ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ١١٠ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١١٠ هەمین، ٥٥٨ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١١٠ هەمین، ٥٥٨ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١١٠ هەمین، ٥٥٨ ڕۆژە بەردەوامە.
مەراسیمی دەوروەرگرتنی ئێشکگرییەکە لە ناوەندی تەڤگەری گەنجانی مەخمور (تەجەمە) بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی گرووپی ١٠٩ هەمین، فازیڵە تۆک قسەی کرد و ڕایگەیاند بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی دەگرن، گوتی: "هەتا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ نەشکێنرێت، هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی مسۆگەر نەبێت و هەتا ئەو پرۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە مسۆگەر نەبێت، دەست لە چالاکی هەڵناگرین".
هەروەها پشتگیری گەلی مەخموری بۆ بەرخۆدانی تشرین و گەلی ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە، جەختی کردەوە پێویستە گەلی باشوور زیاتر خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکات، گوتی: "دەبینین بنەماڵەی بارزانی بە کوڕ و برازاوە لە ئەنقەرە لەگەڵ جەلادانی گەلەکەیان دادەنیشن و پرۆژە دادەنێن. ئەم کۆبوونەوانەی لە بەغدا و تورکیا دەکرێن هەمووی بڕیارن بۆ کۆمەڵکوژکردنی کورد و لەناوبردنی تەڤگەری گەلی کورد. ئێمە باش دەزانین ئەوان سەرناکەون، سەرکەوتن بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گەلی بەرخۆدەرە".
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" ڕادەستی گرووپی ١١٠ هەمین کرا.