دەستەی بەڕێوەبەریی یەپەسە – یەپەسە ژن بەیاننامەیەکی بەبۆنەی ٧هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زریان دەنیز بڵاوکردەوە، کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید بوو.
دەستەی بەڕێوەبەریی یەپەسە – یەپەسە ژن رایگەیاند، "گەلەکەمان، کە نکۆڵی لە هەبوونی کراوە و ئازادیی زەوتکراوە، زیاتر لە ٥٠ ساڵە بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ ئازادی تێدەکۆشن. ئەم جەنگە جەنگی پاراستنی بوونی هەبوونی خۆی و مسۆگەرکردنی ئازادییە. لەوەتەی دەوڵەتی فاشیستیی تورک دامەزراوە، هەوڵ دەدات گەلەکەمان بە هەموو جۆرە سیاسەتێکی نکۆڵیکردن، لەناوبردن و سڕینەوە، کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن، بە یاساکانی دوورخستنەوە، نیشتەجێکردن و دەستگیرکردن گەلەکەمان بترسێنێت. سیاسەتی نکۆڵیکردن، کە ساڵەهای ساڵە بەردەوامە، بە پلانی سەرپێدانەواندن، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئامادە کراوە، چووە ناو دید و هەوڵێکی نوێ. لە چوارچێوەی ئەو دید و چەمکەدا، ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە هێرشی دڕندانەی دەستپێکرد، کە لە هیچ شوێنێکی نموونەی نییە. دەوڵەتی تورک، کە پلان و حساباتەکانی لەسەر بنەمای لەناوبردنی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادی داڕشتووە، بەڵام بە وەستانەوە و بەرخودانی زریانەکان و چیاگەرەکان تووشی شکستی گەورە بووە و پلانەکانی لە ناوبردن و سەرپێدانەواندانیان پووچەڵکردەوە".
لە ڕاگەیاندراوی دەستەی بەڕێوەبەریی یەپەسە – یەپەسە ژن دا هاتووە:
"بەرخۆدانی مێژوویی خۆبەڕێوەبەری بە هەڵوێستێک لە دژی لەناوبردنی هەبوون و ناسنامەی کورد لە ساڵانی ۲۰۱٤-۲۰۱٥ بە بەرخۆدانێکی شکۆدار و گەورە و لەلایەن سەدان قارەمانی کوردستانەوە ڕوویدا. گەلی وڵاتپارێز و تێکۆشەر، ژنان، گەنجان و بە تەمەنەکان، لە بەرخۆدان لە جزیر، سور، نسێبین، شرنەخ، هەزەخ و گەڤەر بە هەڵوێستی خۆیان لە دژی فاشیزم، دڵسۆزیی خۆیان بە نرخ و بەهاکانی خۆیان نیشاندا. شەڕی گەنجانی قارەمانی کورد لە دژی تەکنەلۆژیای بەرزی دەوڵەتی تورک بە دڵ و دەستی بەتاڵ و فیداکارانەیان بووە هۆی ئەوە، کە دەوڵەتی تورک تووشی سەندرۆم و نەخۆشی و شۆک بێت. ئەو بەرخودانە، کە لەلایەن فەرماندە ئەفسانەیی مێژووەوە نیشاندراوە، پێشەنگەکانی گەلیشی ئاشکرا کرد. زریان، چیاگەر، نوجان، ئاخین، خەباتکار، بەرفین، محەمەد تۆنج، ئاسیا و زۆرێک لە شەهیدە بەرگریکارەکانمان، کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا خۆیان کردە فیدایی، لە شرنەخ، جزیر، سور، نسێبین، هەزەخ، گەڤەر و زۆربەی ناوچەکان و شارەکان بوونە پێشەنگی دیدار لەگەڵ گەل و لە ناو دوژمن دا سەندرۆم و گێژاویان درستکرد و بوونە سیمبول و یادەگە و مۆنۆمێنتێک بۆ بەرخۆدان. فەرماندە زریان دەنیز ئامەد یەکێک بوو لە پاڵەوانە بێشومارەکانی ئەو بەرخۆدانە مەزنە، کە ناوی خۆی بە پیتە زێڕینەان لە مێژوودا تۆمار کرد.
هاوڕێ زریان، کە لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا، کە لە هەر کۆڵان و شەقامێکی داستان و چیرۆکی قارەمانی و ئەفسانەییان تیادا تۆمار کرد، لە فەرماندەیی یەپەسە شرنەخ دا بوو، بە هەڵوێستی تێکۆشەرانەی خۆی، بە ئیرادە و ورە و هاوڕێیەتیی خۆی شوێنێکی بەرز و گرنگی لە نێو دڵی گەلی شرنەخ و بەرخۆداندا بەدەستهێنا. فەرماندە زریان لە هەموو دەرفەتێکدا بە تاکتیکە جەنگییە داهێنەرانەکانی خۆی هێرشی دەکردە سەر دوژمن و گورزی کاریگەری لێدەدان و تا دوایین هەناسەی هەموو سەنگەرەکانی کرد بە قەڵای بەرخۆدان. لە کاتی بەرخوداندا بە هەڵوێستی پێشەنگانەی خۆی بۆ هەموان بووە ڕووناکی. بە دەنگی هەلهەلەکانی هێز بە بەرخودان دەبەخشی و بۆ دوژمن ببوە شەوە و مۆتەکە. هاوڕێ زریان بە هەڵوێستی خۆپاراستنی ئاپۆیی میراتێکی گەورەی بەرخۆدانی تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆمان بۆ بەجێهێشتووین. هەم لە ژیانی خۆیدا و هەم لە مەیدانی جەنگدا بە هەڵوێستی پتەو و پێداگرانە و خاکیبوونی خۆی لە دڵی هاوڕێکانی و گەلەکەیدا تەختێکی دروستکردبوو. لە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژناندا ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبوو. ئەو بە بەرخۆدانی خۆی ئەوەی بە ئێمە نیشان دا، کە ژنانی کورد چەند وڵات و خاکی خۆیان خۆشدەوێت، دەبێت داکۆکی لە ئازادیی خۆیان بکەن. زریان بوو بە ناوی بەرخودان و بەرەنگاری، ئیرادەی بەرخۆدانی زریان لە زاپ بوو بە مەلسا، ئاڤزەم، لە ئاڤاشینیش بوو بە ئارین و نودا. لە مێرسین بوو بە سارا، ڕوکەن و وەک هێڵی سەرکەوتن بە هەر چوار لای کوردستان دا بڵاوبوویەوە.
هاوڕێ زریان، کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە بنیاتنانی یەپەسە ژن دا و ئافراندنی ئیرادەی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری دا گێڕا، ڕێگای بۆ سەرکەوتنی گەورە خۆش کرد. ئێمە وەک هاوڕێکانی، گەورەترین بەڵێنمان ئەوەیە، کە ئێمە لەسەر ڕێگاکەی دەڕۆین و تێکۆشانمان بە سەرکەوتن دەگەیەنین. ئێمە وەک دەستەی بەڕێوەبەریی یەپەسە – یەپەسە ژن لە ٧هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ زریان دەنیز، فەرماندەی هەڵوێست، ئیرادە و هۆشمەندیی ئاپۆییەوە، بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانییەوە یادی دەکەینەوە. ئێمە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە دەبینە درێژەپێدەری ڕێگای هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری بە تایبەتی زریان دەنیز و تۆڵەی هەموو شەهیدان دەکەینەوە."
ژ.ت