یەژەئاستار: ئاڵای بەرخۆدان دەشەکێنینەوە

یەژەئاستار رایگەیاند، بەرخۆدانی کاتۆ بەرخۆدانێکی بێوێنەیە و وتی، " سەرەتا لە زاپ و ئاڤاشین، ئێمە ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی کوردستان تێکۆشانی ژنان فراوان دەکەین و بەرخۆدان بەرز دەکەینەوە و بەم شێوەیە هەوڵ دەدەین، شایەنی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بین.

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار لەبارەی شەهیدەکانی کاتۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە هەنگاوی سەرەتای دروستبوونی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەی کۆمیناڵی سروشیدا ژنان ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە. بە کەلتوری دایک و خۆداوەندی هەم لە رووی مادی و هەم لە رووی مەعنەویەوە شارستانی دیموکراتیان خوڵقاندووە. خانەی سەرەکی مرۆڤایەتیبوون و کۆمەڵایەتیبوونیان خوڵقاندووە. یەکێک لەو ژنانەی کە لەو رەسەنایەتیەوە هاتووە، لە قۆناغی کۆمەڵایەتیبوونی مرۆڤایەتیدا ڕۆڵی خۆی بینیەوە و بەهای کۆمەڵایەتی کۆمیناڵی گەیاندووتە ئەم سەردەمە، ژنی کوردە. ژنی کورد بەهۆی دڵسۆزی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگادا، بەهۆی کەلتوری دەوڵەمەندی و رەسەنایەتی مێژوویی خۆی، بووە خاوەن رۆحێکی بەرخۆدێک و رەسەن. ئەم بەرخۆدانە کە لە قۆناغی مێژوویی هەزاران ساڵەدا لەنێو زۆر رووداودا تێپەڕیوە، لە مێژووی نزیکی ئێمەدا بە بەسێ، زەریفە و رندێ و ژنانمان کە لە شاخەکانی دەرسیم خۆیان هەڵدایە خوارەوە و تەسلیم نەبوون، وێنەی گرتووە.

لەگەڵ هەنگاوی پەکەکە کە تەڤگەری ئازادی مرۆڤایەتیە، ئەم کەلتورە بەرخۆدانیە مێژووییەی ژنانی کورد بە تێکۆشان دەیان ساڵە بۆ ئایدۆلۆژی ئازادی ژنان گوڕا، تەڤگەری ئازادی ژن، پارتیبوون و سوپابوونی ژنانی لەگەڵ خۆی هێنا. لە سایەی بەرخۆدانی ژنانی ئازادی کورد، ژنانی کورد بوون بە خاوەن ئایدۆلۆژی، تەڤگەر، پارتی، سوپا و سیستمی ژیانی ئازاد. لە بەرخۆدانی هەڤاڵ سارا لە زیندانی ئامەد، تاوەکو بەرخۆدانی هەڤاڵ بەسێ ئانوش لە سەنگەرەکان، لە هەڵوێستی بێریتان کە لەدژی خیانەت بە هێڵی فیدایی، هەڵوێست، بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆی لە مێژوودا نەقشاند و کەلتورێکی رەسەنیان خوڵقاند. هەڵوێستی شکۆدار و رەسەنی ژنانی ئازادی کورد، بە ئیرادەی ژنان بە باوەڕی، گەورەبوون و عەشقی ئازادی، رەنج، بریارداری، تێکۆشان و داواکاری سەرکەوتن و بە شەهیدبوون دروست بووە. سەرەتا ژنانی کورد بۆ هەموو ژنانی جیهان دەستکەوتنی گەورەیان فەراهەم کرد و بەم شێوەیە بەرخۆدانی ژنانی رەسەن بەردەوامە و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەچێت.

بەرخۆدانی کاتۆ یەکێک لە رەسەنترین بەرخۆدانە لە مێژووی ئازادی ژناندا

یەکێک لە نمونە مێژوویەکان کە هەڵویستی رەسەنی هەزاران سالەی ژنانی کوردی ئازاد بە شێوەیەکی بەهێز نوێنەرایەتی دەکات، بەرخۆدانی گەورەی ژنانە لە کاتۆ. وەک دەزانرێت کە بەهاری ساڵی ٢٠١٧دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دوژمن ژنان، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی داگیرکەری بۆ سەر چیای کاتۆی سەر بە ناوچەی ئەلکێ دەستپێکرد. لەدژی ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک، هێزەکانمان یەژەئاستارمان لە هەرێمی کاتۆ جێگیر بوون و وڵامی داگیرکەریان دایەوە و بەرخۆدانێکی داستانیان تۆمار کرد. لە فەرماندەکانەوە تاوەکو شەڕڤانان یەژەئاستار لە کاتۆ بە ئیرادەیەکی پۆلایین لەنێو بارودۆخێکی قورسی زستاندا لەدژی سوپای فاشیستی تورک شەڕیان کرد. هاوڕێ ژنەکانمان چەندین رۆژ لەنێو بەفردا شەڕیان کرد، تاوەکو دەست و قاچیان لە سەرما رەق بوونەوە و بە دڵێکی ئاگرین بە شێوەیەکی بێوێنە تێکۆشانیان کرد. لەگەڵ هاڕێکانمان نودەم نورحەق، هێڤی سۆرخوێن کە پێشەنگایەتی بەرخۆدانیان دەکرد، لەژێر فەرماندەیی هاوڕێکانمان راپەرین ئامەد و رۆزا هێلێندا، هاوڕێکانمان روکەن گەڤەڕ، بارین شیلان، ئاڤاشین چراڤ، زنارین ئارژین، خوێندا کاتۆ، ستێرک عەفرین، زیلان قەرەداغ، ئارین قەرەداغ بە قاڕەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەڤاڵانمان و هەموو ژنان دەکەین.

بەرخۆدانی بێوێنەی کاتۆ کە لە کەسایەتی ١٢ هەڤاڵماندا جێبەجێکرا، بە ئەزمونی سەرکەوتوو، بووە بەرخۆدانی رەسەنی مێژووی ئازادی ژنان کە هیچ کاتێک لەبیرناکرێت. ئێمە سەربەرزین کە خاوەن هەڤاڵی قاڕەمان، بوێر، شەرکەر، جوان و بەرخۆدانی بەم شێوەیەین. وەک یەژەئاستار شکۆمەندیەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە لەسەر ڕێبازی ئەم شەهیدانە تێکۆشان دەکەین. سەرەتا لە زاپ و ئاڤاشین ئەمڕۆ لە هەموو کوردستان تێکۆشانی ژنان بەردەوامە و بەرخۆدان فراوان دەبێت و بەم شێوەیە هەوڵ دەدەین شایەنی شەهیدان بین. بۆ ئەوەی ببینە درێژەپێدەری شەهیدان و هاوڕێکانمان، لە هەموو کاتێک زیاتر تێدەکۆشین. خوێنی هاوڕێکانمان بە فیڕۆ ناچێت و ئەو بەهایانەی کە ئەوان خوڵقاندیان گەورەتر دەبن. هەڵوێستی رەسەنیان لە هەموو جێگەیەک فراوان بڵاو دەکەینەوە، هیوای دڵی هەموو ژنان کە عەشقی ئازادیە، فراوان دەکەین و بەم شێوەیە وڵام دەدەینەوە. تێکۆشانی ئازادیمان تاوەکو خاوەن داستانی بەم شێوەیەی قاڕەمانێتی بێت، هیچ کاتێک تێکناچێت. هەڵویستی ژنی ئازاد، ئیرادە، بەرخۆدان و تێکۆشانی ژن بە تەئکیدی سەردەکەوێت. ژنی ئازادی شەڕڤان و سەرکەوتوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی و گەلان دەبێتە هۆکاری سەرکەوتن."

ف.ق