یەپەسە لە وان دژی زرێپۆشێک چالاکی ئەنجامدا

یەپەسە ڕایگەیاند لە وان چالاکییەکیان لە دژی زرێپۆشێکی پۆلیسى تورک ئەنجامداوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک بریندار بووە.

یەکینەکانی پاراستنی جەوهەریی (یەپەسە) ، بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوباتی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گەڕەکی خاچۆرتی شاری وان لە باکووری کوردستان چالاکیان دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی پۆلیس ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "یەکینەکانمان چالاکییەکیان لە دژى زریپۆشێکی پۆلیسی تورک ئەنجامداوە و بەهۆیەوە داگیرکەرێک بریندار بوو. یەکینەکانمان دوای ئەنجامدانی چالاکییەکە بە بێ زیان گەشتنەوە شوێنی خۆیان".

یەپەسە ڕایگەیاند چالاکیەکان دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوباتی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە و گوتیان: " سڵاو لەو یەکینانەمان دەکەین کە چالاکییەکەیان ئەنجامداوە، نەفرەت لە هەموو ئەو هێزانە دەکەین لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا بەشداربوون".