ژنانی مەریوان بەهۆی نەبوونی ئاسایشی کۆمەڵایەتی خۆپیشاندانیان کرد

ژنانی مەریوان لەبەردەم باڵەخنەی دادگای شارەکە کۆبونەوە و داوایان کرد ئاسایشی کۆمەڵایەتی دابین بکرێت.

لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک ژن لەبەردەم باڵەخانەی دادگا کۆبونەوە ولەبەرانبەر نەبوونی ئاسایشی کۆمەڵایەتی چالاکیان ئەنجامدا.

ژنانی خۆپیشاندەر بە بەرزکردنەوەی دۆڤیز داواکاریەکانیان پێشکەش کرد.

خۆپیشاندانی ژنانی مەریوان دوای ئەوە هات کە ژنێک بۆ ئەوەی خۆی لە دەستی پیاوێک رزگار بکات، خۆی لە باڵەخانەیەک هەڵدایە خوارەوە. بەگوێرەی زانیاریەکان دۆخی ئەو ژنە باش نییە و لە نەخۆشخانەیە. هیچ زانیاریەکی دیکە لەبارەی دۆخی ئەو ژنە بڵاونەکراوەتەوە.

بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند کە ئەوان هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو پیاوە دەدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە، لەلایەکی دیکەوە زۆر ژن رایانگەیاندووە کە لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی ئێرانەوە روبەروی دەستدرێژی بونەتەوە.

ف.ق