یەرەکە: هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە
فەرماندەیی یەرەکە ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و دووپاتی دەکاتەوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.
فەرماندەیی یەرەکە ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و دووپاتی دەکاتەوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.
فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) دەربارەی هێرشەکانی ١٥ ی کانوونی دووەمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی ئاسۆس ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی یەرەکە بەم جۆرەیە:
"رۆژی 15-1-2024، كاتژمێر 13:45 خولەك دەوڵەتی داگیركەری تورك بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و فڕۆكەی شەڕ حەوت جار پەلاماری هەرێمی ئاسۆسیان دا. لەو هێرشانەدا هێزەكانمان هیچ زیانێكیان پێ نەگەیشتووە. بەڵام لەو هێرشانەدا زەرەر و زیانێكی زۆر بەسروشتی ناوچەكە و رەز و باخی هاووڵاتیانی مەدەنی كەوتووە".