'ئێمە بە چالاکی بەهێزتر، هێرشەکان شکست پێدەهێنین'

گەریلاکانی هەپەگە ئاندۆک گابار و رێناس جودی ئاماژەیان بە بەرخودانی بێهاوتای گەریلاکان لە ساڵی ٢٠٢٣ کرد و وتیان، لە سەردەمی نوێدا بە چالاکی بەهێزتر، شکست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەهێنن.

لە گەریلا ئینترناسیناڵیستەکان ئاندۆک گابار کە خەڵکی ئەڵمانیایە و رێناس جودی کە عەرەبە، لەبارەی ئامادەکارییەکانی سەردەمی نوێ قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

ئاندۆک گابار باسی لەوەکرد کە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێ وچان لە ئامادەکاریدان و وتی، "دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی ئەڵمانیا و ناتۆ چەکی کیمیایی و ئەتۆمی کڕیوە. لە دژی فاشیزمی ئەم دەوڵەتە و هێرشەکانی، لە ساڵی ٢٠٢٣دا هاوڕێیانمان لە هەموو شوێنێک بەرخودانی بێهاوتایان کرد. ئێمە بە وشیاری و بڕوایەکی بەرزەوە خۆڕاگری دەکەین. لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئێمە ئاستێکی نوێی سەرکەوتن بە دەست دەهێنین. داوا لە هەموو ئەوانە دەکەم کە لە ئەڵمانیا دەژین و دەڵێن ' لە مێژووی خۆمان فێری هەندێک شت بووین'، دەبێت بە رووی ئەو تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی و بەتایبەتی دژ گەلی کورد دەکرێن چاوبنوقێنن و پێویستە هەڵوێستێکی بەرچاو نیشان بدەن".

گەریلای هەپەگە رێناس جودیش ئەوەی خستەڕوو کە لە زۆر لایەنەوە ئامادەکاری دەکەن و وتی، "لە شەڕی تونێلەکاندا ئێمە ئەزمونی باشمان بە دەستهێنا. لەماوەکانی داهاتوودا ئێمە پتەوتری دەکەین. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغە هێرش دەکاتە سەرمان. ئێمە بە ئامادەکارییەکانمان ئەو هێرشانە تێکدەشکێنین. ئێمە لە رێگەی بەرخودانی هاوڕێیانمانەوە سەردەکەوین".

هـ . ب