رۆژنامەنوس ئوکتای جاندەمیر لە مانگی کانونی دووەمدا، هەواڵێکی لەبارەی تاوانێکی دەستدرێژی ئامادە کرد. رۆژنامەنوس جاندەمیر بەم شێوەیە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە:
' لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە، کچێکی تەمەنی ١٦ ساڵ کە خوێندکارە و لە ئامادەیی نیزامەدین ئاکتاش لە مورادیە دەخوێنێت، فێری مادەی هۆشبەر کراوە و دواتر بە شێوەیەکی سیستماتیک دەستدرێژی دەکرێتە سەر. بە بیانوی ئەوەی فێری مادەی هۆشبەر بووە، لە خوێندن دوورخرایەوە. پۆلیس و کارمەندەکان وێنەی ئەو کچەیان گرتووە و دواتر وێنەکان وەک هەڕەشە بەکارهینراون و چەندین ساڵە دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەو کچە."
ئەو کچە سکاڵای لەسەر ٦ کەس تۆمار کرد. ٢ کەس بە مەرجی کۆنتڕۆڵ ئازادکران و ٤ کەس گیران. دواتر بڕیاری شاراوەیی لەسەر دۆسیەکە درا، رۆژنامەمووس جاندەمیر بانگهێشتی پۆلیسکرا و وتەی لێوەرگیرا. پۆلیس پرسیاری لە جاندەمیر کرد کە بۆچی هەواڵەکەی ئامادە کردووە.
دوای ٤ مانگ ئەو کەسانەی دەستدرێژیان کردووە ئازاد کران، بەڵام سکاڵا لەسەر جاندەمیر تۆمارکرا.
ف.ق