یەرەکە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد

یەرەکە ناسنامە دوو گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمی پێنجوێن شەهید بوون.

ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمی پێنجوێن شەهیدبوون.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە ٣ی کانونی یەکەم/دیسەمبری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمی پێنجوێن دوو هاوڕێمان بە ناوەکانی ئاریەن ئارێ یەک لە فەرماندەکانی هەپەژە و هاوڕێ هێرش بەرخودان لە کاتێکدا لە سەر ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیان بوون، شەهید بوون.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناو و پاشناو: زەینەب ئەیڤەری

ناسناو: ئاریەن ئارێ

کات و شوێنی بەشداربوون: ٢٠٠٦- سەڵماس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی کانونی یەکەم/ دیسەمبری ٢٠٢٣- پێنجوێن

 

ناو و پاشناو: سدیق شێخ ئەحمەد

ناسناو: هێرش بەرخودان

کات و شوێنی بەشداربوون: ٢٠١٦- کۆبانێ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی کانونی یەکەم/دیسەمبری ٢٠٢٣- پێنجوێن

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئاریەن ئارێ ساڵی ٢٠٠٦ لە سەڵماسەوە بەشداری لە ریزەکانی گەریلا کردووە و خۆی پەروەردەکردووە و خۆی پێگەیاندووە و لە زۆر گۆڕەپانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاهۆوە تا ورمێ فەرماندەیی هەپەژەی کردووە و وەک ئەندامی فەرماندەیی هەپەژە لەم قۆناغەدا پێشەنگایەتی بۆ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کردووە. لە پەروەردەکردن و رێکخستنی هێزەکاندا بێ دوودڵی بەشداربووە، بووەتە هێما هاوڕێیەتی و هەوڵدان و جێگەی خۆی لە ناو دڵی هاوڕێیانیدا کردبووەوە. بووە سەرچاوەی هێز بۆ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی. بە پەیوەستبوونی بە هاوڕێیەتی هەڤاڵ ئاریەن ئێمە سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بە خۆمان و ئەرک و بەرپرسیارێتیماندا دەکەینەوە. ئێمە خاوەنداری لە خەون و ئاوات و ئامانجەکانی دەکەین و بەڵێنی گوڕدان بە تێکۆشان دووبارە دەکەینەوە.

سەبارەت شەهید هێرش بەرخودانیش هاتووە، کە "ساڵی ٢٠١٦ لە شاری بەرخودانەوە، لە شاری کۆبانێوە بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بووە و دوای ماوەیەک رووی کردووەتە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بێ وچان تێکۆشاوە. هاوڕێ هێرش دەیزانی بۆچی دەژی و لەپێناو چیدا شەڕ دەکات هەربۆیە دەیزانی چۆن بە جوانی و ناوازەیی بژی. بەهۆی تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیەوە بەردەوام جێگەی رێز و خۆشەویستی هاوڕێکانی بوو. بەهەموو هەبوونی خۆیەوە ئامێزی بۆ فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ کردبووەوە. بە رۆحی گەنجانەی خۆیەوە ئێمەی فێری جوانی و چۆنێتی تێکۆشان کرد. ئێمە وەک هاوڕێیانی قەرزارباری ئەو رۆحە گەنجانەی ئەوین و بەڵێن دەدەین لە پێناو هێنانەدی ئاواتەکانیدا درێژە بە تێکۆشان بدەین".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی یەرەکەدا هاتووە: " وەک یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی هەردوو شەهیدەکەمان دەکەین و جارێکی دیکە رایدەگەینین کە تا کۆتایی خاوەنداری لە میراتی ئەو هاوڕێیانە دەکەین و بەڵێن دەدەین بۆ ئەوەی خەون و ئاواتی ئەو شەهیدانە بگەیەنینە سەرکەوتن بەردەوام رێگەی شەهیدان بگرینەبەر و زیاتر پەرە بە تێکۆشان بدەن".

هـ . ب