یەرەكە: سوپای داگیركەری تورك لەبەرامبەر بەزەبری گەریلاكان تووشی هیستریا بووە

یەرەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرامبەر بە زەبر و گورزی گەریلا تووشی هیستریا بووە و بە پرۆپاگەندە و هەواڵی ناڕاسات و نادروست دەیەوێت شکستەکانی بشارێتەوە و رای گشتی چەواشە بکات.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، " دەوڵەتی داگیركەری تورك و سوپا شكستخواردووەكەی دوای زەبر وەشاندنی یەك لەدوای یەكەكانی گەریلا تووشی سەرلێشێواویەكی قووڵ هاتووە و بۆ شاردنەوەی شكستەكانی لەبەرەكانی شەڕ و بەرخۆدان لەبەرامبەر بەگەریلاكانی ئازادی كوردستان لەهەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین و خواكورك و مەتینا و ئامێدی و لەهەمانكاتدا بۆ بەلارێدابردنی رای گشتی نێوخۆی توركیا و بەرزكردنەوەی ورەی رووخاوی سەربازانی دەستی بەچەواشەكاری و پروپاگەندەی نادروست كردوە".

لەو چوارچێوەدا یەرەکە روونیکردووەتەوە: " دەوڵەتی تورك و دەزگاكانی راگەیاندنی دەوڵەتی تورك ناوی هەڤاڵی شەهیدمان”حەسەن سەبووری“، ناسراو بە”رێدور باز” كە لە ٦ ی كانوون دا لە راگەیەندراوی فەرمی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوكرابوویەوە، بڵاودەكەنەوە كە گوایە ئەو هەڤاڵەش نوێ لەهێرشەكانی دەوڵەتی توركدا شەهید كراوە. پێشتریش دەوڵەتی تورك و دامەزراوە سەربازی و ئیستخباراتی ئەو وڵاتە شەڕئەنگێز و دیكتاتۆرە هەواڵی نادروستی زۆریان بۆ چەواشەكردن بڵاوكردۆتەوە و ئەمەش كارێكی هەمیشەیی دەوڵەتی توركە.

یەرەکە لە کۆتاییدا داوای کردووە، کە گەلی کورد و رای گشتیی بەرامبەر بەو چەواشەکارییانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وشیار بن و جەختی کردووەتەوە: "دەبێت گەلەكەمان و رای گشتی كوردستانی و دەزگاكانی راگەیاندن باش بزانن كە ئەو هەوڵەی دەوڵەتی توركی داگیركەر بۆ بەلاڕێدا بردنی رای گشتی ناتوانێت تۆزێك لەبەهای چالاكی مێژوویی گەریلاكانی ئازادی كوردستان كەم بكاتەوە و زەبری گەورەی گەریلاكانیش دەوڵەتی توركی تەنگەتاو و تووشی هیستریا كردوە".

دەقی راگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە بەم جۆرەیە:

یەرەكە؛ سوپای داگیركەری تورك لەبەرامبەر بەزەبری گەریلاكان تووشی هیستریا بووە

بە پروپاگەندەی نادروست دەیەوێت شكستەكانی بشارێتەوە

دەوڵەتی داگیركەری تورك و سوپا شكستخواردووەكەی دوای زەبر وەشاندنی یەك لەدوای یەكەكانی گەریلا تووشی سەرلێشێواویەكی قووڵ هاتووە و بۆ شاردنەوەی شكستەكانی لەبەرەكانی شەڕ و بەرخۆدان لەبەرامبەر بەگەریلاكانی ئازادی كوردستان لەهەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین و خواكورك و مەتینا و ئامێدی و لەهەمانكاتدا بۆ بەلارێدابردنی رای گشتی نێوخۆی توركیا و بەرزكردنەوەی ورەی رووخاوی سەربازانی دەستی بەچەواشەكاری و پروپاگەندەی نادروست كردوە.

گەریلاكانی ئازادی كوردستان بەهاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە و بەفری زستانە پەلامارەكانیان بۆ سەر سوپای داگیركەری تورك لەهەرێمەكانی شەڕ بەرفراوان كردوە و لە زنجیرەیەك چالاكی نوێ گەریلاكان كە لە یازدە و دوازدەی ئەم مانگەدا لەناوچەی ئامێدی پێكهات زەبری جەرگبڕ لەسەربازانی تورك وەشاندوە و لەئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان و گەردەلوول ئاسادا پۆتكی دەوڵەتی توركیان شكاند و ٦١ جەندەرمە و سەربازی توركیان بەسزای گەل گەیاند و ئەو ئۆپەراسیۆنەی گەریلاكان لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی شەهید هەڵمەت دێرەلووك دا پێكهات. بەڵام دەوڵەتی داگیركەری تورك و سوپا دۆڕاوەكەی جارێكی تر بەشاردنەوەی ژمارەی كوژراوان و برینداران لەرای گشتی توركیا و جیهان، تەنیا دانیان بەكوشتنی ٩ سەرباز و جەندرمەی تورك دانا و كۆنسەی ئاسایشی نیشتیمانی تورك لەكۆبوونەوەیەكی بەپەلەدا بڕیاری بەردەوامیدان بەهێرشەكانیان بۆ سەر باشور و رۆژئاوای كوردستان دا. هەر لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی پاراستنی دەوڵەتی تورك و راگەیاندنەكانی سەر بەدەوڵەتی تورك و دەزگای ئیستخباراتی ئەو وڵاتە”میت” بەئامانجی پەردەپۆش كردنی راستیەكان ژمارەیەك لەو هەڤاڵانەی گەریلا كە پێشتر لەهێرشەكانی دەوڵەتی تورك دا شەهیدببوون، وەك ئەوەی لەئۆپەراسیۆنی نوێ دەوڵەت و سوپای توركدا شەهید كەوتوون لەراگەیاندنەكانی خۆیاندا بڵاودەكەنەوە و ئەوەش وەك هەوڵێكی هاوبەشی دام و دەزگاكانی سوپا و ئیستخباراتی تورك بەناو دەكەن و دەیانەوێت بەو شێوەیە رای گشتی گەل بشێوێنن و ژمارەی راستەقینەی كۆژراوەكانیان لە گەلانی توركیا بشارنەوە.

هەرلەوچوارچێوەیەشدا دەوڵەتی تورك و دەزگاكانی راگەیاندنی دەوڵەتی تورك ناوی هەڤاڵی شەهیدمان”حەسەن سەبووری“، ناسراو بە”رێدور باز” كە لە”٦ ی كانوون دا لە راگەیەندراوی فەرمی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوكرابوویەوە، بڵاودەكەنەوە كە گوایە ئەو هەڤاڵەش نوێ لەهێرشەكانی دەوڵەتی توركدا شەهید كراوە. پێشتریش دەوڵەتی تورك و دامەزراوە سەربازی و ئیستخباراتی ئەو وڵاتە شەڕئەنگێز و دیكتاتۆرە هەواڵی نادروستی زۆریان بۆ چەواشەكردن بڵاوكردۆتەوە و ئەمەش كارێكی هەمیشەیی دەوڵەتی توركە.

دەبێت گەلەكەمان و رای گشتی كوردستانی و دەزگاكانی راگەیاندن باش بزانن كە ئەو هەوڵەی دەوڵەتی توركی داگیركەر بۆ بەلاڕێدا بردنی رای گشتی ناتوانێت تۆزێك لەبەهای چالاكی مێژوویی گەریلاكانی ئازادی كوردستان كەم بكاتەوە و زەبری گەورەی گەریلاكانیش دەوڵەتی توركی تەنگەتاو و تووشی هیستریا كردوە، هەروەها دەبێت رای گشتی گەلەكەمان لەو هەوڵە چەواشەكاریانەی دەوڵەتانی داگیركەری سەر كوردستان و بەتایبەتی دەوڵەتی فاشیستی تورك هۆشیار بێت و بە خۆرێكخستن كردن و پتەوكردنی ریزەكانیان وەڵامێكی هاوچەشنی گەریلاكان بەدوژمن و داگیركەران بدەنەوە و گەنجانی كوردیش بە خاوەندەركەوتن لەگەریلا و چالاكیەكانیان پەیوەندی بەڕیزەكانی گەریلاكانەوە بگرن و ببنە قەڵا و پشتیوانیەكی بەهێز خوشك و براكانیان لەبەرەكانی بەرخۆدان دژ بەداگیركەری دەوڵەتی توركی داگیركەر".

هـ . ب