'ڕیزەکانی تێکۆشان بەهێزتر و توندوتۆڵتر دەکەین'

ئایتەن دێرسیم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک وتی، "ئیدی بەربانگ زۆر لێمانەوە نزیکە" و بانگەوازی بۆ بەهێزکردن و توندوتوڵکردنی ڕیزەکانی تێکۆشان و تێکشکاندنی فاشیزمی کرد.

ئایتەن دێرسیم ئەندامی دەستە بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) لە ماڵپەڕی پاژکدا وتارێکی بە ناونیشانی "فیداکاییەکانی فەلسەفەی ئازادی" بڵاوکردووەتەوە.

ئایتەن دێرسیم ئاماژەی بەوەداوە، لە ڕێپێوانی شۆڕشی ٥٠ ساڵەدا چەندین دەستکەوتی گەورەیان بەدەست هێناوە و چەندین سەردەمی سەختیان تێپەڕاندووە و وتی: "وەک دوێنێ، ئەمڕۆش ئەو دۆخەی کە تیایدان دۆخی بەرخۆدان و سەرکەوتنە. بە ئەندازەی ئاو ڕوونە، ئەم تێکۆشانە تێکۆشانی هەبوونی ژنان و گەلانە، کە نکۆڵییان لێ دەکرێت. لە ڕاستیی نیو سەدە خەباتدا مێژوو شاهیدی هەزاران بەرخۆدانی ئەفسانەیی و قارەمانە و قوربانیدانی گەورە بوو. پێشەنگانی خەبات و تێکۆاشن کاتێک دەستیانپێکرد، دەیانزانی، کە قوربانیی زۆر گەورە دەدەن. بۆیە هەر لە سەرەتادا وتیان: "ئەم گەلە هەیە و دەشبێت. ڕێپێوان لەسەر ئەم رێگایە بۆ خۆی ڕێبازی حەقیقەت و شکۆ و شەرەف و ئازادییە'. ئەوان دەیانزانی شەڕڤانی ئازادی بە مانای هەستانەوەیە لە بەرامبەر هەموو جۆرە سەختی و  گرفتێک. ئەمە فەلسەفەی ژیانی ئایدیۆلۆژیای ڕێبەرایەتییە، کە ئەم بزووتنەوەیە کردووەتە بووەتە هیوای ژنان و گەلان".

ئایتەن دێرسیم وتیشی: لە دیالێکتیکی بزووتنەوەی ئازادی دا هاوڕێیان بۆ هەر سەردەمێک رێنمایی و تێڕوانینی بەرخۆدان و ئیرادەیان بە ئەنجامدانی چالاکیی نیشانی هەموان دەدا و لە بەردەوامیی دا ئەوەشی وت: 'بەم ئیرادەیە هاوڕێیانمان سارا و روکەن، کە بە خۆشەویستی و عەشق و دڵسۆزیییان بۆ مرۆڤایەتی، بوونە پێشەنگی هێڵی ژیانی فیدایی و تۆمارکردنی مێژووی ئازادیی ئەم سەردەمە. لە مێرسین، واتە لە شوێنێک، کە دوژمن هەرگیز پێشبینی نەدەکرد، بە چالاکییەکەیان، بە فەلسەفەی ئازادی ڕاستیی ژنێک، کە خۆی پەروەردە کردووە، بە هەموان نیشان دا. دەبێت بە باشی لە چالاکی، ڕێپێوان و میرات و کەلەپووری هەڤاڵانمان سارا و روکەن تێبگەین".

ئایتەن دێرسیم لە درێژەی وتارەکەیدا باسی ئەوەیکردووە: "لە کەسایەتیی خوداوەندەکانمان سارا و ڕووکەن دا جارێکی تر ئەوە دەبینرێت، کە ڕەگی مێژووی ئازادیمان، ڕەگ و ڕیشەمانە، مێژووی تێکۆشانمانە، کەک هەزاران ساڵە ئێمەی لەسەر پێ ڕاگرتووە. لە ئێستاوە، بە بیری و ڕامانی ئازاد و شێوازی چالاکیی دروست، ئێمە بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین و سەرکەوتن ڕادەگەیەنین".

لە درێژەی وتارەکەدا هاتووە: "بزووتنەوەی ئازادیی ژنان ماوەی نیو سەدەیە لە چیاکاندا کۆمەڵگای ئازادی دروست دەکات، ماوەی ٣٠ ساڵە سوپابوونی دامەزراندووە حیزبی بۆ دامەزراندووە، پارادایم و تێڕوانینی بۆ ژیان ئافراندووە و بە متمانە بەخۆبوون رێگای خۆی  دەبڕێت. هەڤاڵانمان ڕوکەن و سارا بوونە هەنگاوی پێشکەوتن و بوونە دەرەئەنجامی ئەو بەهایانە، کە بزووتنەوەی ئازادیی ژنان ئافراندونی.

ژنانی ئازاد کە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیپێکردووە و بە سەرتاسەری ئێراندا بڵاوبووەتەوە، لە پێشەنگایەتیدا گیانیان بەختکرد و بوون بە فەلسەفە. ئەم فەلسەفەیە شەپۆل بە شەپۆل و بە خێرایی لە نێوان ژناندا بە هەموو جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و یۆتۆپیای ئازادی و کۆنفیدرالیزمی ژنانی جیهان دەئافرێنێت.

وتەیەک هەیەدەڵێت: 'تاریکترین ساتی شەو، ساتی پێش بەرەبانگە'. کاتێک مرۆڤ پرۆسە و قۆناغی ئێستا هەڵدەسەنگێنێت، مرۆڤ دەبینێت کە بەربانگ لە هەموو کاتێک زیاتر لە ئێمە نزیکە و لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە تێکۆشان و خەبات و فیداکاری هەیە. دەبێت ئامانجی سەرەکیمان، بیر و ڕامان و چالاکییەکانمان ئەوە بن، کە دەبێت هەمیشە ڕوومان لە لە ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمان  بێت و لە دەوری گەریلا کۆببینەوە.

ئێمە بانگەوازمان بۆ بەهێزترکردن و توندوتۆڵکردنی ریزەکانی تێکۆشان و تێکشکاندنی فاشیزمە لە یەک کاتدا".

ژ.ت