ئیشکگری دادپەروەری لە وان ٣٢ رۆژە بەردەوامە

سەردانەکان بۆ چالاکی ئیشکگری دادپەروەری وان بەردەوامە.

لە ئیشکگری دادپەوەری واندا کە ٣٢ رۆژە بەردەوامە کە لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی دەستیپێکرد و بەسەر هەموو کۆمەڵگادا سەپێنراوە، باسی ئەوەکرا کە بە شێوەیەکی هاوبەش تێکۆشان بەڕێوە دەبرێت.

چالاکی ئیشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی سزاکانیان کۆتایی هاتووە لە سەندیکای پارێزەرانی وان لە ٣٢مین رۆژدا بەردەوامە. ئەمڕۆ بەڕێوەبەرانی ڕێکخستنی هەدەپەی پاییزاوا سەردانی چالاکوانانیان کرد.

فەسیح سونمەز هاوسەرۆکی هەدەپەی پاییزاوا لە سەردانەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، چالاکی خانەوادەکان ویژدانیە و وتی، " تێکۆشانی خانەوادەکان تێکۆشانی ئێمەیە. ئێمە فشاری سەر زیندانیان قبوڵ ناکەین. دەبینین کە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لەسەر هەموو کۆمەڵگایە. پێویستە لەدژی گۆشەگیری بە شێوەیەکی هاوبەش تێکۆشان ئەنجام بدرێت."

خانەوادەکانیش سوپاسی خۆیان پێشکەشی بەڕێوەبەرانی هەدەپە کرد و رایانگەیاند، تاوەکو ئەنجام بەدەست نەهێنن، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.

ف.ق