ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور ١٣٨ ڕۆژە بەردەوامە

ئێشکگریی ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ١٣٨ ڕۆژە بەردەوامە.

بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٠ ی تەمموزەوە لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، ئێشکگریی ئازادی بەردەوامە. هەر ٥ ڕۆژ جارێک چالاکوانی نوێ ئێشکگرییەکە دەگرنە ئەستۆ. ئێشکگرییەکە ١٣٨ ڕۆژە لەگەڵ کۆمەڵەی ٢٩ هەمین بەردەوامە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆمەڵەی ٢٨ هەمین، جیهان کاپلان قسەی کرد.

کاپلان ئاماژەی بەوە کرد ماوەیەکی زۆرە زانیاری لەبارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست ناکەوێت، تا بەم جۆرە بێت، چالاکییەکان بەرفراوانتر دەکەن، گوتی: " دوێنێ لە ئیمراڵی بوومەلەرزەیەک ڕوویدا، ئەم بوومەلەرزەیە سروشتی نییە، دەستکردی مرۆڤە. ئەوان دەیانەوێت لە ڕێبەرێتی دامان ببڕن، تاقیمان دەکەنەوە، ساڵانێکە هەمان ڕێباز بەکاردەهێنین. ئێمە بەڵێنێکمان بە ڕێبەرێتی خۆمان داوە و دووبارەی دەکەینەوە تا سەرۆکایەتیمان لەناو خۆماندا نەبینین، هەر جۆرە چالاکیەک بۆ سەرۆکایەتیمان ئەنجامی دەدەین. داوا لە ڕای گشتی دەکەین دەستبەجێ زانیاری لەسەر ڕێبەرێتیمان ئاشکرا بکرێت. یان (سی. پی. تی.) بچێتە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەرێتیمان کۆببێتەوە. ئێمە نیگەرانین لە ڕەوشی ڕێبەرێتیمان. داوا لە گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان دەکەین بڕژێنە گۆڕەپانەکان".

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" ڕادەستی کۆمەڵەی ٢٩ هەمین کرا.