فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار ڕایگەیاند: "بە چوونە ناو ٣٠هەمین ساڵیادی بە سوپابوونی ژنانەوە، ئێمە لە کەسایەتیی فەرماندەیی هێڵی تێکۆشانی ئازادیی ژنان دا بێریتان (گوڵناز کاراتاش)دا یادی هەموو شەهیدەکانمان لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەکەینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین ویادیان بە بەرزی و زیندویی ڕادەگرین. لە شەهیدە سەرەتاییەکانمان، کە بە فەلسەفەی ژیانی ئازاد-ی ڕێبەرایەتیمان توانیان ببنە خۆبوون و سەردەمی ئازادیی ژنانیان دەستپێکرد و بە شەهادەتەکانیان لە مانگی تشرینی یەکەمدا خۆیان نەمر و هەرمان کرد؛ جاندا تورک، گوربێتئەلی ئەرسۆز، مەریەم چۆلاک، عەزیمە، بەرماڵ، ڕەوشەن، ئیلفتەریا فۆرتولاکی و ڕۆناهی (ئاندرێ وۆلف)، هێلین (چەکەس)، گوڵان جاندا، ڕۆزا دێریک، شیلان ئەڤین، زیلان حەڵەب، بێریتان ماکو، بەروار گەڤەر، دەنیز سەڵماس، روکەن بینگۆل، پیرۆز ماوا، مەدیا ماوا، سورخوێن رۆبۆسکی، سارا ساڤوشکا بۆزان، دەلیلا ماکو، هێڤی موش، دیجلە ئامەد، روژین گەڤدا، چیچک بۆتان، بەرچم جیلۆ، دۆزا وڵات، شیلان گۆێی، چاوەڕێ کامەران، دلڤین داڵاهو، زەینەب فەراشین و درێژەدان بە رێگاکەیان، ئێمە جارێکی تر یادی هەزاران شەهیدمان بە رێزەوە بەرز ڕادەگرین، کە خۆمان بە قەرزداریان دەزانین و ئەوە ئەرکی سەرشانمانە. ئێمە وەک هێزەکانی یەژا ستار ڕایدەگەیەنین، بە شیوازی ڕێبەرایەتی خاوەنداری لە نەریت و میراتی ئازادیی ژنان دەکەین، کە شەهیدەکانمان بەگیانی خۆیان ئافراندویانە، بەڵێنی خۆمان بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی دووپات دەکەینەوە".
هێڵی بێریتان پێداگرییە لەسەر ئازادی ژنان
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "هەڤاڵانی ژنمان، کە لەم مانگەدا شاهیدی رێپێوان و ڕاپەڕینە مێژووییەکان بوون و شەهید بوون، وەک خانەی ڕەگ و ڕیشە بۆ ئازادی، سەرچاوەی سەرەکیی ئازادیی ژنانیان خستە جوڵە" و ڕاشیانگەیاند،
"ئەوان میراتی مێژوویی مانگی تشرینی یەکەمیان لە دڵی خۆیاندا هەڵگرت و تێکۆشانی ئازادیی ژنانیان لەگەڵ بە سوپابوونی ژنان، کە شۆڕشێکی گەورەیە کۆ کردەوە و خستیانە پاڵ یەکتر. بە سوپابوونی ژنان لەسەر هێڵی ئازادی بەڕێوەدەبەن و بوو بە چەکی ئازادی. یەکێک لە پێشەنگەکانی بە سوپابوونی ژنمان هەڤاڵ عەزیمە (مێهرەبان ساران) بوو، کە بە هەڵوێستی تێکۆشەرانە بەردەوامەکانی بووە یەکێک لەو ناوانە، کە هەرگیز تێکۆشانی ئازادیی ژنان دا لەبیر ناچێتەوە. سوپای ژنان، کە بە واتای دۆزینەوە و بینین و بە یەکترگەیشتنی ژنانە بە هێزی مێژوویی خۆیان، لەسەر باڵەکانی بێریتانەکان، کە دژ بە کۆیلەیەتی، خۆبەدەستەوەدان و خیانەتی داسەپاو بەسەر ژناندا لەسەر گابەردە گەورەکانەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە، گەورە بووە و بەرزبوویەوە و گەشەی کرد و گەیشتە ئەم ڕۆژانە. بێریتان، کە دەنگی مێژوویی ژنانە، کە بەرامبەر بە کۆیلایەتی بەرەنگاری دەکەن و لەوپێناوەدا ژیانی خۆیان فیدا کرد، بە گیان و رۆحی خۆیان پاشەکەشیان نەکرد، ئەوە بۆ هەموو ژنان بانگەوازێکی مێژووییە بۆ ئازادی.
هەزاران ژن، کە گوێیان لە بانگی ئازادیی بێریتان گرت، ئەمڕۆ لە چیاکان بە مانایەکی فیداییانە بەرخۆدان دەکەن و مانادارترین وەڵام بە بانگەکەی بێریتان دەدەنەوە، سوپای ژنان، کە گوزارشتی پێکهێنەری هێڵی جەنگی بێریتانە، ماوەی ٣٠ ساڵە وەک تۆپی ئاگر لە چیاکان گەشە دەکات و بووەتە مۆتەکە و کابوسی فاشیزم، داگیرکاری و کۆیلایەتی. ئەوەی ئەم ترسە دروست دەکات هێڵی بێریتانە. هێڵی بێریتان خۆبەدەستەوەدان، ناپاکی، خیانەت و کۆیلایەتی لە دۆخی داسەپاوی ژیانی زۆرەملێ بەسەر گەل و ژنانمان دا تیپەڕندا و بووە شکۆدارترین دەربڕینی پێداگرانەى ژنان بۆ ئازادی. شکۆ و شەرەفی فڕینی لە گابەردەکان لەجیاتی خۆبەدەستەوەدان بە دوژمن، بێریتانی کردە فەرماندەی پێشەنگی هێڵی ئازادی. بێریتان، ڕاستیی تێپەڕاندنی کۆیلەیەتی و ڕووخاوییە و ڕاستیی جوانییە لە چالاکیی شەڕکردندا، لە مەیدانەکانی جەنگ هاواری دەکرد، وەک پرەنسیپێکی جوانی و ئازادیی ژنان بە سوپابوونی ژنان لە یەژا ستاردا لە دایکبوو و گەشەی کرد. یەکێتیی ژنانی ئازاد-ی یەژا ستار لە ڕێگەی بنەماکانی جوانی بێریتانەوە خۆی دروست کرد و چالاکییەکانی ئازادی سەلماندی، کە ئەگەری هێنانەدیی ژیانی ئازاد بۆ هەموو ژنان پێکدێت.
یەژا ستار بژاردەی ژیانی ژنانی بێریتانە
دەیان و سەدان ژن بۆ ئازادی لەسەر هێڵی بێریتان و عەزیمە و زیلان رێگایان بڕی و جەختیان لەسەر ئازادیی ژنان کردەوە. ئەو ژنانە، کە خۆیان گەیاندە سروشتی خوداوەندی دایک بوون بە هێزی پێشەنگی شۆڕش و بوونە ڕووناکیی ئەو ئومێدە، کە هەموو ژنانی جیهان ڕووناک دەکاتەوە. یەژا ستار کە دەیزانی پەیڕەوی میراتی هەموو ئەمانەیە، میکانیزمێکی ئازادییە، کە وردە وردە پەرەی پێدەدات و گەشە دەکات و تایبەتمەندانە و پسپۆڕانەتر دەبێت و ترس دەخاتە ناو سیستمی زاڵ و باڵادەستی پیاوسالارییەوە. بە تایبەتی کۆماری تورکی فاشیست، کە هەمیشە بە شێوازی شەڕی تایبەت ژنانی کورد دەکاتە ئامانج، نیشانەی ئەم ترسەیە. فاشیزم کە تێگەیشتووە، کە ناتوانێت ڕێگری لە ژنان و ژنانی کورد بکات، کە ئیلهامی خۆیان لەمانەوە دەگرن و دەستیان بە بەرخودان کردووە، هەوڵ دەدات بە پیسترین شێواز پێشەنگەکانی هێڵی ئازادیی ژنان بێکاریگەر بکات. لە پشت پەردەی شەهیدبوونی پێشەنگەکانی وەک ناگەهان و دەلال نورهەق، کە لەسەر هێڵی ئازادی کورد تێدەکۆشان، هەروەها لە کەسایەتیی ژینادا زیادبوونی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ژنان نیشانەی ترسی گەورەی ئەو دەوڵەتانەیە لە ژنان، بەڵام سەرەڕای هەموو هێرشەکان تاوەکو دێت سوپای ژنان بەرفراوانتر دەبێت.
سوپای ژنان لە شەنگال (یەژەشە)، لە ڕۆژئاوا (یەپەژە)، لە باکور (یەپەسە ژن) و لە ڕۆژهەڵات (هەپەژە) پێکهێنرا. رێکخستنەکانی ژنان لە هەموو پارچەکانی کوردستان ئیلهامیان لە سوپای ژنان (یەژەئاستار) وەرگرتووە. سوپای ژنان یەژەئاستار لە دژی کۆیلایەتی ژنان کە هەزاران ساڵە بەردەوامە ژیانی هاوشێوەی بێریتانی هەلبژاردووە. سوپای ژنان یەژەئاستار بۆتە رادیکاڵترین بەرخۆدانی خۆپاراستن و بەند و زنجیری دەست و قاچی ژنانی شکاند. بەو مانایەی کە ژن دەگاتە هێزی سروشتی خۆی، سوپای ژنان هێزێکە کە گەشە دەکات و پێش دەکەوێت. گەورەترین مەترسی لەسەر سیستەمی باڵادەستی پیاو گەشەکردن و گەشەسەندنی یەژەئاستار و سوپاکانی ژنانە کە ئیلهامیان لێ وەردەگرن. پێکهاتەکەی تەنها لەسەر بنەمای سەربازی نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای هێڵی ئیکۆلۆژی و دیموکراسی و ئازادیی ژنان و عەقڵیەتە. سوپای ژنان گەورەترین گورزە لە میکانیزمەکانی ئێستای دەسەڵات و موڵکیەتەکەی.
هەموو ئازادیخوازێک بۆ بەرخۆدان بانگهێشت دکەین
ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینا، بە شێوازی شەڕی قێزەون، بە چەکی ئەتۆمی کە زەوی دەلەرزێنن و بۆمبی قازان و ماددە کیمیاییەکان، لە دەرەوەی مرۆڤایەتی هێرشێکی گەورە هەیە. لە وەڵامی ئەم هێرشانەدا، سوپای ژنان بە ئیرادەی بەهێزیەوە، هەم لە شاخ و هەم لە ناوەندی ئیمپریالیزم، واتە شارە گەورەکان لە داگیرکەری دەدات. سارا تۆلهەڵدان گۆیی و روكەن زێلال دیواره ئەمنییەكانی فاشیزمی توركیان تێکشکاند کە دەیانگوت، ناتوانرێت تێپەڕێنن و چوونه ناو سەنگەرەكانی دوژمن و لە ناوەندەکانیان گولەبارانیان کردن. سارا و ڕوکەن پێشانەی زیلان و بێرتیانی نوێی ژنانی رێکخستنکراون. سارا و روەن کە ئیرادەی ژنانیان بۆ هێزی شەڕ گۆڕی، رووی یەکینە سەربەخۆکانی ژنانی یەژەئاستاریان نیشاندا کە جگە لە چیاکان، لە شارە گەورەکانیشدا تەکنیکی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە. سارا و ڕوکەن نیشانی هەمووانیان دا کە ژنێکی ڕێکخراو دەتوانێت هەموو هێرشەکانی دوژمن پووچەڵ بکاتەوە. هەڵوێستی ژنانی قارەمانی کورد سارا و ڕوکەن کە بێدەنگی لەدژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئەشکەنجەدانی نێو زیندانەکان وەک لەکەدارکردنی شکۆکەمان دەزانن هاوشێوەی هەڵوێستی بێریتان و زیلانە. کۆمەڵگایەک کە ژنانی وەها بە ئیرادەیان تێدایە هیچ کاتێک شکست ناهێنێت. ئێمە لە بەرامبەر هەموو شێوازەکانی شەڕی قێزەونی داگیرکەری بە شێوازی بێریتانی بەرخۆدان دەکەین، بە تەقاندن لەناو دوژمندا لەسەر شێوازی زیلان وڵامی دوژمن دەدەینەوە. ئێمە وەک هێزەکانی یەژەئاستار، دژی ئەو کەسانە دەجەنگین کە ملکەچبوون و هاوکاری و پیلانگێڕی لە کوردستاندا دەسەپێنن، تا کۆتاییش بژاردەئ ژیانی ئازادی بێریتانی دەپارێزین. فاشیزم شکست دەهێنێت، داگیرکەری هەنگاو برەوە دواوە دەنێت و ژن ئازاد دەبێت، بەم باوەڕ و متمانەیە، بانگهێشتی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لایەنگری ئازادین، لەدژی فاشیزم خۆراگری بکەن و بە تایبەتی ژنان بۆ ریزەکانی سوپای ژنان بانگهێشت دەکەین.
هەر وەک چۆن تۆی روەک لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەچێندرێت و لە بەهاردا سەردەردەهێنێت، فەرماندە، پێشەنگ، هاوڕێ و هەڤاڵانمان کە لەم مانگەدا لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە، بوون بە تۆی ئازادی کە ژنان بگەنە ئازادی. ژنە شەهیدەکانمان کە پێشەنگایەتی هێڵی ئازادی ژن دەکەن، سەرەتا لە سوپابوونی ژناندا بە فیداکاری و خۆبەختکردن میراسێکی گەورەی ئازادی ژنانیان خوڵقاندووە. ئێمە هێزمان لەم میراسە وەردەگرین و بەرەو چیا ئازادەکان دەچین. ئێمە لەسەر رێبازی شەڕ و ژیانی بێریتان، زیلان، ڤیان، سەما، بەرمال و رۆناهی، رۆژین، جەواهیر، گولناز ئەگەلەر، ئارمانج گۆشکار، دەلال ئامەد، نالین موش، زین جزیر، چیچەک کورتالان، زین کۆبانێ، زەلال رۆژهەڵات، ئاڤێستا خابور، تێکۆشین ئامانۆس، سەما، کۆچەرین، ئاریەنا باران، نۆژین کۆچەر، نۆژین ئێرسی، نۆژین ئامەد، ئەسمەر، ساریا، نودا ساسۆن، دیانا، بەرفین رێباز، هێزل رزگار، گوڤەن دۆزا، ئاڤزەم، سارا و روکەنەکان تێدەکۆشین. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژەئاستار لە ٣٠مین ساڵیدا، بە شێوازی شەڕ و ژیانی رێبەر ئاپۆ سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. سەرکەوتن بەشی فیداییە نەمرەکانی هێڵی بێریتان دەبێت."
ژ.ت / ف.ق