'ئیرادەی من بە ئەوینی ئازادییەوە واتاداربوو'

"لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا من پاکترین هەستەکان و بەها مرۆڤایەتیەکانم بینی. ئەمە بەس بوو بۆ ئەوەی ببمە ئەوینداری ژیانی گەریلا. لە قورسترین هەلومەرجیشدا بەهێز بووم. ئیرادەی من بە ئەوینی ئازادییەوە واتادار بوو".

ئاڤەند ئاندۆک (ئارین عەلی ئۆسۆ) کە ساڵی ١٩٩٦ لە شاری کۆبانێی رۆژئاوا لە دایکببوو، لە شۆڕشی رۆژئاوادا بەشداری لە کاری رێکخستن کرد. ساڵی ٢٠١٢ لە عەفرین بەشداری لە خولی پەروەردە کرد و لەوێ رۆڵێکی کارای گرتە ئەستۆ. پاش ماوەیەک بڕیاریدا کە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکات و رووی کردە چیا. ئاندۆک لە گۆڕەپانی مەتینا بەشداری لە پەروەردەی شەڕڤانی نوێ کرد. بەهۆی دڵسۆزی خۆی بۆ بەهاکانی شۆڕش و بەشداربوونی خۆی بووە نمونە بۆ هاوڕێکانی. لە پێداگری لە تێکۆشان و هەوڵەکانی خۆی بۆ رێکردن لەسەر رێبازی زیلان لە پێشەوەبوو. لە شەڕی گەریلادا ئەگەر زۆر دژوار و ماندووبوونیشی بینیبێت بە شێوەیەکی بە ئیرادەیی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەشداری تێکۆشان و شەڕی کرد.

گەریلا ئاڤەند ئاندۆک ساڵی ٢٠١٧ رووی کردە بۆتان. لە بۆتان بەشداری زۆر چالاکی سەرکەوتووانەی کرد. بە تایبەتی ساڵی ٢٠١٨ لە دژی دوژمن کە لە بەستا دەستی بە ئۆپراسیۆن کردبوو، بەرخودانێکی مەزنی نیشاندا. دوژمن کە نەیتوانی لە رێگەی زەمینییەوە بەرخودانی گەریلا تێکبشکێنێت، بە فڕۆکەی شەڕ و لە ئاسمانەوە شەڕی کرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ئاڤەند ئاندۆک لەگەڵ ٨ هاوڕێیدا شەهید بوون.

'من لە سەر رێبازی زیلان و سەما دەڕۆم'

گەریلا ئاڤەند ئاندۆک لە یاداشتی رۆژانەیدا لەبارەی واتای تێکۆشانی ئازادی لەلای خۆی بەم جۆرەی نوسیبوو، "لە گۆڕەپانەکانی گەریلا پاکترین هەستەکان و بەها مرۆڤایەتییەکانم بینی. ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی من ببمە ئەوینداری ژیانی گەریلا، لەناو دژوارترین هەلومەرجیشدا بەهێزبووم. لەبەر ئەوە بەردەوام هەوڵمدا لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای رێبەرایەتی خۆم بەرەوپێشەوە ببەم. تێکۆشانی گەریلا کە ژنان پێشەنگایەتی دەکەن، گەیشتووەتەبەرزترین ئاست. ئێمەی ژنانیان لە هەموو بوارەکاندا بەرەو پێش برد. ئەوە لە سایەی هاوڕێیانی ژنەوە بوو.

وەک ژنێکی گەنج لەسەر رێچکە و رێبازی راستی، دەبم شوێنکەوتووی هاوڕێ زیلان و سەما. بە درێژایی ژیانم دەمویست لە سەر ریبازی ئەو قارەمانانە ببمە پارچەیەک لە راستی. ژیانی هاوڕێیانی گیانباز زیلان و سەما پەیوەندی منی لەگەڵ بەها مرۆڤایەتیەکان بەهێزتر کرد. لەبەر ئەوەش بڕیارم دا بەشداری لە ریزەکانی  هێزی تایبەتدا بکەم.ئەو بڕیارە بۆ خاوەنداری لە راستی شەهیدان دەرفەتێکە. هەڤاڵ زیلان خۆی بۆ داهاتووی ئەم گەلە و رێبەرایەتی بەخت کرد.

هاوڕێ زیلان راستییەکە کە لەگەڵ ئازادیدا گەورەبوو. هەربۆیە بە هەزاران ژن لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان و لەسەر رێچکەی ئەو تێدەکۆشن. ئەو بەرخودانەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەبرێت لەوە دابڕاو نییە. شەڕڤانانی ناو سەنگەرەکانیش بەو تێگەیشتنەوە شەڕی مان و نەمان دەکەن. بە بڕوایەکی گەورە و ئیرادەی پۆڵایینەوە بەشداری بەرخودان دەکەن. منیش لەو قۆناغەدام و دەمەوێت رۆڵی خۆم جێبەجێ بکەم. ئیرادەی من زیاتر لە هەموو کات روونترە و من دەبمە پارچەیەک لەو راستیە".

هـ . ب