پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ٨ی شوبات لە شاری ئامەد لە ژێر دروشمی "ئازادی بۆ ئاشتی" گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدات. هاوکات لەگەڵ زنجیرە چالاکیەک بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەران و پەرلەمانتارانی پارتەکانی پارێزگا و شارەکان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێین و لە هەڵمەتەکەدا خەڵک بانگهێشت دەکرێن بۆ گردبوونەوەی ناوچەی یەنیشەهیر.
زەکی ئیرمەز، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی شرناخ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) سەبارەت بە گردبوونەوەی "ئازادی بۆ ئاشتی" ڕایگەیاند: "لە تشرینی یەکەمەوە هەڵمەتێک دەستیپێکردووە. شاندەکەمان دووجار لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆبووەتەوە. بەرێز ئۆجالان بە ڕوانگەیەکی دڵسۆزانە پڕۆسەی چارەسەری دیموکراسی و ئاشتیانەی پرسی کورد پێشکەش کردووە. بۆ ئەوەی ئەم هەڵمەتە بگاتە قۆناغێکی دیاریکراو، بەڕێز ئۆجالان پێشنیاری کردبوو کە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجام بدرێت. هاوکات لەگەڵ ئەم پێشنیارە، ئێمە وەک دەم پارتی نەک هەر گردبوونەوە ڕێکدەخەین، بەڵکو کۆنفرانسەکانیش بەڕێوە دبەین. لەو چوارچێوەدا گردبوونەوەی "ئاشتی بۆ ئازادی کۆمەڵایەتی" ئەنجام دەدەین."
گەلەکەمان خاوەنداری لەم پرۆسەیە دەکات
ئیرمەز ئاماژەی بەوەشکرد، بە بەشداریی هەموو لایەنەکان و بە مەرجی یەکسان و بە پشتیوانی گەل ئاشتییەکی شکۆمەندانە بەدی دەهێنرێت و وتی: "ئێمە لە سێ ناوەنددا گردبوونەوە ئەنجام دەدەین. یەکەم گردبوونەوەمان لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدا. لەم گردبوونەوەدا بینیمان کە گەل چۆن باوەشیان بۆ پرۆسەکە کردەوە. ڕۆژی ٨ی شوبات کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی وێستگە لە شاری ئامەد گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەین. بۆ گەیشتن بە ئاشتی کۆمەڵایەتی لەگەڵ گەلەکەمان بە دروشمی "ئازادی بۆ ئاشتی" کۆدەبینەوە. لە هەر شارێکدا، لەگەڵ ئەندام پەرلەمان و هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانمان، گەلەکەمان بانگهێشتی گردبوونەوەکان دەکەین. باس لەوەش دەکەن کە باری جەستەیی بەڕێز ئۆجالان کە دانوستانکاری سەرەکیی پرۆسەکەیە، دەبێت باشتر بێت و ئازادی جەستەیی بەڕێزیان بەدی بهێنرێت. ئەمە لە ڕاستیدا یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی داواکارییەکانمان. ئامەد شارێکە بە ڕۆحی تێکۆشانەوە سەفەربەری دەست پێکردووە. لەو ڕوانگەیەوە دەتوانین ببینین کە لە ٨ی شوباتدا بەهەزاران کەس لە گۆڕەپانی وێستگەکە بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد و بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان دەنگیان بەرز دەکەنەوە."
دەبێت بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە مێژووییە لە گۆڕەپانەکاندا بین
ئیرمەز بانگەوازی بەشدار بوونی ئاراستەی گەل کرد لە گردبوونەوەکەی ٨ی شوبات لە گۆڕەپانی وێستگەی شاری ئامەد کۆببنەوە و وتی: "بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەلەکەمان و بەتایبەت خەڵکی شاری ئامەدە، چاوەڕێی لە هەموو کەسێک دەکەین کە خوازیاری چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کوردن لە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە کۆببنەوە. ئەم گردبوونەوەیە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کورد و تورک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگە. بۆیە پێویستە هەمووان بە ئەرکی مێژوویی خۆیان هەستن و بە بەرپرسیارێتیەکی بەرزەوە لە گۆڕەپانەکاندا ئامادەبن."