یەکینەکانی یەپەسە لە ئامەد لە دژی پۆلیس چالاکییان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ژێهات باگۆکی یەپەسە رایانگەیاند، کە لە ناوچەی رەزانی ئامەد لە دژی خاڵێکی ئێشکگریی فێرگەی پۆلیس، چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "یەکینەکانمان شەوی ١٤ی شوبات نزیک کاتژمێر ١٢ لە ناوچەی رەزانی ئامەد لە دژی خاڵێکی ئێشکگریی فێرگەی پۆلیسەکان بە نارنجۆک و چەکی کەسی چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ٢٥ ساڵە رێبەرایەتیمان کە رووبەڕووی ئەشکەنجەی ئیمراڵی کراوەتەوە، بە هەڵوێستی بەهێزی خۆی لەپێناو ئازادی گەلی کورد و گەلان درێژە بە تێکۆشان دەدات. رێبەرایەتیمان بە پاڕادایمەکەی کە لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان بەرەوپێشیبرد، سیستمی ئەوانی شکستداوە. تێکۆشانی رێبەرایەتیمان لە دژی سیستمی فاشیزم، هێڵی ژیانیمانە و تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیمان لە سەر ئەو هێڵە درێژە بە تێکۆشان دەدەین".

هـ . ب