ئەم ڕێپێوانە ئاشتی دەهێنێت
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر لە "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" بانگەوازی لە گەلانی تورکیا کرد، پشتگیری لە ڕێپێوانی ئاشتی و ئازادی بکەن.
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر لە "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" بانگەوازی لە گەلانی تورکیا کرد، پشتگیری لە ڕێپێوانی ئاشتی و ئازادی بکەن.
ڕێپێوانی مەزنی ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە وان دەستی پێ کرد، گەیشتە شاری جولەمێرگ، چەندین پارت و ڕێکخراو و کەسێتی تێیدا بەشداربوون. لە سەرانسەری ڕێپێوانەکەدا سترانیان چڕی و درووشمیان بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، کەسکین بایندەر گوتی: "ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد پێویستە، بۆیە بەم ڕێگەیە دەڵێین، ڕێگەی ئازادی و شکۆمەندی. با ئیتر چیاکانی جولەمێرگ نە بنە جێگەی بنکەی سەربازی، ببنە جێگەی ئازادی و هەڵپەڕکێ".
بایندەر تیشکی خستەسەر شەڕی درێژماوە لە کوردستان، بانگەوازی کرد بۆ چارەسەر، گوتی: "موخاتەبی ڕاستەقینەی چارەسەر، بەڕێز ئۆجالانە، ئەمە تەنها پرسی کورد نییە، پرسی هەمووانە. لەپێناو ئاشتی و ئازادی ئەم وڵاتە رێپێوانمان کرد. با گەلی تورکیا پشتیوانی بکەن. ئەمە ڕێپێوانی ئاشتی و ئازادییە. ئامانجەکەی کۆتایی هاتنی شەڕە".
ڕێپێوانەکە سبەی لە ناوچەی ئەلکێی شەرناخ بەردەوام دەبێت.