یەرەکە داوای لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی بکەن
فەرمانداری یەرەکە بانگی لە گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد بکەن.
فەرمانداری یەرەکە بانگی لە گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد بکەن.
بەناوی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەڕەکە)، ئەندامی فەرماندەیی چیا مەهاباد پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم جۆرەیە:
"بە ناوی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) داوا لە هەموو گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم ئازادیخوازانی ئێران و جیهان دەکەین بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە". ژنان و گەنجان و کەسایەتییە خاون بیرۆکە ئازادەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەروەک چۆن لە ساڵی ١٩٩٩لە پرۆسەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆ، پشتیوانییەکی بەهێز و گەورەیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نیشاندا، ئەمڕۆش دوای ٢٥ ساڵ لە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەمان ڕۆح و ئیرادەی دووبارە، پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی، کەرامەت و شکۆمەندی کورد و کوردستان بکەن.
بە تایبەتی بانگەوازیمان لە گەنجان، کچان و کوڕانی وڵات، لە هەرکەسێکی خاون شکۆ و کەرامەت هەیە بەرامبەر داگیرکەران، دژی ئەو ستەمەی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت لە ئیمرالی، ئەوا ٢٥ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی تاریکیدا دیل گیراوە؛ پێش ئەوەی درەنگ بێت، با هەموومان دەست بخەینە دەستی یەکەوە، بە هەموو شێوەیەک دەنگمان بەرز بکەینەوە و پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین.
ڕێبەر ئاپۆ لەو نیو سەدەیەدا بە بیرۆکە و فەلسەفەی خۆی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر گەلی کورد و کوردستان جێبەجێ کرد و جێبەجێی دەکات. بۆیە گەلەکەمان پێویستە ئەو ڕێگایە بگرێتەبەر کە ڕێبەر ئاپۆ ڕوونی کردۆتەوە، ئەو ڕێگایەی ئازادی تیایدا گەرنتی کراوە و ڕێگە نەدات داگیرکەران و تاریک پەرەستان بگەنە ئامانجەکانیان. بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕان و پیلانەکان، بۆ ئەوەی ساڵی 25ــەمینی پیلانگێڕی بکرێتە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ پرسی کورد، پێویستە گەلەکەمان یەک دەست، یەک ڕەنگ و یەک دەنگ بێت. بەتایبەتی گەلی ڕۆژهەڵات پێویستە ئەو بێدەنگییە بشکێنن بۆ ئەوەی نەبێتە بێدەنگیی مەرگ بۆ ئەوەی هەتا هەتایە بە شێوەی سەرکوتکراو و ژێردەست بمێنێتەوە. بەهۆی ئەو دەرفەت و بەختەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی گەلەکەمانی کردووە، با ببینە هیوایەک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان.
وەک چۆن ساڵی ڕابردوو گەلی ڕۆژهەڵات و ئێران بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'، کە سەرچاوەی بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆیە، ڕاپەڕینێکی بێ وێنەیان ئەنجامدا، مێژوویەکیان نووسی کە جیهانی سەرسام کرد، ئەمڕۆش دەتوانن پشتیوانی لە خوڵقێنەری ئەو بیرۆکەیە ڕێبەر ئاپۆ بکەن وئازادیی خۆیان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا ببینن. ئەگەر ئێمەی کورد، گەنجانی کوردستان، کچان و ژنان، ڕۆشنبیران و مامۆستایان یەکبگرین، دەتوانین هەموو گوشارو ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان تێپەڕێنین. بێدەنگی هێز بە داگیرکەران دەبەخشێت.
بێدەنگی ورە و دڵخۆشی بەداگیرکەران دەدات، بەڵام بەرزکردنەوەی دەنگ و نیشاندانی ناڕەزایەتی و بەشداری لە ڕیزەکانی شۆڕش و شۆڕشگێڕی و هەبوون و خاونداری لەم بیرۆکە پیرۆزە و ئەم ڕێبەرە گەورەیە، دەتوانێت جیهانێکی نوێ بۆ گەلەکەمان، گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە لەگەڵ خۆی بێنێت. جیهانێک کە ئازادی و سەربەستی تێدا بێت، جیهانێک کە ژنان شۆڕشی ژنان بەڕێوەدەبەن، ژیانێکی مانادار لەدایک دەبێت. ژیانێک کە تێیدا ئارامی، ئاسایش و ئازادی هەیە. ژیانێکە دوور لە ستەم و چەوساندنەوە. هەر مرۆڤێک دەتوانێت بە ڕەنگ و دەنگی خۆی بە ئازادی بژی. لە هەر شوێنێک دەتەوێت بژی. بۆیە ئەم شانسە مێژووییە کە بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستی دەهێنین نابێ بەفیڕۆ بچێت و وەک گەلی ڕۆژهەڵات و گەلانی دیموکراتیک و پێشکەوتنخوازی ئێران، پێویستە پێش ئەوەی درەنگ بێت، ئەوەی لە تواناماندایە بیکەین.
دیسان بە ناوی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) دەڵێن ئێمە بۆ هەموو جۆرە فیداکاریەک ئامادەین وەک چۆن تا ئێستا لەسەر ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان و شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' و ژیانی بێ کۆتایی، بەردەوام تێکۆشانمان کردووە، لەئێستاش بەدواوە و لە هەر شوێنێک پێویست بێت بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.
"بژی سەرۆک ئاپۆ"
"بژی سەرۆک ئاپۆ"
"مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەران"
"بژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی"
"سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستانە"