ئیدارەی سەپێندراوی کەرکوک ئاڵای هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکات
لە نوێترین هەوڵەکان بۆ بەعەرب کردنی شاری کەرکوک، بڕیاردرا ئاڵای هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت لەسەر دامودەزگاکانی خوێندنی کوردی.
لە نوێترین هەوڵەکان بۆ بەعەرب کردنی شاری کەرکوک، بڕیاردرا ئاڵای هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت لەسەر دامودەزگاکانی خوێندنی کوردی.
ئەمرۆ پێنج-شەممە لەنوێترین هەوڵەکان بۆ بەعەرب کردنی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، لەلایەن ئیدارەی سەپێندراوی شارەکەو بەڕیوبەری پەروەردەی کەرکوک کە کەسێکی بەنەتەوە عەرەب بەڕێوەی دەبات، بڕیاردرا ئاڵای هەرێمی باشوری کوردستان قەدەغە بکرێت لەسەر قوتابخانە و تەواوی دامودەزگاکانی خوێندن و هەڵکردنی ئاڵای عێراق بەسەر خوێندنی کوردیدا سەپێندرا، بەم بڕیارەش پرۆسەی بەعەرەب کردن لە کەرکوک پێی نایە قۆناغێکی نوێوە کە تێیدا خوێندنی کوردیش لە شارەکە بە عەرەب دەکرێت.
ئەمرۆ پێنج-شەممە بەپێی نوسراوێک کە بەڕێوبەری پەروەردەی کەرکوک دەریکردووە ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵکردنی هەموو جۆرە ئاڵایەک لە خوێندنەکاگانی (کوردی، عەرەبی، سریانی و تورکمان) قەدەغەیە جگە لە ئاڵای عێراق، جێگای ئاماژەیە ئەم بڕیارەی بەڕێوبەری پەروەردەی کەرکوک بەپشت بەستنە بە یاسایەی ژمارە ٢٢ی سەردەمی رژێمی بەعسە کە لە ساڵی ١٩٨٦ دەرچووە.
لە دەقی نووسراوەکەی منصور مذري سلوم بەڕێوبەری پەروەردەی کەرکوکدا هاتووە، "بەپشت بەستن بە یاسای ئاڵای عێراق ژمارەی ٢٢ی ساڵی ١٩٨٦، هەڵکردنی هەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق لەسەر دامودەزگاکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتییەکانمان لە خوێندنی (عەرەبی، کوردی، تورکمانی و سریانی) بە تەواوەتی قەدەغەیە و ڕێگەپێدارو نیە، بەهۆی نەبوونی هیچ یاسایەک بۆ ڕێگەدان بە هەڵکردنی هیچ ئاڵایەکی دیکە جگە لە ئاڵای عێراق لەسەر دامودەزگاکانی دەوڵەت لە پارێزگای کەرکوک، و لەپێناو پاراستنی شکۆمەندی دەوڵەت و بەهێزی پێگەی دەزگا پەروەردییەکان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت، وەهەر کەسێک پێچەوانەی ئەو ڕێنەماییە بکات ڕووبەڕووبووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە".
جێگای باسە لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ کاتێک کە سوپای عێراق شاری کەرکوکی بەزەبری هێز داگیرکردن وەکو کاردانەوەیەک لەسەر ڕیفراندۆمەکەی پەدەکە کە بە فیتی تورکیا ئەنجامیدا، لەو کاتەوە پارێزگارێکی بەوەکالەتی عەرەبی شۆڤێنی سەپێندرا بەسەر شاری کەرکوک کە تا ئەمرۆ بەردەوامە لە ئیدارەدانی شارەکە، وە حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک بەردەوام (ڕاکان جبوری)پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە بەردەوامە لە پرۆسەی بەعەرەب کردنی شارەکە و ئەنجامدانی جیاکاری لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و دامەزراندن لە گەرەکە کوردییەکان بەراورد بە ناوچە عەرەب نشینەکان.
جێگای باسە لەپێش ڕووداوهكانى ١٦ی ئۆكتۆبهرى ساڵى ٢٠١٧دا، كورد نزیكهى ٨٠٪ى پۆسته ئیدارى و ئهمنییهكانى سنورى پارێزگاى كهركوكى لهدهستابووه، بهڵام ڕووداوهكانى ١٦ى ئۆكتۆبهر وایان كرد کورد ٥٠٪ی پۆستهكان لهدهست بدات کە دەکاتە ١١٠ پۆستی ئیداری لەو شارە، ئیدارەی خۆسەپێنی شارەکەش لەڕێگەی ئەو دەسەڵاتانەی کە دەستی بەسەرا گرتووە لەماوەی زیاتر لە ٦ ساڵی ڕابردوو رۆژ لەدوای رۆژ هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ بەعەرەب کردنی شارەکە، کە لەنێوان ئەو هەوڵەنەشدا داگیرکردنی زەوی کورد لە شارەکە بە هاوکاری سوپای عێراق و هێنانی عەرەبی هاوردە بۆسەر گوندە کوردنشینەکانی دەوروبەری کەرکوک و کە لەدواین هەوڵەکانی بەعەرەب کردن، کە لە چەند رۆژی ڕابردوو لەڕێگەی سوپای عێراقەوە هەوڵدەدرێت گەڕەکی نەورۆزی کوردنشین چۆڵ بکرێت بەبیانوی ئەوەی کە ئەو زەویانە لەسەردەمی بەعس موڵکی سوپا بووە.
جێگای ئاماژەیە، ئەمە یەکەم هەوڵی پەروەردەی کەرکوک نیە بۆ بەعەرەب کردنی شارەکە لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، بۆ نموونە لە دامەزراندنی ساڵی ٢٠١٩ی مامۆستایانی کەرکوکدا، کە تێیدا دامەزراندنی دوو هەزار و ٨٠٠ مامۆستا و فەرمانبەر لە پەروەردەی کەرکووک راگەیێندرا، کە لەو دامەزراندنە پشکی عەرەب زیاتر ٦٠٪ و کورد ٢٥٪ و تورکمان ١٥٪بوو، کە تەنیا بۆ قەزای حەویجەی ٨٠٠ دامەزراندن دانراوە کە زیاتر لە ناوەندی کەرکووکی بەرکەوتووە ئەمەش بەهۆی ئەوەی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک و بەڕێوبەری ئەوکاتی پەروەردەی کەرکوک کە هەردووکیان عەرەبی ئەو ناوچەیەن و لەڕێگەی دامەرزاندنەکەوە نەوەیەکی نوێ مامۆستایانی عەرەبیان بەسەر شارەکەدا سەپاند، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کورد کەرکوک زۆرینەیە لە شاری کەرکوک بەردەوام لە هەڵبژاردنەکان کورد ٦٤٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.