یەژەئاستار: ژنە شەهیدانی چاپەمەنی ئازاد سەرچاوەی هێزمانن

یەژەئاستار: کەسانێک کە شوێنپێی غوربەتئەلی کەوتوون، واقیعی ئەشکەنجەیان لە کوردستان پیشانی کۆمەڵگا داوە. ژنە شەهیدەکانی چاپەمەنی ئازاد کە مەشخەڵی درەوشاوەی حەقن، سەرچاوەی مۆڕاڵ و هێزی ئێمەن.

ناوەندی چاپەمەنی یەژەئاستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی غوربەتئەلی ئەرسۆز ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ساڵیادی شەهیدبوونی غوربەتئەلی ئەرسۆزدا، كە رۆژنامەنووسێكی شۆڕشگێڕە و رەنجێکی گەورەی هەیە لە خوڵقاندنی نەریتی چاپەمەنی ئازاددا، بە رێز و خۆشەویستی یادی دەكەینەوە. كاتێك ژنە شەهیدانی چاپەمەنیمان لەسەر ڕێبازی حەقیقەتی غوربەتئەلیەكانمان بەبیردەهێنینەوە، بەهۆی پەیوەندیی بە یادەوەرییانەوە، بەڵێنمان دووبارە دەكەینەوە كە هێڵی چاپەمەنی ئازاد بەرز دەكەینەوە.

لە ساڵانی نەوەدەکاندا کاتێک کەسێک کاری سیاسی بۆ گەلی کورد دەکرد، تاوانێکی گەورە بوو، غوربەتئەلی ئەرسۆز وەک دەستەی کارگێڕی ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندم لە تورکیا کاری کرد، بوو بە دەنگی ئازای گەل و بوو بە سیمبولێکی گرنگ سەرکردایەتی ژنان. گوێی بە هاوارەکانی گەل بۆ ئازادی دەدا، بە بەرپرسیارێتییەکی گەورەی ڕۆشنگەرییەوە لە پرسی ئازادی نزیک بووەوە و بوو بە دەنگی هاواری گەلی کورد بۆ ئازادی. لەبەرئەوەی لەتوركیا رۆژنامەنوس بوو، فاشیزمی تورك دەستگیری كرد و دوای ئازادكردنی، درك بە پێگەی گەورەی شۆڕشگێڕانەی خۆی لە بواری سەركردایەتیدا كرد. لێرەدا لەڕووی کێشەی چینایەتییەوە، کێشەی نەتەوە و ڕەگەز، یادەوەرییەکی هزری گرنگی پەیدا کرد و چووە چیاکانی کوردستان. غوربەتئەلی ئه‌رسۆز كه‌ ڕۆژنامه‌نووسێكی شۆڕشگێڕه‌، بۆچوونه‌ به‌هێزه‌كانی له‌سه‌ر هێڵی ژنێكی ئازاد قووڵتر كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی ناوه‌ندی یاژک بەشداری کرد بووە بە ئەندامێکی ناوەندی یاژک، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لە دۆڵی سەرگەلێ ، لەگەڵ کۆمەڵێک ژن لەکاتی پەڕینەوە لە ناوچەی زاپەوە بۆ ناوچەی گارە شەهید بوو.

لەو شوێنەی کە هەڤاڵ غوربەتئەلی ئەرسۆز شەهید بوو، ئەمڕۆ هەزاران ئازادیخواز لە دژی ئەو کەسانە دەجەنگن کە رووی گەلی کورد دەکەنە شەڕێ براکوژی و شەڕێکی گەورەی ئازادی دەکەن. لە بەرامبەر هەوڵی ئەوانەی لەسەر هێڵی خیانەتدان، ڕێپێوانی غوربەتئەلیەکان هەرگیز نەوەستاوە. به پێچەوانەوه ئەوانه ی شوێن پێی غوربەتئەلی دەکەون، به قەڵەم و كامێراكانیان، ڕاستییەكانیان به كۆمەڵگا له بارەی چەوساندنەوە لە کوردستان بڵاودەکەنەوە. دەنیز فورات، نوژیان ئەرهان، هیندستان پەنابەر، زەلال سیدەم، ئەکین وان، ژیان ئامارگی و دەیان هاوڕێی ژن یارییە پیسەکانی شەڕی تایبەتیان وەک خەباتکاری گەورەی ڕاستییەکان شی کردووەتەوە. ئەگەر نوژییان ئەرهان بەڵگەی ئەوەی نەکردبا کە چۆن پێشمەرگەی پەدەکە شەنگالیان رادەستی داعش لرد، ئەو شەڕە تایبەتە کۆمەڵگەی ئێزدی ئێمەی کەڕ و کوێر و بێچارە دەکرد. ئەگەر ژیان ئامارگی دیمەنی گەریلاکانی بۆتانی تۆمار نەکردایە، بە شەڕی تایبەتی چەوسێنەر و فاشیست تورک، بە ئۆپەراسیۆنە دەروونییەکانی خۆی کاریگەری لەسەر گەل دەکرد. لە ساکینە جانسزانەوە بۆ گوڵناز قەرەتاشان، لە مینی چەلێبیانەوە تا غوربەتئەلی ئەرسۆزان، لە دەنیز فیراتانەوە بۆ ئەرژین ئامەدان، لە شیلان ئاراسانەوە بۆ هەبون ئازادان، لە ئاڤاشین ئرماکانەوە بۆ ڕۆژیندە ئەداڵەران، لە ساریا ئۆنورانەوە بۆ تامارا زینان، لە ئارمانج گۆشکارانەوە بۆ ژیان ئامارگیان لە گوڵناز ئەگەیانەوە تا ئامارا رۆناهیان ژنە شەهیدانی چاپەمەنی ئازاد، بوون بە چاو و گوێ و دڵ و عەقڵ و ویژدانی حەقیقەتی شۆڕش. بە خەباتیان بۆ حەقیقەت بوونەتە پێگەیەکی شەرەفمەند و شکۆمەندی ژنانی کورد. ژنانی شەهیدی چاپەمەنی ئازاد رەنجیان لەسەر ڕێگای حەقیقەت داوە و بوونەتە سەرکردەی ڕاستەقینەی ڕۆژنامەگەری.

تەڤگەری ئازادیی لەنێو خەباتێکی مەزن دژی ئەو مێژووە باڵادەستەدایە کە هەر لە سەرەتاوە نکۆڵی لە بوونی گەلی کورد کردووە. بۆ ئەوەی حەقیقەتی کورد جێگەی شایستەی خۆی لە مێژوودا بگرێتەوە، هەزاران تێکۆشەری حەقیقەت بە شەرەفەوە شەهید بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد بووبێته‌ هێزی پێشه‌نگ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وا له‌ سایه‌ی قوربانیدانی گه‌وره‌ بووه‌. هەزاران ئازادیخواز کە لە خەتی چاپەمەنی ئازاددا خەبات دەکەن، ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە ئاشکراکردنی ئەو خیانەتە مێژووییەی کە بەرامبەر بە گەلی کوردستان کراوە. لە کاتی پێویستدا بە قەڵەم و کامێراکانیان و لە کاتی پێویستدا بە چەکەکانیان بەردەوام بوون لە خەبات بۆ ڕاستییەکان. بەم مانایە ژنانی شەهیدی چاپەمەنی ئازاد هێزی زیندووکردنەوەی حەقن. ژنانی شەهیدی چاپەمەنی ئازاد گەڕانی ئەو ڕاستییەن کە لەم ناوچانەدا ون بووە. ژنە شەهیدەکانی چاپەمەنی ئازاد نوێنەرێکی بەهێزی هۆشیاری ئازادی ژنان و بەڵگەی ئیرادەی ژنانن. بەم مانایە نەریتی چاپەمەنی ئازاد میراتی بەرهەمە گەورەکانە. بەپێچەوانەی میدیای كلاسیك كە تەنیا بەدواداچوون بۆ رووداوەكانی رۆژانە دەكەن، میدیای ئازاد لە هەموو دامەزراوە دیموكراسیەكان گرنگترینە، كە هێزی خۆی لە روانگەی مێژوویی ستەملێكراوانەوە وەردەگرێت. بەم هۆشیارییە دەتوانین بانگەشەی ئەوە بکەین کە قووڵتر بچینە ناو هێڵی ژنانی چاپەمەنی ئازادەوە و پراکتیکێکمان هەبێت کە شایستەی ژنانی شەهیدی چاپەمەنی ئازاد بێت.

ژنە شەهیدەکانی چاپەمەنی ئازاد، مەشخەڵی درەوشاوەی ڕێگای حەقیقەت، مۆڕاڵ و هێزی سەرەکی ئێمەن لە سەرکەوتنی شەڕی حەقیقەتدا. ئەوان لە سەختترین بارودۆخدا شۆڕشگێڕیان کرد، هەرگیز وازیان لە کامێرا و قەڵەمەکانیان نەهێنا. یادکردنەوەیان و گرنگیدان بەو بەهایانەی کە دروستیان کردووە، ڕێپێوانەکەمان بەهێزتر دەکات. ئێمە لە سایەی خەباتی ئەوانەوە بوونمان هەیە. ئەوان لە پێناو حەقیقەتدا گیانیان بەخشی. ئەمڕۆ دەیان ڕێکخراوی ڕاگەیاندن لە هەموو گۆشەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بە ڕەنگی ژنان پەخش دەکەن و خەباتی ژنان بۆ هەموو جیهان ئاشکرا دەکەن. رەنجی شەهیدانمان، چ لە خەباتی گەلی کورد بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان بە کۆمەڵگا، چ لە خەبات بۆ ماف و دەربڕینی ئیرادەی ژنان، لەبیر ناکرێت.

شەهیدانمان نوێنەری راستەقینەی باشی و جوانی و حەقیقەتن و بنەمای خەباتمانن. بیرهێنانەوە و فەرامۆش نەکردنیان، بەریەککەوتنی ژنێکی ئازادە لەگەڵ حەقیقەتی مێژووی خەبات. لەسەر ئەم بنەمایە هەمیشە ڕووناکی خەباتی شەهیدانمان بەبیردەهێنینەوە و هەرگیز لەو ڕێگای حەقیقەتە لانادەین کە ئەوان نیشانیان داوین. ئێمە بەڵێنی زیندووکردنەوەیان لە خەباتماندا دووپات دەکەینەوە، ئیرادە و پێداگری خۆمان دەردەبڕین کە لە خەباتمان بۆ ئازادیدا بەردەوام بین لە پێداگریمان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵاکەیان."

ف.ق