ژمارەی ئەو کەسانەی لە شرنەخ و سێرت دەستگیرکران گەیشتە ٢٤ کەس

لە جزیر، سلۆپی، هەزەخ، ئەلکێ و سێرت، ژمارەی ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی لە شرنەخ دەستگیرکران، گەیشتە ٢٤ کەس.

لە جزیر، سلۆپی، هەزەخ، ئەلکێ و سێرت، ژمارەی ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی لە شرنەخ  دەستگیرکراون، گەیشتە ٢٤ کەس. ئەو کەسانەی دوێنێ و پێرێ لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیاندا دەستگیرکرابوون، تاوەکو ئێستاش لە بەڕێوەبەڕایەتیی پۆلیسی شرنەخ دا راگیراون.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شرنەخ لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بەو دەستگیرکردنانە رایگەیاند، ٣ کەس ئازادکراون و ٢١ کەسی دیکەش بە دەستگیرکراوی ماونەتەوە.

تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە روون نەبووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ رەوانەی دادگا بکرێن.

ناوی هەندێک لە دەستگیرکراوەکان بەم شێوەیەیە: "لە ناوچەی هەزەخ مەدیا هەزەخ، لە ناوچەی جزیر ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی نەبەهات ئیشچی، ئەندامی مەبیا-دەر لە ناوچەی جزیر حسێن ئینەدی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی زمان و کولتوری برجا بەلەک  عەزیز سۆنمەز، مەلا سەعید ئۆزدەمیر، شوکرو ئاجار، محەمەد ئەمین چکماز، مەزڵوم دورو، کامیل بالیک، مستەفا چۆملەک، ئیدریس کایا ئاڵپ، سەلمان ئابای، عەگید ئیشیکلی، ئیسماعیل نەرسە، مەتین مەنەدە و ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی سێرتی هەدەپە بەرفین جان".

ژ.ت