مانگی حوزیران له ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كوردستان كه به‌مانگی فیدایبوون به‌ناو ده‌كرێت و ده‌ناسرێت، تێیدا شۆڕشگێڕی مه‌زن و هه‌ڤاڵی داهێنه‌ری هێڵی ئازادی ژن، زه‌ینه‌ب كناجی "زیلان"، له شاری دێرسیم له 30ی حوزیرانی 1996 چالاكی گیانبازی "فیدای" تێدا پێكهێناو و له ئه‌نجامدا به ده‌یان سه‌ربازی دوژمنی له‌ناوبرد. چالاكی شه‌هید زیلان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه بوو كه له‌مانگی مایسی 1996 كرابووه سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ له ئه‌كادیمیای مه‌عسوم قۆرقماز له شام، به ته‌قاندنه‌وه‌ی لۆریه‌ك كه 500 كیلۆ تی‌ئێن‌تی باركردبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڤاڵانی ئه‌كادیمیا سه‌لامه‌ت ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام ئه‌و هێرشه‌ی دوژمن پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو.
هه‌ڤاڵ زیلان بهچالاكیهكی سه‌رده‌میانه و به‌وشێوه‌یه‌یی كه دوژمن بیری لێ نه‌كردۆته‌وه هێرشێكی گیانبازانه ده‌كاته سه‌ر دوژمن و چالاكیهكهی به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامده‌دات و قۆناخێكی نوێ له شه‌ڕ و تێكۆشان ده‌ئافرێنێ. وه‌ك شۆڕشگێڕێك و وه‌ك گه‌ریلایه‌ك و وه‌ك ژنێكی ئازاد هێڵێكی نوێ بونیاد ده‌نێت و بۆیه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت؛ زیلان سه‌رۆكی منه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چالاكیهكهی شه‌هید زیلان گورزێكی كه‌مه‌رشكێنی له دوژمن‌دا، هه‌مانكات گورزێك بوو بۆ هزر و بیری كۆنه‌په‌رستیش له كوردستان له به‌رامبه‌ر هێڵی ئازادی ژن. ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كانی شه‌هید زیلان كه له‌دوای خۆی به‌جێی هێشتبوو، هێشتا زیاتر چالاكی و هزرهكهی واتادارتر كرد، سه‌لماندبووی كه به‌قوڵای باوه‌ڕی و مۆڕاڵێكی بڵنده‌وه به‌سه‌ر دوژمنداچووه، تا ئاستێكی هه‌ره به‌رزیش په‌یوه‌ستی رێبازی شه‌هیدان و رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كوردستان بووه، هه‌ڤاڵ زیلان ویستبووی له رۆژی له‌سێداره‌دانی شێخ سه‌عیدی پیران واتا له 28\6 ئه‌و چالاكیه ئه‌نجامبدات، به‌ڵام له‌به‌ر رێكنهوتن و نه‌گونجاوی دۆخه‌كه بۆیه چالاكیهكهی ده‌كه‌وێته 30\6\1996. ئه‌و چالاكیهیی شه‌هید زیلان زۆر به‌تایبه‌تیش قه‌ڵه‌مبازێكی نوێی له تێكۆشانی ژنی ئازاد كردوو و به‌ره‌و لوتكه‌ی برد.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه له رۆژی یه‌كه‌میه‌وه كه ده‌ركه‌وتووه تا ئه‌مڕۆ به‌و رۆحه گیانبازیه خه‌بات و تێكۆشانی كردووه، چالاكی زیندانی ئامه‌دی هه‌ڤاڵان " مه‌زلوم، كه‌مال، خه‌یری، عاكف و عه‌لی" و دواتری چالاكی شه‌وی چوارینه به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ فه‌رهاد كورتای، هێڵی گیانبازبوونی له په‌كه‌كه دا دانابوو. به‌ڵام وه‌ك ژنی كورد جاری یه‌كه‌م بوو شۆڕشگێڕێكی كوردستان له‌و ئاسته و به‌وشێوه ئانجامگیر و سه‌ركه‌وتووه چالاكیه‌كی گیانبازانه ئه‌نجامبدات. ده‌گوترێت له‌یلا قاسم و هه‌ڤاڵانی ویستوویانه ساڵی 1974 چالاكیه‌كی له‌و ئاسته له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین به‌رله ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كه ده‌سگیر ده‌كرێن و دواتریش له 12\5\1975 له‌سێداره ده‌درێن.
له‌دوای ئه‌و چالاكیهیی شه‌هید زیلان جارێكی‌تر رۆحێكی نوێی خسته‌وه به‌ر تێكۆشانی ئازادی و گڕوتین و هێزی به‌خشیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر ساتێك دوو دڵی یان بێ باوه‌ڕی و دوور كه‌وتنه‌وه له هێڵی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی ژیابن، هه‌روه‌ها له دوای چالاكیهكهی شه‌هید بێریتان " گوڵناز قه‌ره‌تاش" له به‌رامبه‌ر هێڵی خیانه‌ت له شه‌ڕی داسه‌پاوی 1992 له‌لایه‌ن پیلانگێڕانی نێوده‌وڵه‌تی به پشتیوانی هێڵی خیانه‌ت له كوردستان له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1992، ئیدی هێڵی شۆڕشگێڕی و گه‌ریلایه‌تی زه‌لال بوو، به‌ڵام پێویستی به قه‌ڵه‌مبازێك هه‌بوو، چالاكیهكهی شه‌هید زیلانیش ئه‌و قهڵهمبازهبوو.
كاروانه‌كه‌ی شه‌هید زیلان به‌رده‌وام بووه‌و به‌هه‌زاران له كچان و كوڕانی كوردستان به‌بێ جیاوازی له چوارپارچه‌ی كوردستان به‌شدار ئه‌و كاروانه بوونه و گهیاندویانه به‌م رۆژه كه گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت و سه‌رمایه‌ی بۆ گه‌لانی كوردستان و تێكۆشانی ئازادیخوازی وهسهریهكناوه، به‌رخودانی ئه‌مڕۆكه‌ی له زاپ و ئاڤه‌شین و مه‌تینان، دوێنێكهش له گارێ و حه‌فتانین، سه‌لماندنی ئه‌و راستین، كه رێبازه‌كه‌ی شه‌هید زیلان ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هه‌زاران گه‌ریلا سه‌رده‌میانه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
گه‌ریلای ئازادی كوردستان كه خاوه‌نی رێبازی بێریتان و زیلان و ڤیان و هه‌زاران شه‌هیدی تره، بۆیه ئه‌مڕۆ به‌وهه‌موو بوێڕی و ئازایه‌تیه‌وه هه‌ر رۆژ داستانێكی نوێی نه‌بردی تۆمار ده‌كات. گه‌ریلا كه‌وه‌ك هێزێكی ئهفسانیه و زۆركه‌س عه‌قڵی قبوڵ ناكات چۆن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تانك و تۆپ و فڕۆكه و ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیای په‌یمانی ناتۆ ده‌توانێ به‌رخودانی بكات. ئه‌وه‌تا زۆر هێز و لایهنیتری به‌ناو كوردستانی ناتوانن لێدوانێك یان قسه‌یه‌ك بكه‌ن بۆ سه‌ركۆنه كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك، به‌ڵام گه‌ریلا به هه‌موو هێز و ئیراده و باوه‌ڕیه‌وه توانیویه‌تی چۆك به‌دوژمن دابدات. گه‌ریلای ئازادی له‌گه‌ڵ ئاستی به‌رزی له باوه‌ڕی و هزر و رێبازی ئازادی، هه‌مانكات خاوه‌ن تاكتیك و ته‌كنیكی ئافرێنه‌ره كه دوژمنی تاساندوهو هه‌موو رۆژ چه‌ندجار دوژمن ده‌به‌زێنێ. ده‌بێ داستانه‌كانی ناو تونێله‌كانی شه‌ڕ هه‌موو رۆژێك بنوسرێنه‌وه، ده‌بێ چالاكی نیشانشكێنه‌كان ئه‌زمونی نوێ ببه‌خشن، ئیتر گه‌ریلای سه‌رده‌م"نۆژه‌ن" هه‌موو چركه ساتێكی داهێنانه له پێناو گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌ی به ئازادی. گه‌ریلا وانه‌یه‌كی مه‌زنیش ده‌به‌خشێته ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن؛ ناتوانین رووبه‌ڕووی داگیركه‌ری ببینه‌وه‌و رۆژێك له ترسی داعش و رۆژێك له ترسی حه‌شدی شه‌عبی راده‌كه‌ن و به‌هه‌موو ته‌مه‌نیشیان له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك زراویان تۆقیوهو ناتوانن له كۆشك و سهرایهكنیشیان ناوی ببن.
ئه‌و رۆحه‌ی كه زیلان به‌ر له 25 ساڵ چالاكی گیانبازی پێ ئه‌نجامدا و سه‌ركه‌وتنی پێ به‌ده‌ست خست و دوژمنی پێ تاڕومار كرد، ئه‌مڕۆ رێبازی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی پێ داهێناوه كه هه‌موو رۆژی قهرهمانیهتی و داستانی نه‌به‌ردی و سه‌ركه‌وتنه.
ژ.ت