەی پشتی بە شاخەکان بەستووە. بەم پێیە بۆ دواجار سەیری خۆری کرد و وتی: "ئەی گەلەکەم، ئیتر پێویست بە نیگەرانی ناکات، هەتا عەگیدەکانی لەم شاخانەدا بێت کەس ناتوانێت تۆ لەبەر چاو نەگرێت. ئەوانەی ئەم زوڵمە دەسەپێنن، ڕۆژێک لەبەردەمت چۆک دادەنێن و داوای لێبوردن دەکەن."
دەستبەرداری خاکەکەیان نەبوون
هەرەکۆڵ لە ناوچەی خەرباک لە دایکبووە، کە یەکێکە لە ناوچەکانی بەستای سەربە بۆتانە، کە جگە لە تاڵان، وێرانکاری هیچی دیکەی نەماوەتەوە. بنەماڵەکەی بە بینینی ئەوەی کە بەهۆی دڕندەیی دوژمنەوە پەناگەیەکی ئارامیان نەماوە، کۆچیان دەکەن بۆ شاری وان. کوردستان هەمیشە شوێنێکە بۆئەوەی دوژمن دەست بە چەوساندنەوە بکات. بەڵام بنەماڵەکەی کوردستانیان بەجێ نەهێشت و لە بەشێکی دیکەی نیشتمانەکەیاندا شوێنێکی دیکە هەڵدەبژێرن. بۆیە خێزانەکەی بڕیار دەدەن لە وان نیشتەجێ ببن. هەرەکۆڵ زۆر بەباشی هەر لە منداڵییەوە هەستی بە نادادپەروەری و دڕندەیی دوژمن کرد و وەک هەموو گەنجانی کورد لە دژی ئەو ڕێبازە ناڕەواانە وەستایەوە و بەدوای دادپەروەریدا چوو.
هەرەکۆڵ گەنجێکی کورد، بوێر و ئازا بوو، کە لە دژی دوژمن ڕاپەڕیبوو. بۆ ئەوەی بەڕاستی لە ڕێبەرایەتی تێبگات و زیاتر بەشداری فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەرایەتی بیت، لە چالاکییەکانی گەنجاندا بەشداری دەکرد. بەڵام ئەمە هەرەکۆلی ڕازی نەکرد، بۆیە بە پێویستی زانی بۆ راگرتنی سیاسەتە گڵاوەکانی دوژمن ڕوو لە شاخەکانی کوردستان بکات، بۆیە لە ساڵی ٢٠٠٧دا پەیوەندی بە ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە کرد. بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر گەنج بوو، وەرنەگیرا. بەڵام بەشداری لە ناو تێکۆشانی ئازادییدا بوو بە خولیای. هەتا جارێکی دیکە لە ساڵی ٢٠١٢دا ڕوو لە شاخەکانی کوردستان دەکات و بەشداری تێکۆشانی گەریلاکانی کوردستان بوو.
ئەو سەرەتا ڕەوانەی تێکۆشانی شارەکان کرا
دوای پەروەردەی سەرەتایی، ڕەوانەی تێکۆشانی زۆر زەحمەتی شارەکان کرا. بەو پێیەی ئەزموونی لەم جۆرە شەڕانەدا هەبوو، بۆ ئەو کارێکی قورس نەبوو. نزیک بە ٣ساڵ ڕۆڵێکی کارای لە شارەکاندا لە دژی دوژمن گێڕا. دوای هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر ڕۆژاوا، شنگاڵ، کەرکوک، مەخموور، ئیتر نەیتوانی خۆی بگرێت و دڵی بەرەو چیا ئازادەکان دەفڕی. جارێکی تر گەیشتن بە شاخەکان و کۆتاییهێنان بەم خەونە گەورەیە ئارامی پیدەبەخشی. ئیتر لەگەڵ شاخەکان ئاوێتە بوو. جەنگاوەری ئازا و بوێری شارەکان هیچ شتێک کاریگەری لەسەر ناکات و جەوهەری خۆی پاراستووە. ئەو بەردەوام هەوڵ دەدات ئەوەی لە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی فێری بووە لە ژیاندا بیخاتە کارەوە. ئەو بە خێرایی خۆی لەگەڵ هەر جۆرە شتێکدا دەگونجاند.
بە ئازایەتی خۆی بوو بە نموونەی کەسێکی تێکۆشەر
هەمیشە ئامادە بوو ئەو ئەرکەی کە ڕێکخستن پێی سپاردبوو بەباشی جێبەجێ بکات. لە هەموو بوارێکدا کە بەشدار دەبوو، بە شێوەیەکی ماندوونەناسانەی تێکۆشانی دەکرد. پێشنیاری کرد بچێتە خاکورک، شوێنی تێکۆشانی حەماسیی پەکەکە. لە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژندا خۆی زۆر پەروەردە کردبوو و هەر لەو چوارچێوەیەدا زۆر گەشەی کردبوو. بەردەوام لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەشداری دەکرد. بە شێواز و تاکتیکی نوێی گەریلا لەدژی پێگەکانی دوژمن پێشڕەوی دەکرد.هەرەکۆڵ بەردەوام لە شەڕەکاندا سەرکەوتوانە دوژمنی تێکدەشکاند و نوێنەرایەتی ڕۆحی بوێری و شێوازی سەردەمی گەریلای دەکرد. بە بوێری و ئازایەتیەوە بوو بە جەنگاوەرێکی نمونەی ئاپۆیی. لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە بۆ قوڵبوونەوە، شارەزایی و پەرەپێدانی شێواز و تاکتیکی گەریلایی ڕووی کردە ئاکادیمیای حەقی قەرار.
کاتی تۆڵەسەندنەوە هەرەکۆڵ هاتبوو
بە پەروەردە، گۆڕانکاری شۆڕشگێڕیی لە ژیانی گەریلایی خۆیدا دروست کرد و ئەزموونەکانی خۆی گەیاندە هاوڕێکانی بۆ تۆلەسەندنەوەی لە دوژمن. دوای پەروەردە و ڕاهێنان، هەرەکۆڵ وەک جەنگاوەر و فەرماندەیەکی ڕاستەقینە لە گۆرەپانەکانی شەڕدا بەشداری یەکینەکانی گەڕۆکی کرد. لە هەرێمەکانی باشور و باکور پێکدادانی چڕ هاتە ئاراوە، هەرەکۆڵ لە ڕیزەکانی گەریلادا بەرخۆدانێکی گەورەی دژی هێرشەکانی حکومەتی فاشیستی تورک نیشاندا و وەک شوڕشگێڕێکی لێهاتوو گورزێکی کوشندەی لە دوژمن وەشاند.
هەڤاڵ هەرەکۆڵ لە هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئەزموونەکانی دژی دوژمن و هێرشە داگیرکارییەکان خستە گڕەوە. ئەو ئازایەتی و ئیرادەی خۆی وەک ئیلهامێک گەیاندە هەڤاڵانی. بە گروپێکی بچووکی گەریلاوە هێرشی کردە سەر دوژمن. بەردەوام دوژمن لە هێرشەکاندا تیکدەشکا، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە لە سایەی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆدا دەتوانن چۆن تێکۆشان بکەن.
هەرەکۆڵ هەتا کۆتایی لە ڕیزەکانی ڕێکخستندا بە بوێری و بێ دودڵیەوە تێکۆشانی کرد. چالاکانە لە شەڕی پاککردنەوەی داگیرکەران لە خاکی کوردستاندا بەشداری کرد و تا دوا دڵۆپی خوێنی لەگەڵ دەوڵەتی مرۆڤکوژی تورکدا شەڕی کرد. لە شەڕێکدا کە دوژمن بە هەموو هێز و تەکنۆلۆژیای شەڕەوە دەستی پێکردبوو، رووبەڕووی ئیرادەی بەرزی گەریلا بووەوە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دوژمن دەستی بە هێرشی ئاسمانی بەربڵاوکرد. هەڤاڵمان هەرەکۆڵ لەم شەڕەدا شەهید بوو و چووە کاروانی شەهیدانەوە و بۆ هەمیشە لە مێژووی تێکۆشانی گەلەکەیدا جێگەی مایەوە.
هەرەکۆڵ بە تێکۆشان و سەرکەوتنەکانی لەناو هەڤاڵانی ناوبانگی دەمێنێتەوە. ئەو گەریلایەکی قارەمان بوو و وەک فەرماندەیەکی ئەفسانەوی لە مێژووی تێکۆشاندا دەناسرێت. ئەو بە تێکۆشانی ڕاستەقینەی نیشانی دا کە ئیرادەی مرۆڤ بۆ ئازادی لە سەختترین بارودۆخی شەڕدا دەتوانێت سەرکەوتنی مەزن تۆمار بکات. منداڵانی ئەمڕۆ و داهاتوو بەردەوام خۆیان بە قەرزداری ئەو ڕێبازە دەزانن کە هەڤاڵ هەرەکۆڵ لەپێناویدا تێکۆشانی کرد و بە شەهیدبوونی ئەم ئارمانجەی بەنرختر کرد. وەک تێکۆشەرێکی شایانی گەلەکەی، داهاتووی گەلەکەی پرشنگدارتر کرد.