ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار بەردەوامە

خانەوادەی شەنیاشار بۆ ئەندامانی خانەوادەکە کە لە رۆحا کۆمەڵکوژکران، دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردبوو و چالاکیەکە ٤٨٩ رۆژە بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ناوچەی پرسوسی ڕحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی دا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار ببو، لە چالاکیی ئێشکگریدان.

خانەوادەی شەنیاشار لە ٤٨٩ رۆژدا لە دووەم رۆژی جەژندا، بە پێشوازیکردن لە میوانان لە پرسوس لە ماڵەوە چالاکیەکەیان بەڕێوە دەبەن.

خانەوادەی شەنیاشار لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەردانی گۆڕستانەکانمان کرد، بەهۆی ئەو میوانانەی کە لە دەرەوە دێن، لە ماڵەوە چالاکی ئەنجام دەدەین. دەرگاکەمان بۆ هەموو کەسێک کراوەیە کە دەیانەوێت لە جەژندا سەردانمان بکەن."

ف.ق