ئەشکەنجە و خیانەت لە زیندانەکانی پەدەکە

دیلێکی دەستی پەدەکە، باس لە ئەشکەنجەکانی ناو زیندانەکانی بارزانیەکان دەکات: دیلەکان لە ژووری تاکەکەسی تاریکدا رادەگیرێن. بە تەواوەتی گۆشەگیر دەکرێن، دەیانبەنە بەردەم کاربەدەستانی تورک و بەم جۆرە گوشاریان دەخەنە سەر.

زیندانیەک کە لەبەر سەلامەتی و باری ئەمنی خۆی ناتوانین ناوی ئاشکرابکەین، لە رێگەی نامەیەکەوە هەلومەرجی ناو زیندانەکانی پەدەکەی گێڕایەوە. ئەو زیندانییە ٢ ساڵ و ٥ مانگە لە زیندانێکی پەدەکەدا راگیراوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو زیندانیە، لە ناو هەلومەرجێکی زۆر قورسدا رادەگیرێن و هیچ دەرفەتێکی چارەسەری پزیشکییان  بۆ دابین نەکراوە. هەروەها زیندانیان دەخرێنە بەردەم کاربەدەستانی کونسولخانەی تورک و بە هەڕەشەی رادەستکردنەوە بە تورکیا گوشاریان دەخرێتەسەر.

ئەو زیندانیە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان توانی نامەکەی خۆی بگەیەنێتە دەرەوەی زیندان، بە گشتی لە بارەی هەلومەرجی ١٠ کەسی زیندانیکراودا زانیاری راگەیاند. بە گوێرەی زانیارییەکانی ناو نامەکە، ٨ کەس لە دهۆک لە ناو هەلومەرجی یەکجار دژواردان. بە وتەی ئەو، "لە ژێر مامەڵە و هەلومەرجێکی بەو جۆرەدان کە ئەوە بەرامبەر ئاژەڵانیش ئەنجام نادرێت".

یەکێک لەو زیندانیانە کاتێک کە یەکەم جار زیندانی کرابوو، سەرباری ئەوەی کە بە شەش مانگ زیندان سزادرابوو و سزاکەی تێپەڕاندبوو، بەڵام دواتر بە هۆی دۆسیەیەکی دیکەوە سزای ٨ مانگ سزای زیندانی بۆ بڕابووەوە و لە زینداندا هێشتوویانەتەوە.

زیندانییەکی دیکە ٥ ساڵە لە زیندان راگیراوە، لە ژووریيکی تاکەکەسی دوومەتریدایە، بە رۆژ و بە هاوین زۆر گەرمە، بە زستانیش یەکجار ساردە.

لەبارەی ئەو زیندانیەوە، کە هیچ دەرفەتێکی چارەسەرکردنی پزیشکی و پەیوەندیکردنی پێنادرێت، چەمکی "بە تەواوەتی چاوەڕێی شەهیدبوونی ئەون" بەکاردەهێنن.  

هەروەها راگەیەندرا کە دۆخی تەندروستی ئەو زیندانیە و کەسێکی دیکەش یەکجار خراپە.

بەپێی زانیارییەکانی ناو نامەکە، لە ماوەکانی رابردوودا هەندێک زیندانیکراو رەوانەی ئەو شوێنانە کران کە ئەندامانی داعشیان تێدا راگیراوە.

تاوان و شەڕی دەرونی کە لەناو ئاسایش و زیندانە شاراوەکاندا بەکاردەهێندرێت، کۆپی و هاوشێوەی کۆماری تورکیای ساڵانی ٨٠ و ٩٠ە. دوور لە چاوەڕوانی نییە، کە مرۆڤ تێنەگات و تێبینی ئەوە نەکات کە شێواز و تاکتیکەکانیان یەک شتن".

لە نامەکەدا لەبارەی سەردانەکانی کاربەدەستانی کونسولخانەی تورکیا لە هەولێر بۆ زیندانەکانیش زانیاری خراوەتەڕوو.

زیندانییەکە باسی لەوەشکردووە، بە تایبەتی دوای سەردانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک بۆ هەولێر، رێگە دراوە کە کاربەدەستانی کونسوڵخانەی تورک لەگەڵ ئەوان دیدار ئەنجام بدەن و زیندانیان لە دیدارەکەدا پێشنیازەکانی ئەوانیان رەتکردووەتەوە.

هـ . ب