ئێشکگری مەخموور بە ئاهەنگێک دوو ساڵەی خۆی پیرۆز کرد

چالاکی ئێشکگریی مەخموور، کە بە مەبەستی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردبوو، دووەم ساڵی خۆی بە ئەنجامدانی چالاکی پرکردەوە و بە ئاهەنگێک دوو ساڵەی خۆی پیرۆز کرد و پەیامی بەردەوام بوون لەسەر فکری ڕێبەر ئاپۆ دووپات کرایەوە.

ئێشکگری مەخموور

دانیشتوانی كامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، لە ٢٠ـی تەممووزی ٢٠٢٣ەوە بە مەبەستی مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی کردووە. چالاکییەکە دوو ساڵ لە تێکۆشانی پڕکردەوە و بە پێشەنگایەتی دایکان بە ئاهەنگێک دوو ساڵەی چالاکییەکان پیرۆز کرا.

ئاهەنگەکە لە ناوەندی بنەماڵەی شەهیدان، بە بەشداریی چالاکوانان و خەڵکی مەخموور بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ تەواوی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان هاوسەرۆکی شارەوانی مەخموور ، ئەدیان یڵماز وتەیەکی پێشکەش کرد و لە سەرەتای قسەکانیدا دووەمین ساڵی چالاکیی ئێشکگریی کە لە مەخموور بەڕێوەدەچێت لە ڕێبەر ئاپۆ، تەواوی شەڕڤانانی ئازادیی و گەلی پیرۆزکرد، وتی: "سڵاو لە هەموو ئەو چالاکییانە دەکەین کە لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، ئێمەش وەک دانیشتوانی کامپی مەخموور جارێکی دیکە پەیوەستبوونمان بە ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیی نیشان دا، بێگومان ئەو دانیشتوانی کامپەکە زۆر ئازار و ناخۆشی ڕووبەڕوومان بووەتەوە، ئەوانەش بووە هێز بۆ ئێمە، هیچ کاتێک نەیتوانییوە کە تووشی دوودڵیمان بکات بەرامبەر بە هێڵ و فکری ڕێبەر ئاپۆ."

ئەدینا یڵماز لە درێژی قسەکانییدا سەرەنجی خستسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک وتی: "ماوەی ٢٧ ساڵە گۆشەگیرییەکی توند لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، ئامانجیان لەم گۆشەگیرییەش بۆ ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە گەلی کورد، شەڕڤانانی ئازادیی، دۆست و هەڤاڵانی داببڕن و بە تەنها بیهێڵنەوە، بەڵام خاواندارییکردنی گەل لە ڕێبەرەکەی، بەرخۆدانی شەڕڤانانی ئازادیی بەرامبەر چەکی کیمیایی و هەموو ئەو چالاکی و ڕێپێوانانەی کە لە جیهاندا بەڕێوەدەچوون هەموو خەون و ئامانجەکانی دوژمنیان تێکبرد، بانگەوازیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شووبات، هەروەها خاوەندارییکردنی گەریلاکانی ئازادیی و گەلی کورد لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، نیشاندەری ئیرادەیەکی پۆڵایینە."

دوای وتەکە، سینەڤزیۆنێک کە لە بارەی چالاکییەکەوە ئامادەکرابوو نمایش کرا و لە کۆتاییشدا گرووپی میوزیکی خوێندنگای شەهید سەرحەد چەند بەرهەمێکی گۆڕانییان پێشکەش کرد.