ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر رایگه‌یاند، كه له نێوان ٢ی ئه‌یلول و ٣ی تشرینی یه‌كه‌مدا له دژی ماڵی پۆلیسه‌كان، ئۆتۆمبێلی پۆلیسه‌كان و بنكه‌كانی پۆلیس چالاكیان ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "یه‌كینه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی سڵاو له چالاكی هه‌ڤاڵان سارا و روكه‌ن بكه‌ن، له گه‌ڤه‌ر له ٢٠-٢٤ی ئه‌یلول و ٣٠ ئه‌یلولدا چالاكیان ئه‌نجامداوه.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له سه‌ر ئه‌نجامی چالاكیهكان ئه‌م زانیارییه‌ی راگه‌یاند:
"له ٢٠ی ئه‌یلول له شه‌ودا كاتژمێر له نێوان ٧-٨دا له بازاڕ به فیشه‌كی هه‌وایی و بۆمبی ده‌نگی له به‌رامبه‌ر ماڵی پۆلیسه‌كان چالاكی كرا.
له ٢٤ی ئه‌یلول له گه‌ڕه‌كی جومهوریه‌تی گه‌ڤه‌ر به شه‌و كاتژمێر ١١:٠٠ له به‌رامبه‌ر ئۆتۆمبێلی زریپۆش و ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی پۆلیسه‌كان كه له گه‌ڕاندابوون به سابوتاژ چالاكی كرا. ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی پۆلیسه‌كان له‌ناو چوو، ٢ پۆلیسی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناویدا سزادران، دوانیش برینداربوون كه برینی یه‌كیان سه‌خته.
له ٣٠ی ئه‌یلول به‌شه‌و كاتژمێر ٠٠:٠٠ له گه‌ڕه‌كی عومرانی گه‌ڤه‌ر له به‌رامبه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی داگیركه‌ر له دوو قۆڵه‌وه به بۆمبی ده‌نگی و مۆلۆتۆف چالاكی كرا. داگیركه‌ران كه ترس و دڵه‌ڕاوكێیان تووشبوو تا به‌یانی ته‌قه‌یان له ده‌وروبه‌ر ده‌كرد".
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه راشیگه‌یاند، كه له دژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م له به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ٣ی تشرینی یه‌كه‌مدا له گه‌ڕه‌كی قشڵه‌ی گه‌ڤه‌ر له بنكه‌ی ٧٥ی پۆلیسهكانیانداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و چالاكیه هاتووه:
"كاتژمێر ٢٠:٠٠-٢١:٠٠ یه‌كینه‌كانمان له بنكه‌ی ٧٥ی پۆلیسهكانیاندا كه گهڕهكهكهمانی داگیركردووه. له دوو قۆڵه‌وه به نارنجۆك و بۆمبی ده‌نگی چالاكی كرا. دوای چالاكیه‌كه تیمه تایبه‌ته‌كان روویان كرده گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان، به چه‌ك چالاكی كرا. به چه‌ك له پۆلیسه‌كانی تیمی تایبه‌ت درا و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر شه‌ڕ روویدا. دوای ئه‌و شه‌ڕه هێنده‌ی كه بۆ یه‌كینه‌كانمان یه‌كلا بووه‌ته‌وه، ٢ پۆلیسی داگیركه‌ر سزادراون و ٣ پۆلیسیش برینداربوون كه دۆخی یه‌كێكیان دژواره.
یه‌كینه‌كانمان دوای ئه‌و چالاكیه‌ی سه‌ركه‌وتووانه به شێوه‌یه‌كی پارێزراو گه‌ڕانه‌وه بۆ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆیان".
هـ. ب