ئێشکگری ئازادی لە مەخمور بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕۆژی ٢٠٢ لەگەڵ گرووپی ٤٠ هەمین بەردەوامە.

ئێشکگری ئازادی کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ٢٠٢ لەگەڵ گرووپی ٤٠ هەمین بەردەوامە.

لەسەر ناوی گرووپی ٣٩ هەمین، ڕۆژنامەوان مزگین کارا دوا.

مزگین کارا ئاماژەی بەوە کرد، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گۆشەگیرییە لەسەر گەلی کورد و مرۆڤایەتی، بۆیە ئێستە لە سەرانسەری جیهان چالاکییەکان بۆ ئازادی وی ئەنجام دەدرێن، ئەو بۆتە ڕێبەری هەموو گەلان و هیوای ژیانی هەمووان.

هەروەها تیشکی خستەسەر تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، بێدەنگی نێونەتەوەیی بەرامبەر ئەم هێرشانە شەرمەزار کرد، ڕایگەیاند ئەمە دەری دەخات نەوەک هەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەڵکو دەوڵەتان و ڕێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤیش هێرش دەکەنە سەر جڤاکەکەمان.

گوتی: "لە بەرامبەردا بەرخۆدانی ڕێبەرێتی و گەریلاکانی کوردستان باشترین وەڵامە. نە بە ٥٠ ساڵ، نە بە ٥٠٠ ساڵ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارەکانی لە جیهاندا ناتوانن ئەم تەڤگەرە لەناوببەن و ڕێبەرێتی لە ئێمە داببڕن. نەوەک چوار، بەڵکو هەزاران دیواری ئیمراڵیش هەبن، ئێمە خۆمان دەگەیەنینە ڕێبەرێتی و ئازادی دەکەین".

پاشان گرووپی ٤٠ هەمین بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات" چالاکییەکەیان وەرگرت.