راگەیەنراوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژەئاستار بەم شێوەیەیە:
"ئێمە جەژنی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە کە بە پارچەکردنی تاریکی کە بۆ گەلەکەمان بە رەوا دەبینرا، ئاگری ژیانی نوێی داگیرساند، سەرەتا لە رێبەرتی کیانەوە و هیواکان، رێبەر ئاپۆ و لە کەسایەتی هاوڕێکانماندا کە لەدژی هێرشە قورسەکان بە چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و فاشێست، بێ ئەوەی ساتێکیش دوودڵ ببن، تێکۆشانی ئازادیمان بە بریاری سەرکەوتن بەردەوامی پێدەدەن و لە هەموو شۆڕشگێران پیرۆز بێت. شەهیدە قاڕەمانەکان، ئیرادە و رەنجی گەورەیان کە شکۆمەندترین مرۆڤی مێژووی مرۆڤایەتین و فەرماندەی ئەفسنەیی عەگید کە پێشەنگایەتی ئەم رۆژەی کرد، بە رێز و خۆشەویستیەوە بەبیردەهێنینەوە. بەڵێنی سەرکەوتن و بڕیارداری خۆمان دووبارە دەکەینەوە.
دەوڵەتی داگیرکەر و فاشێست بە سەرۆکایەتی کودەتاچی کەنان ئەڤرەن 'کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول'ی دەستپێکرد و لە زیندانەکانی ئامەد بە هێرشێکی دڕندانە گەلی کوردی کردە ئامانج. بە ئامانجگرتنی مەزلۆم، خەیری، کەمال، ئاکیف، عەلی و سارا، کە لە هۆش و دڵی قۆناغی ژیانەوەماندایە، ویستی تێکۆشانی ئازادی کوردستان تەسفیە بکات. بەڵام هەڵوێستی بەبڕیاری شۆڕشگێرانی زیندان، عەقڵیەتی فاشیستی تورکی تێکشکاند و نیشانی گەلی کوردیدا کە رێگەی گەورەبوونی ژیان بەرخۆدانە. دروشمی 'بەرخۆدان ژیانە' کە لە زیندانی ئامەد بەرز بووەوە، لە ماوەیەکی کورتدا لەسەر زمانی گەلی کورد بووە هاواری تۆڵەکردنەوە. ئەو گولەیەی کە ١٥ی تەباخ لە لولەی تفنگەکەی عەگدی تەقێنرا، تەڤگەری تۆڵەی گەلی کوردی دەستپێکرد. گەلی کورد ڕایگەیاند کە بە یەکەم تەقە ئامادەن بۆ حسابۆرسینی مێژوویی. لەگەڵ هەنگاوی ١٥ی تەباخ؛ گەلی کورد کە یەکێکە لە گەلە دێرینەکانی مێژوو، بڕیاریداوە ملکەچی ئەو دەسەڵاتدارە ستەمکارانە نەبێت کە لەڕووی سەربازییەوە کوردستانیان گەمارۆداوە، هەروەها ئیرادەی خۆیان نیشانداوە کە بە خۆڕاگری و تۆڵەکردنەوە لە مێژوودا بەرەو پێشەوە بچن. ١٥ی تەباخ هێمای پێداگری گەلی کوردە بۆ تۆڵەسەندنەوەی مێژوویی لە دەسەڵاتداران. ١٥ی تەباخ راپەرینە لە بێدەنگی قووڵی زۆر کەس کە بە کۆنکرێت داپۆشرابوو. ١٥ی تەباخ حیکمەت و زانست و ڕۆحی مێژوویی ئەو گەلە دێرینەیە کە لەسەرەتاوە ئەو داگیرکەریەیان شکاند کە نەخشەی ناوچەکەیان پێ کێشاوە. ١٥ی تەباخ یەکەم پەیامە کە هەموو جیهان ئاگادار دەکاتەوە کە بە پشتگوێخستنی گەلی کوردستان یەک هەنگاویش هەڵناگیرێت.
هەر ژنێک کە لە شاخەکان بەرخۆدان دەکات، میراتگری یەکەمین گولەیە
هەروەک چۆن گەلی کورد لە ١٥ی تەباخدا بە هەنگاوی یەکەمین گولە خاکە مردووەکەیان هوشیار کردەوە، ژنانی کورد روویان لە شاخەکان کرد و کەوتنە سەر رێگەی تۆڵەکردنەوە لە سیستمی باوکسالاری. ژنان کە هێشتا لە قۆناغی یەکەمینی گروپەکەدا لە نێو گروپی ئاپۆیی کۆبوونەوە، دوای تەقاندنی یەکەمین گولە، گوێیان لە هاواکاری سەرهەڵدانێک کە لە دڵیان بەرز بووەوە و مەشغەلی ئازادی لە چیاکانی کوردستان بەرز کردەوە. ژنی کورد بە چەکی دەستی خۆیان لەگەڵ هەڤاڵ عەگید هاوڕێیەتیان کرد، وەک بەسێ و زەریفە بوون بە خاوەنی هەڵوێستی شایەنی ئەرکی مێژوویی و قارەمانی ژنی کورد. لە خەباتی ئازادیی ئێمەدا ژنانی کورد بە تێکۆشان بۆ ئازادی شانبەشانی هاوڕێ پیاوەکان، شوناسی فەرامۆشکراوی قارەمانی ژنیان زیندوو کردۆتەوە. ئەمڕۆ هەر ژنێک کە لە شاخ شەڕ دەکات و چەکی بەدەستەوەیە، میراتگری تەقەی یەکەمە. ئێمە وەک هێزی یەژەئاستار بە بەرپرسیارێتی پاراستنی کەرامەتی ئازادی بەتایبەتی بۆ ژنان و مرۆڤایەتی ئاگاداری میراتی ١٥ی تەباخ دەبین. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم میراتە بگەیەنینە هەموو مرۆڤایەتی. بە دڵنیاییەوە بە فەلسەفەی ژیانی رێبەر ئاپۆ کە رێگەی بۆ ئەم خەباتە خۆش کرد، بە شێوازی شەڕی فەرماندەی مەزنمان عەگید کە هێزی پراکتیکی خۆیەتی و بە گیانی خۆبەختکردنی هاوڕێ ژنەکانمان کە هیچ دوودڵیان تێدانییە، باج دەدەین و سەردەکەوین.
گەلەکەمان لەنێو شەڕێکی گەورەدایە. ئەم شەڕە شەڕی بوون و نەبوونە. دوژمن بە هەموو تواناکانیەوە هەوڵ دەدات ئەو ئومێدە بشکێنێت کە لە کەسایەتی پەکەکەدا سەریهەڵداوە، ئیرادە لەناو ببات، ڕووناکی بکاتە تاریکی. ئەو شەڕەی کە دوژمن لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامی دەدات، شەڕێکی ئاسایی نییە. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت هەموو کوردستان وەک بەشێک لە "پلانی چۆکپێدانان" داگیر بکات، کە بۆ گەلی کورد بە ڕەوا دەزانێت. لە ڕابردوودا لێرە لەگەڵ ئەم دوژمنە شەڕی قورس ئەنجام دەدرا و سوپای داگیرکەری تورک چەندین جار شکستی هێنا. ئەمڕۆ دەبینین سوپای فاشیست جارێکی دیکە شکستی هێناوە، جگە لە چەکی کیمیایی هیچی دیکەی نەماوە، کە بەکارهێنانی تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. هەرچەندە هیچ هێزێکی نییە، بەڵام دەیەوێت بەردەوام بێت لەم شەڕە. ئامانجی داگیرکەران شکاندنی ئیرادەی ئازادی کوردە و جارێکی دیکە گەلەکەمان کە لە سەرکەوتن نزیکە بێ ستاتۆ بەجێ بهێڵێت. ئێمە ئاگاداری ئەمەین و بڕیارمانداوە تا کۆتایی بەرخۆدان بکەین. نابێت منداڵانی کورد مەحکوم بکرێن کە سەد ساڵی دیکە بەبێ نیشتمان و بێ ناسنامە بژین و لەژێر پێڵاو و تانکی سەربازیدا لەناوببرێن. ئێمە هەرگیز ڕێگە بەم کارە نادەین. ئێمە وەک ژنانی یەژەئاستار ڕۆژانە بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە بۆ ئازادی بەرەو سەنگەرەکانمان دەچین و دەزانین کە لە لێواری سەرکەوتنداین. ئێمە وەک ڕۆڵەکانی ، بۆ ئەوەی پلانەکانی دوژمن پووچەڵ بکەینەوە، دەزانین بە هەوڵێکی نائاسایی، شەو و ڕۆژ، بە برسێتی و تینوێتی، هەموو دەرفەتەکانی ژیانی مرۆڤایەتی وەلا دەنێین و بۆ پاراستنی داهاتووی گەلەکەمان تێدەکۆشین، لەنێو خەباتداین. لە بەرامبەر ئەو دوژمنە بێ شەرەفە کە چەکی کیمیایی و هەموو شێوازێکی دڕندانە بەکاردەهێنێت، گەورەترین پاڵپشتی ئێمە ڕێبەرەکەمانە کە لە ئیمرالیە و خۆڕاگرییەکی گەورە دەکات، گەلەکەمان و هەڤاڵانمان کە بۆ شەڕی ئازادی دەستگیرکران و شەهیدکران، قەڵغانێکن بۆ پاراستنی ئێمە و بەرخۆدانی ئێمە.. بناغەکانی ئێمە بەهێزن و هەر بۆیە لە شەڕدا سەرکەوتوو دەبین. گەورەترین هێزی شەڕکەری ناتۆ لە چیاکانی کوردستان شکستی هێنا. تەنانەت فەرماندەیی تورکیش بێدەسەڵاتی سوپای فاشیست و ستەمکاری تورکیای لە بەرامبەر تونێلەکانی جەنگی گەریلا لەبەرچاوی هەموو جیهان راگەیاند، بەوەی کە ئەشکەوتی ٥ نهۆمیان هەیە. عەقڵی دەوڵەتی فاشیستی تورک کە وانەی لە مێژوو وەرنەگرتووە، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی ڕۆحی نەدۆڕاوی پەکەکە بووەوە و گیری خوارد. پێویستە بزانین کوردی کۆیلەی پێشوو لە ١٥ی تەباخ بە یەکەم فیشەک کوژراوە و کوردە نوێیەکە تا کۆتایی لە ئازادی خۆیدا بەردەوامە. بەرخۆدانی چەكداریمان كە لە ١٥ی ئابدا دەستی پێكرد، لە سەرانسەری كوردستاندا تەشەنەی كردووە و گەلەكەمانی كردووە بە فیدایی. لەم شەڕەدا گەلی کورد سەرکەوتووە و لە کەسایەتی خۆیدا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد دەکات. دوا قسەی هەزاران ئازادیخواز بریتی بوو لە "بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین". وەک گەریلاکانی یەژەئاستار تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین بۆ ئەوەی بەڵێنی سەرکەوتن لەسەر ڕێبازی شەهیدەکانمان جێبەجێ بکەین. بە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێری، بە گرنگیدان بە خەونی شەهیدانمان و سەرکەوتنی گەلەکەمان بە گیانی ٥ی تەباخ سەردەکەوین. ڕێبەر ئاپۆ وتی: هەنگاوی هۆشیاری هەنگاوی باوەڕیە، هەنگاوی خۆڕاگرییە، هەنگاوی بیرکردنەوە و دڵێکی گەورەیە. هەنگاوی ١٥ی تەباخ هەنگاوی خوڵقاندنی بوون و دروستکردن و گەشەکردنە لە بەرامبەر هەموو جۆرە نەبوونی و سەختی و ئاستەنگیەکدا.
بەڵێن دەدەین سەرکوتن مسۆگەر دەکەین
لەدژی عەقڵیەتی فاشیستی و داگیرکەری تورک کە دەیگوت ' کوردستانی خەیاڵی لێرە کراوەتە ژێر چیمەنتووە'. ئێەم بە رۆحێکی نوێی، عەقڵ و دڵی پەکەکە لە ئاڤاشین، زاپ، مەتینا، بۆتان و هەر بستێکی خاکی پیرۆزی کوردستان بەرخۆدان دەکەین. ئێمە؛ گەریلاکانی یەژەئاستار لە چیاکانی کوردستان کە سەنگەرەکانی شەڕ ئەمڕۆ بنیاتنراون، لە هەموو دەڤەرێک کە تورکی فاشیست و داگیرکەری لێیە، بە پێشەنگایەتی فەرماندەکانمان، عەگید، زیلان، دلژین، بێریتان، تێکۆشین ئامانۆس، دەلال ئامەد، بەرفین رێباز و مزگین رۆناهی بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانمان سەربکەوێت. ئێمە سەر رێچکەی شەهیدان خەبات دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئاڵاکەیان بشەکێنینەوە. ئێمە هەنگاوی ١٥ی تەبا جارێکی دیکە لە ڕێبەرمان، گەلەکەمان، لە مرۆڤایەتی دیموکرات و هەموو گەلان لە جۆگرافیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەین."
ف.ق