یەرەکە ناسنامەی شەهیدەکەی ئاسۆسی ئاشکرا کرد

یەرەکە رایگەیاند، کە ئەو گەریلایەی لە هێرشەکەی ٤ی حوزەیرانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمی ئاسۆس شەهید بووە حسێن محەمەدی بە ناسناوی ئەرداڵ ئامەدە. یەرەکە بە دوپاتکردنەوەی بەڵێنی بەجێهێنانی ئامانجی شەهیدان یادی ئەرداڵ ئامەدی بەرزنرخاند.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) سەبارەت بەو گەریلایەی کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە هەرێمی ئاسۆس شەهید بوو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ٤ی حوزەیراندا وەک ئێمە بەر لە چەند رۆژی رابردوودا رامانگەیاندبوو لە چیای ئاسۆس لە دەوروبەری گوندی گەڵاڵە لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هەڤاڵێکمان شەهید بووە. نوی ئەو هەڤاڵەمان حسێن محەمەدی بە ناسناوی ئەرداڵ ئامەدە".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە زانیاری لە سەر ناسنامەی گەریلا شەهیدەکە بەم جۆرەیە:

ناو و پاشناو: حسێن محەمەدی

ناسناو: ئەرداڵ ئامەد

کات و شوێنی بەشداربوون: ٠١-١٠-٢٠١٣ - مەریوان

کات وشوێنی شەهیدبوون: ٠٤-٠٦-٢٠٢٣- ئاسۆس

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەڤاڵ ئەرداڵ هەڤاڵێکی خەڵکی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو. ئەو هەڤاڵە لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبووە و لە ناو کولتوری شۆڕشگێڕییدا گەورە بووە. دوای ماوەک لەو ناوچەیەی لێی دەژیا هەڤاڵانی ناسی و بە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ کاریگەر بوو و لە ساڵی ٢٠٠٢ بەدواوە زیاتر رێگەی هاوئاراستەی بزوتنەوەی ئاپۆیی دەکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەڤاڵان پتەوتر دەکات. چەند ساڵ لەسەر ناوی رێکخستنی ئێمە بەشداری لە خەباتی شارەکاندا دەکات و ژمارەیەکی زۆر شەڕڤانی لە رێزەکانی بزوتنەوەدا بەشدار کردووە. کاتێکی داگیرکەری ئێران هەست بە خەباتی ئەو دەکات و ئاشکرا دەبێت، لە ساڵی ٢٠١٣ دا بە بێ دوو دڵی، بنەماڵەکەی خۆی کە باوکی دوو منداڵ بووە بە جێدەهێڵێت و روودەکاتە چیا و خۆی دەگەیەنێتە هەڤاڵان. وەک گەریلایەکی یەرەکە بەشداری لە خەباتی رۆژهەڵاتدا دەکات و لە زۆر ناوچەی رۆژهەڵات لە پێناو ئامانجە پیرۆزەکانیدا بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە ئەو ئەرکە بەجێدەگەیەنێت کە پارتەکەمان پێی سپاردووە.

لە ساڵی ٢٠٢٢ دا دوای پەروەردەی بیردۆزی لە ئاسۆس وەک فەرماندەیەکی سەرکەوتوو ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات. هەڤآڵ ئەرداڵ بە کەسایەتی باڵا، تێگەیشتوو، زیرەک، سادە و دروستی خۆیەوە لە لای هەموو هەڤاڵان خۆشەویستبوو. بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەوە هەموو هەڤاڵان دەیانناسی. زەحمەتکێشێکی دۆزەکەی خۆی بوو. دۆزی وڵات لە لای هەڤاڵ ئەرداڵ لە سەرووی هەموو شتێکەوە بوو. تا کۆتایی وەک موریدێک پابەندی دۆزی ئازادی بوو و لەسەر ئەو رێگەیە بەردەوامبوو تا گەیشتە پلەی شەهیدبوون.

ئێمە وەک بزوتنەوە و هاوڕێیانی، بەڵێنمان بۆ شەهید ئەرداڵ و سەرجەم شەهیدان دووبارە دەکەینەوە، هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هەموو خەڵکی مەریوان و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین. جارێکی دیکە گەلەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە لە سەر رێبازی هەڤاڵ ئەرداڵ بەردەوام بین و نەهێڵین داگیرکەری تورک و ئێران هەرگیز ئامانجەکانیان بپێکن".

هـ . ب