یەژەئا ـ ستار پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی گەریلا كرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژئا ـ ستار هەموو فەرماندە و شەڕڤانان ئەونەی بەشداری چالاكی مێژوویی هەڵۆکانی زاگرۆس و قەڵمەمبازی شۆڕشگێڕی شەهید ساواش مەرەش بوون، پیرۆز كرد.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژئا ـ ستار پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی فەرماندەیی یەژئا ـ ستاری سەۆك و ئیدارەی هەرێمی پاراستنی مێدیای كرد.

لەپەیامەكەدا هاتووە: "ئەو پیلانگێڕیە نێونەتەوەییەی لەبەرامبەر رێبەرایەتیمان و بزوتنەوەكەمان دەستی پێكردبوو لەچواردەی نیسانی ٢٠٢٢ بەهێرشی داگیركەری لەدژی ئەیالاتی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەربازی ئاستی دیكە بوو. لە ٢٥ی ئایاردا بەهێرشی سەر گردی ئیف ئیم، گردی جوودی لەگردی هەكاری، كەوتە قۆناخێكی ترەوە.

ئەم شەڕەی كە ئێمە بەشەڕی مان و نەمان بەناومان كردوە، فەرماندەكانی یەژئا ـ ستار و شەڕڤانانمان هەر لەسەرەتای هێرشەكانەوە ئەركی خۆیانی مێژوویی لەجۆدیەوە تا كۆڕەژارۆ، سەرحەد،  چیای ڕەش و وەرخەلێ لەهەر شوێنێكی وڵات بەتاكتیكن كە ئەساسی خۆی ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل، بەشێوەیەكی بەكاریگەر گەلێك چالاكیان پێكهێناوە.

هەرە دوایی لەبیست و شەشی گۆڵاندا لەتۆنێلەكانی شەڕ لەوەرخەلێ وەكو ئەوە لایەقی تێكۆشانی هەڤاڵان، جۆمەلی و چاوڕێ هەڤاڵانمان بەمێتۆدێكی نوێ و لەجێ دا وەڵامێكی بەهێزیان داوەتە بانگەوازی تەسلیم بوونی دۆژمن و چەكیان بەرووی دۆژمندا راكێشاوە. لەبیست و هەشتی گۆڵاندا لەتونێلی شەڕی شەهید بەرخۆدان لەهەرێمی بەرخۆدانی شەهید شیلان لایەقی ناوی هەڵۆکانی زاگرۆس وەكو هەڵۆ بەسەردۆژمنیاندادا، خرۆشانە سەر دۆژمندا و تونێلەكانی شەڕیان كردە گۆڕەستان بۆ داگیركەران. لە بیست و حەوتی گۆڵاندا، هێزەكانمان لەبەرامبەر بەهێرشی داگیركەری لەگۆڕەپانی گردی ئیف ئیم لەگردی جۆدی دەستیان پێ كرد. هێزەكانمان بەهەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ساواش و لەسەر هێڵی زیلان بەرێوەچوون و رۆڵی خۆیانیان بەجێهێنا. تیمی تۆڵەسەندەوەی شەهید ئاریانە باریان هەلیكۆپتەرێكی سكۆرسكیان خستەخوارەوە. ئەم چالاكیانە بەواتای پەیوەست بووەنە لەگەڵ رێبەرایەتیمان و ژیانی ئازاد دەبێت بەبەهێزتر بەرفراوانتر بكرێن و بەردەوامییش بكرێن.

بەهۆی ئەو رێبازە ئاپۆییە ئەنجامگیر و بەهێزە، لەسەرناوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژئا ـ ستار هەموو فەرماندە و شەڕڤانان كە بەشداری ئەم چالاكیە مێژووییە، بازەكانی زاگرۆس و هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساواش مەرەش بوون، پیرۆز دەكەین. لەو باوەڕ و قەناعەتەداین كە لەمەوبەدواش ئەو هێزەی لەو رۆحەوە وەرگیراوە بەچالاكی ستراتیژی و مێژوویی پێشەنگایەتی لەم شەڕەدا بكەن و سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

ژ.ت