ئه‌مینه شه‌نیاشار و فه‌ریدی كوڕی، كه ٣ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان له هێرشی ئاكه‌په‌ییه‌كان له ده‌ستداوه، له ٩ی ئاداره‌وه به دوای دادپهروهریهوهن، ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له به‌رده‌م دادگای رحا له رۆژی ٢٩٥ههمیندایه. بنه‌ماڵه‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی پرسوسه‌وه هاتنه به‌رده‌م دادگا و ده‌ستیان چالاكی ئێشكگری خۆیان كرد.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له دیجیتاڵ میدیا هه‌ر یه‌ك له عه‌بدوڵا ئه‌رین والی رحا، ئه‌ركان باش سه‌رۆكی گشتیی پارتی كرێكارانی توركیا (تیپ)، ئه‌حمه‌د ئه‌شره‌ف فهقیبابا په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په و ئه‌رینچ ساگان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پارێزه‌رانی توركیا (تهبهبه)یان تاگ كردبوو، ئه‌و په‌یامه‌یان بڵاوكردبوه‌وه: "به به‌رچاوی سه‌دان کارمەندی کەرتی گشتییەوە، په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له پرسوس كۆمه‌ڵكوژیی ئەنجامدا، كه‌س مته‌قی لێوه نه‌ها. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س دهنگههڵنهبڕێت، ئه‌و شوێنه، کەی ئاگری تێبه‌ربووه ده‌سوتێت و ئه‌و سوتانه به‌رده‌وامه. هه‌موو كه‌س به په‌ند وه‌رگرتنه‌وه دەبێت سەیر بکات. ئێشكگری ئێمه بۆ دادپه‌روه‌ری له رۆژی ٢٩٥ههمیندایه".
ژ.ت