یەپەسە لە بۆسەیەکدا ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی تورکی تەقاندەوە

تیمی وڵامدانەوەی شەهید سەرخوەبوونی یەپەسە رایگەیاند کە لە ئاگری بۆسەیان بۆ زرێپۆشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک داناوە و تەقاندوویانە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " تیمی وڵامدانەوەمان لە ٢١ی تەباخدا لە ئاگری دوژمنی خستە بۆسەوە و ئاگرێکی کردەوە. دوای ماوەیەک، ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی رژێمی فاشیستی تورک کە وەک دەوریە دەگەڕا، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە هاتە ناوچەکە. تیمەکەمان پێشتر تەقەمەنی لە ناوچەکە جێگیر کردبوو و بە ئۆتۆمبێڵەکەوە تەقیەوە."
 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، چالاکی بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵ ئەڤیندار و هەڤاڵ ئەیلەم ئەنجامدراون کە لە تەندورەک شەهید بوون.

وتیشی، " وەک وڵامێک بۆ بەرخۆدانی گەورەی رێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی، گورزی گەورە لە دوژمنی فاشیست دەدەین."

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە لە هیچ شوێنێک نین، بەڵام لە هەموو شوێنێکین. رێگە نادەن، پۆلیس، دەزگاکانی دەوڵەت و سیخوڕەکانی رژێمی داگیرکەری تورک هەناسە بدەن و کۆمەڵگاکەمان ژەهراوی بکەن. بە شەڕی گەلی شۆڕشگێری لە کوردستان کۆتایی بە رژێمی فاشێستی ئاکەپە و مەهەپە دەهێنین."

ف.ق