ئەسلان: شوێنەوارە مێژوویییەکان نۆژەن نەکراونەتەوە

هاوسەرۆکی ژوری تەلارسازی لقی ئامەد سەلما ئەسلان ئەوەی دەرخست؛ لەگەڵ هەموو پێداگرییەکان، شوێنەوارە مێژوویەکان کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان پێگەشتوە، نۆژن نەکراونەتەوە.

هاوسەرۆکی ژوری تەلارسازی لقی ئامەد سەلما ئەسلان، ئاماژەی بەوەدا هیچ هەنگاوێکی جدی لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارە مێژوویانە نەنراوە، کە بە هۆی بومەلەرزەوە زیانیان پێگەشتووە.

بە هۆیی بوومەلەرزەەکەی ٦ی شوبات ٣٠ جێگەی مێژووی ئامەد، کە لە لایەن ڕیکخراوی یونسکۆوە لە ساڵی ٢٠١٥دا خراونەتە لیستی شوێنەواری مێژوویەوە، درز و گورزی ڕوخێنەریان بەرکەوتووە. وێڕای تێپەڕبوونی ساڵیک بەسەر زیانی بوومەلەرزەکەدا، ئەو شوێنەوارە دێرینانەی ئامەد کە زەرەرێکی زۆریان بەرکەوتووە، چاوەڕوانی چارەنوسی خۆیانن و نۆژەن ناکرێنەوە.

هاوسەرۆکی ژوری تەلارسازی لقی ئامەد سەلما ئەسلان پەیوەست بە دۆخی شوێنە مێژوویەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا سەرەڕایی هەموو هەوڵەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەوارانە، بەڵام نۆژەن نەکراونەتەوە و هیچ هەنگاوێکی جدیش لە بارەوە نەنێنراوە و وتی: "لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەوە، چەندین شوێنەوار بەتایبەت شورای ئامەد زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، قەیوم دوایی وێرانبوونی شوراکان، بە ناوی'بوژاندنەوە' لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا. کاتێک لەم کارانە دەڕوانین، دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، ئێوە چی لەسەر چی نۆژەندەکەنەوە؟ دەبێت وەڵامی ئەوە بدەنەوە 'ئێوە بەپێی شتێک کە هەڵوەشاوەتەوە، نۆژەنکردنەوە پێش دەخەن؟' شورای ئامەد دیورەکانی ئامەد ببین کە ماونەتەوە. بەهۆی پرۆسەی ململانێکانەوە زیانێکی زۆریان بەرکەت، بەڕاستی هەڵوەشاندنەوەیەکی قورس ڕویدا. لە ئەنجامی ئەم هەڵوەشاندەنەوەدا شوراکانی ئامەد نوێبوونەوە. هەوڵدرا لەلایەن قەیومەکانەوە مێژوویەکی ساختە بخوڵقێنرێت".

کێشەکان زیاتر دەبن

سەلما ئەسلان ئەوەی بیرهێنایەوە لە دوای بومەلەرزەکە زیانی هەرە مەزن لە نێوان بورجی کەچی و بورجەکانی دەریاچە دروستبووە و بەم شێوە بەردەوام بوو: "لە دوای بومەلەرزەکەوە زیاتر لە ٣٠جێگە زەرەریان پێگەشتوە و لە ڕۆژنامەکاندا ڕاگەیەیاندرا. هەروەها زەرەرێکی زۆر بەر منارەی چوار لنگ، مزگەوتی سەفا و مزگەوتی بەهرام کەوتووە. کاری نۆژەنکردنەوە لە مزگەوتی سەفایە دەسپێکردەوە، بەڵام لە جێگەکانی تر کارەکانی نۆژەنکردنەوە ئەنجام نەدراوە. بە گشتی لەم ١٠ ساڵەی کۆتایدا کێشەکانی شوێنە مێژوویەکان چارەسەر نەکراون و چارەسەرکردنیان درەنگ کەوتووە. لەبەرئەوەی قەیومەکان وەک میوانێک خۆیان دەبینن بە هیچ جۆرێک خەمی چارەسەرکردنی کێشەکانی شارەکە نادەن و تابێت کێشەکان زیاتر دەبن".

کلتوری پاراستنی مێژوو نیە

ئاسلان سەرنجی خستە سەر پێویستی پاراستنی شوناسی مێژووی و وتی: "پاراستنی شوێنە مێژوویەکان خاوەنی جێگەیەکی تایبەتە. لە ئەنجامی ئەمەدا کلتورێک دەردەکەوێت و دەبێت بهێڵدرێتەوە بۆ نەوەی داهاتوو. خەمساردی و پێکنەهێنانی بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر مێژوودا هۆکارێکی سەرەکییە. تێڕوانینی حکومەت ئەوەیە کلتور لەنابەرێ و ئەو کلتورە بخوڵقێنێت کە خۆی مەبەستێتی".

لە هەموو شوێنێکی شارەکەدا کێشەیەک هەیە

ئاسلان ئەوەی دیاریکرد دەبێت لە ماوەیەکی کورتدا جێگا مێژوویەکان کە بە هۆی بوومەلەرزەکەوە زەردار بوون نۆژەن بکرێنەوە و وتی: "ئەوەی قەیومی هێنایە گۆڕێ سیاسەتی کرێخۆرییە. لە هەموو گۆشەیەکی شاردا کێشەیەک هەیە. لە شارەکەدا ڕوبەڕیی چەندین کێشە بووینەتەوە، خواستمان ئەوەیە لە زوترین کاتدا باژێروانێکی تەندروست دروستبکەین، بۆ ئەوەی گەل خۆی بەڕێوەببات و کێشەکان چارەسەرببێت".