ژنانی پرشنگی ڕۆژ چالاکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی ڕۆژ لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ لەدژی بارەگای پۆلیس چالاکی ئەنجامدا و لە توشبای وانیش ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسیان سووتاند.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی ڕۆژ لە ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ لەدژی بارەگای پۆلیس چالاکی ئەنجامدا و لە توشبای وانیش ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسیان سووتاند.
دەستپێشخەریەکە راگەیەنراوێکی ڤڵاوکردەوە و گوتی، " یەکینەکانمان ٢ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢١:٠٠، ٢ جار لەدژی بارەگای پۆلیسی ٧٥ کە گەڕەکێکی گەڤەڕیان داگیرکردووە، چالاکیان ئەنجامدا."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە هێزەکانیان بە تەکنیکی نوێ لە دوولاوە بە بۆمبی دەستی لە پۆلیسی تورکیانداوە.
هەروەها گوتی، " دوای چالاکیەکە داگیرکەران دەستیان بە هێرشێکی فراوان کردووە، بەڵام هێزەکانمان بێ زیان گەڕانەوە بۆ شوێنەکانیان."
ژنانی پرشنگی ڕۆژ هەروەها باسی ئەوەشیان کرد کە چالاکیەکە بۆ یادکردنەوە ساکینجە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد ئەنجامدراوە، کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکرابوون.
دەستپێشخەریەکە ئەوەی خستەڕوو کە لە ناوچەی توشبای وانیش چالاکیان ئەنجامداوە و هێزەکانیان ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسی تورکیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی ڕۆژی تەئکیدی کردەوە کە تاوەکو داگیرکەرێک لە کوردستان هەبێت، ئەوان بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن.
ف.ق