هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)، زیلان ڤەژین له میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فورات، دۆخی رێبه‌ر ئاپۆ و تووندتربوونه‌وه‌ی زه‌خت و سیاسه‌تی گۆشه‌گێری له ئیمراڵی، په‌یمانی لۆزان، ئه‌نجام و كاریگه‌رییه‌كانی و هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد و هه‌روه‌ها شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌رخۆدانی ژنان و چه‌ند مژارێكی دیكه شرۆڤه و تاوتوێ ده‌كات. زیلان ڤه‌ژین جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی گه‌لی كورد، تاكه رێگا و كلیلی چاره‌سه‌ری پرسی كوردە.
ده‌قی وتووێژەکە:
وه‌ك ده‌زانین ماوه‌یه‌كی زۆره كه هیچ زانیارییه‌كی روون و جێگای متمانه له‌سه‌ر دۆخی رێبه‌ری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان له‌به‌رده‌ستدا نیه، ئێوه ئه‌م مژاره چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
وه‌ك ئێوه‌ش ئاماژه‌تان پێكرد، سیاسه‌تی گۆشه‌گیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی دژوار له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه و دژوارتریش بووه، به‌تایبه‌ت له‌رێگای سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت. ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی مێژووییه‌وه چاو له‌م بابه‌ته بكه‌ین، هێرش بۆسه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و سیاسه‌تی زه‌خت و گۆشه‌گیری له ئیمراڵی، به‌ته‌واوی گرێ‌دراو و به‌رده‌وامی هه‌مان سیاسه‌ت و په‌یمانی لۆزانه، واتا پارچه‌كردن و قڕكردنی گه‌لی كورد. بێگومان هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی نه‌یارانی گه‌لی كورد و به‌تایبه‌ت رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری توركیا له‌به‌رامبه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ، به‌واتای هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد و ئازادیخوازانه، ئێستاكه نه‌ته‌نیا گه‌لی كورد، به‌ڵكوو گه‌لانی دیكه‌ی ئازادیخوازی هه‌رێم و جیهان، رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك رێبه‌ر و پێشه‌نگی خۆیان له تێكۆشانی ئازادیخوازیدا ده‌زانن. له‌ماوه‌ی رابردوودا زه‌خت و گوشاره‌كان زیاتر بووه، هه‌نووكه توركیا كه‌وتۆته دۆخێكی زۆر خراپ و قه‌یراناوی و چه‌قبه‌ستوویی، به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی هه‌مه لایه‌نه له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد و گه‌ریلاكانی ئازادی. پلانی داگیركه‌ران ئه‌وه‌یه رێبه‌ر ئاپۆ ناچار بكه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا ده‌ستێوه‌ردانی دۆخه‌كه بكات، به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه به هه‌ڵوێست و به‌رخۆدانی خۆی به‌جاران ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشار و سیاسه‌تێكی نامرۆڤانه و به‌دوور له پێوانه‌كانی مرۆڤایه‌تی، جیا له به‌رژه‌وندی گه‌لان و پێشخستنی خه‌باتی ئازادی و دیمۆكراسیخوازی، ئاماده نیه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی داگیركه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارن هه‌نگاوێك هه‌ڵبگرێت و پاشه‌كشه له هه‌وڵ و هه‌ڵوێسته شۆڕشگێرانهكانی بكات. ئه‌وه روون و ئه‌شكرایه كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیاش به بێ ره‌زامه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زلهێزانی هه‌رێمی و جیهانی نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌به‌رژه‌وندی ئه‌واندایه و ئه‌وانیش له‌هه‌وڵی رزگاركردنی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و چهقبهستوویین و ده‌یانهه‌وێت له‌سه‌ر پێی رابگرن. ئه‌م هێزانه تێكڕا كۆكه‌ن له‌سه‌ر دژایه‌تی گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی. ئه‌وان به‌تایبه‌تی له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ و ئاستانه‌دا كه توركیاش تێیدا به‌شدار بوو، بڕیاری سیاسه‌ت و قۆناخێكی نوێ له‌شه‌ڕ و دژایه‌تی گه‌لی كوردیان داوه. هه‌ربۆیه هێرش و سیاسه‌تی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ دژوارتر بۆته‌وه.
هۆكارێكی دیكه‌ی تووندتربوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرش و دژایه‌تیه، ئه‌وه‌یه كه تا ده‌چێ بیر و هزری رێبه‌ر ئاپۆ له جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌و و زۆرێك له كه‌سایه‌تی و لایه‌نه ئازادیخوازه‌كان، هه‌وڵ و توانای خۆیان خستۆته گه‌ڕ و داوای ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ن. ئێستا نه‌ته‌نیا گه‌لی كورد، به‌ڵكوو وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد، زۆرێك له ئازادیخوازانی جیهان و گه‌لانی دیكه‌ی چه‌وساوه و تێكۆشه‌ر، پرۆژە و سیسته‌مێك كه رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك ئاڵترناتیوی سیسته‌می مۆدێڕنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و سیسته‌می ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كردووه، په‌سندیان كردووه و به كارامه‌ترین و باشترین سیسته‌م و رێبازی تێكۆشانی ده‌زانن. ئه‌م یه‌كه‌ش بۆته هۆی دڵه‌ڕاوكه و ترسی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی و ده‌وڵه‌تانی سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتۆری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌ربۆیه ناخوازن چیدی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له جیهان بڵاو بێته‌وه و هیوای گه‌لان به ئازادی و سه‌رخستنی تێكۆشان به‌هێزتر بێت. ئه‌مه‌ش هۆكاری دیكه‌یه بۆ چڕتركردنی سیاسه‌تی گۆشه‌گیركردن و ئه‌شكه‌نجه له ئیمراڵی.
له سه‌دساڵه‌ی په‌یمانی لۆزاندا، ئێوه كاریگه‌ری و لێكهوتكهكانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان چۆن شرۆڤه ده‌كه‌ن؟
سه‌ره‌تا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه په‌یمانی لۆزان و پارچه‌كردنی كوردستان ته‌نیا هه‌وڵێك نه‌بوو بۆ پارچهكردنێكی جوگرافی و دابڕانی گه‌لی كورد له‌یه‌كتر به‌شێوه‌یه‌كی فیزیكی؛ به‌ڵكوو هه‌وڵێك بوو له‌پێناو، پارچه‌كردن، داگیركردن و له‌ئه‌نجامدا قڕكردن و له‌ناوبردنی گه‌لی كورد. بڕیاڕ گیرا كه به هیچ شێوازێك رێگا به دروست بوونی ستاتۆ و پێگه‌یه‌كی سیاسی كوردان نه‌درێت. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تێكچوون و نه‌گه‌یشتن به ئه‌نجامی زۆربه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد، بێگومان بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه. داگیركه‌ران له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌د ساڵه‌دا هه‌موو هێز و هه‌وڵی خۆیان خسته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه كوردان له‌بواری سیاسی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بچه‌وسێنه‌وه و سیاسه‌تی ئاسمیلاسیۆن له به‌رزترین ئاستدا جێبه‌جێ بكه‌ن. یه‌كێك له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌یمانه، به‌هێزتر و قووڵتركردنه‌وه‌ی هه‌ست و هزری نه‌ته‌وه په‌ره‌ستی و ده‌وڵه‌تگه‌رایی بوو. هه‌تا ئاستێك كوردان له فه‌رهه‌نگ و شوناسی خۆیان دووركه‌وتنه‌وه و یه‌كرێزی و یه‌كگرتوویی گه‌لی كورد لاواز بوو. ئه‌وه‌ی كه پێویسته تیشكی بخه‌ینه سه‌ر، ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی و فكر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نوێی تێكۆشان بوو كه توانی پێش له‌م قڕكردن و له‌ناوبردنه بگرێت و هۆشیاری و یه‌كێتی نه‌ته‌وەیی كوردان زیاتر و به‌هێزتر بكات. پرسی كورد، پرسی ئازادی و دیمۆكراسیه، تێكۆشانی ٥١ ساڵه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد، هه‌بوونی كوردانی پاراست، ئه‌گه‌ر پرسی ئازادی و دیمۆكراسی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا پرسه‌كانی دیكه، له‌وانه پرسی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر ده‌بن. ئه‌گه‌ر یه‌كگرتن و یه‌كریزی گه‌لی كورد و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تێكی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی هێشتا به‌ته‌واوه‌تی پێك نه‌هاتووه و كوردان له‌ئاستی جیهانیدا نه‌بوونه‌ته خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش، بێگومان به‌شێكی زۆری بۆ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م په‌یمانه له‌سه‌ر كوردستان و گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نێرین و بۆچوونتان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌یمانی لۆزان و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه پێویسته گه‌لی كورد به گشتی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پلان و هه‌وڵانه‌دا بیگرێته‌به‌ر چیه؟
دیاره كه ئامانجه‌كانی په‌یمانی لۆزان به‌ته‌واوه‌تی پێكنه‌هاتووه و تێكۆشانێكی كاریگه‌ر و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی كورد له‌ئارادایه، هه‌ربۆیه هه‌وڵ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یمانه ده‌درێت. دیاره كه سیاست و پلانی پێشه‌نگانی مودێڕنیتەی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی هه‌رێمی و به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌د ساڵی داهاتووشدا كوردان بێ پێگه و ده‌ستكه‌وت بهێڵنه‌وه. ئه‌گه‌ر زلهێزانی جیهانی به‌هه‌موو شێوازێك هه‌وڵ بۆ پاراستن و له‌سه‌رپێ راگرتنی داگیركه‌رانی كوردستان به‌تایبه‌ت رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری توركیا ده‌ده‌ن، ئه‌مه بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه. بێگومان گه‌لی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌یمانی لۆزانی په‌سند نه‌كردووه و به‌هه‌موو توانایه‌وه له‌دژی راوه‌ستاوه. زۆرجار به‌تایبه‌ت له‌ساڵانی رابردوودا شاهیدی چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانس له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا بووین كه به ئامانجی یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌یی و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و پلانی داگیركه‌ران به‌ڕێوه چوون. له‌م ماوه‌دا گه‌لی كورد ده‌ستكه‌وتی زۆر گرینگی به‌ده‌ست هیناوه، بۆ وێنه پێشكه‌وتنی خه‌باتی ئازادیخوازی و ئاستی هۆشیاری و یه‌كریزی گه‌ل، ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، هه‌روه‌ها شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان كه رووداوێكی مێژوویی و جێگای شانازییه بۆ هه‌موو كوردان و ئازادیخوازانی جیهان. شۆڕشی رۆژئاوا، شۆڕشێكی، زهنی، فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، شۆڕشێك بوو كه به شۆڕشی ژن ده‌ناسرێت و ژنانی كورد بوون به‌پێشه‌نگی تێكۆشان و خه‌بات له‌دژی داگیركاری و هه‌روه‌ها یه‌ك خستنه‌وه‌ی ماڵی كوردان و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی. له‌م قۆناخه‌ی ئێستادا، ئه‌وه‌ی كه گرینگه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خه‌بات له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه به رۆح و موراڵی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان.
هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و به‌لاوه‌نانی به‌رژه‌وندی ته‌سكی عه‌شیره‌یی، حزبی و ناوچه‌یی چڕتربۆته‌وه، پێویسته هه‌موو كه‌س و لایه‌نه كوردستانیه‌كان خۆیان به به‌رپرسیار بزانن و له‌پێناو بهرژهوەندیه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان، به‌زووترین كات ئه‌و ئاسته‌نگی و گرفتانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌دا هه‌ن، چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بۆ وێنه سه‌ره‌تا پێویسته له‌نێو پارچهكانیشدا یه‌كێتی و یه‌كڕیزی پێكبێت و هه‌موو پارت و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیران له‌م بواره‌دا هه‌نگاوی به‌هێز هه‌ڵبگرن. له‌كاتێكی وه‌هادا كه هه‌موو دوژمنان و نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناكۆكی و جیاوازییه‌كانیان بۆ سه‌ركوت كردنی گه‌لی كورد و بێ ستاتۆهێشتنهوهی له‌ناو په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هاوئاهه‌نگیدان، به‌هیچ شێوازێك جێگای په‌سند نیه كه چیدی لایه‌ن یان حزب و ره‌وتێك هه‌وڵ بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌دات و خۆی به‌دوور بگرێت، له‌م بواره‌دا، هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی پارتی دیمۆكراتی كوردستانی عێراق و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جێگای ره‌خنه و شهرمهزاركردنه و گه‌لی كورد به‌هیچ شێوازێك سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م پارت و بنه‌ماڵه‌یه كه خزمه‌ت به داگیركه‌رانی كوردستان ده‌كات، قه‌بووڵ ناكات. بێگومان كاتێ ئێمه باسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین، جه‌ختمان زیاتر له‌بواری یه‌كێتی رۆحی، زهنی و سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆكراتیك ده‌كه‌ین. باسی ئێراده‌یه‌كی هاوبه‌ش و سه‌ربه‌خۆی كوردان ده‌كه‌ین. به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی لۆزان له رۆژانی رابردوودا، خاڵێكی ئه‌رێنی و مایه‌ی خۆشحاڵیه بۆ گه‌لی كورد، هه‌ڵوێست و هه‌وڵێكی پیرۆزه و زۆر گرینگه كه هه‌موو كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجام نامه و پلان و بڕیاره‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه، له به‌رزترین ئاستدا خۆیان به به‌رپرسیار بزانن و به زانابوون و هه‌ست و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن. یه‌كێتی گه‌لی كورد، تاكه رێگا و كلیلی چاره‌سه‌ری پرسی كورده.
را و بۆچوونتان له‌سه‌ر چرتر بوونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان به‌تایبه‌ت رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری ئێران بۆ سه‌ر گه‌لی كورد چیه؟
دیاره كه له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان پلان و كۆنسپتێكی نوێ له‌پێناو نه‌هێشتنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد و پاكتاوكردنی ده‌ستیپێكردووه، مه‌ترسیێكی مه‌زن له‌سه‌ر شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان له‌ئارادایه. له‌باكووری كوردستان هێرشه‌كانی دوڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا به‌تایبه‌ت قڕكردنی سیاسی و هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا تووندتر بۆته‌وه. به‌گشتی ئه‌م هێرشانه وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد له‌چوارچێوه‌ی هه‌مان هه‌وڵی پێشه‌نگانی مودێڕنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستانه بۆ بێ ستاتۆ هێشتنه‌وه‌ی گه‌لی كورده له سه‌د ساڵی داهاتوودا. ساڵی ٢٠٢٣ بۆ گه‌لی كورد ساڵێكی زۆرگرینگه و له‌زۆر مژاردا هه‌ندێك پرس یه‌ك لایی ده‌بنه‌وه. ئێستا گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له جیهاندا بوونه‌ته پێشه‌نگی دیمۆكراسی و ئازادیخوازی، گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان له تێكۆشانی گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت تێكۆشانی ژنانی كورد ئیلهام و هێز وه‌رده‌گرن و هیوایان به‌سه‌ركه‌وتن زیاتر بووه. له‌م نێوه‌دا رژێمی فاشیست و داگیركه‌ری ئێرانیش به‌تایبه‌ت پاش ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، له‌هه‌موو بوارێكه‌وه هێرش و په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد زیاتر كردۆته‌وه. نه‌ته‌نیا هێرشی سه‌ربازی و په‌ره‌پێدان به سیاسه‌تی ترس و تۆقاندن، به‌ڵكوو رژێمی داگیركه‌ری ئێران به‌پێی گه‌وهه‌ری دژه كۆمه‌ڵگایی و مرۆیی خۆی، هه‌ڵمه‌تێكی نوێی ده‌ستپێكردووه كه به‌دوور له‌هه‌موو پێوانه‌كانی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی، هێرش ده‌كاته سه‌ر ژینگه، كه‌لتوور، زمان، مێژوو و هه‌موو نرخه‌كانی گه‌ل. رژێم سیاسه‌تی ملیتاریزه كردن، سه‌ركوت و سێداره‌ی تووندتر كردۆته‌وه و هاوكات له‌رێگای شه‌ڕی تایبه‌ت و پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه خه‌ریكی تۆڵه‌كردنه‌وه له ژنانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ژنان پێشه‌نگی ده‌ستپێكردنی شۆڕش بوون و زیاترین دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌كه‌ن. له‌ماوه‌ی رابردوودا گرتن و سزادانی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی زیاتر بووه، رژێمی داگیركه‌ر له‌هه‌موو ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانێك كه‌ڵك وه‌رده‌گریت كه له‌كه‌سایه‌تی ژناندا كۆمه‌ڵگا چاوترسێن بكات و پێش له گه‌شه‌سه‌ندنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بگرێت. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، شۆڕشێكی زهنی، رۆحی و فه‌رهه‌نگی بوو و ئازادی و دیمۆكراسی خواست و ویستی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانه، له‌م ماوه‌یه‌شدا له‌م بوارانه‌دا زۆر پێشكه‌وتن دروست بووه و رژێم تووشی ته‌نگاوی و سه‌رلێشێواوی بووه. هه‌ربۆیه له‌م قۆناخه‌دا ده‌سه‌ڵات له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه شۆڕش له ئامانج و ناوه‌ڕۆكی راسته‌قینه‌ی خۆی دووربخاته‌وه، یه‌ك له پیلانه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردنی مژاری باڵاپۆشی و هێنانه‌وه‌ی پۆڵیسی ئه‌خلاق (گه‌شتی ئێرشاد) بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كانه. له‌سایه‌ی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی یه‌كگرتوویی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت ژنان زیاتربوو و سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕی و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌ی رژێم له‌نێو گه‌لانی ئێران كه زیاتر له چوارده‌یه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێ، پووچه‌ڵ بۆته‌وه.
پاش تێپه‌ڕبوونی نزیك به ساڵێك له‌سه‌ر شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، خۆڕاگری و تێكۆشانی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت ژنان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، شۆڕشێكی هه‌مه لایه‌نه‌یه و زیاترین و گرینگ‌ترین ده‌ستكه‌وتی له‌بواری زهنی و فه‌رهه‌نگیدایه. رێباز و هیوایه‌كی نوێ بۆ خۆڕاگری و تێكۆشان له‌نێو گه‌لانی ئێران‌دا دروست بووه. رۆژبه‌رۆژ پشتیوانی و دڵسۆزی بۆ شۆڕش له ئاستی جیهانیدا زیاتر ده‌بێ. پاش شۆڕشی ١٣٥٧ (١٩٧٩)، ئه‌مه بۆ جاری یه‌كه‌م بوو كه له‌م ئاسته‌دا هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران وێڕای هه‌موو جیاوازی فه‌رهه‌نگی، زمانی، ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی پێكه‌وه به یه‌كریزی و یهكدهنگیهوه، هه‌ڵبه‌ت به پێشه‌نگایه‌تی ژنان له دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ و داگیركه‌ری ئێران سه‌رهه‌ڵدان بكه‌ن. ئێستاكه خۆپیشاندانی به‌رفراوانی گه‌ل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌متر بۆته‌وه، ئه‌مه به‌واتای لاوازبوون و كۆتایی هاتنی شۆڕش نیه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین كه گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه به‌تایبه‌ت ژنان له‌نێو خۆڕاگری و خه‌باتدان. زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له گرتووخانه‌كاندا خۆڕاگرییه‌كی مێژوویی ده‌كه‌ن. كرێكاران رۆژانه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن.مامۆستایان، خانه‌نشینان، جوتیاران، قوتابی و خوێندكاران و هتد، هه‌موویان رۆژانه به‌شێواز و رێبازی جیاواز له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی رژێم تێكۆشان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی كه گرینگه له‌م قۆناخه‌دا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران زیاتر ئاگایان لێ بێت و جه‌ختی زیاتری له‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، پاڵپشتی و خه‌باتی هاوبه‌شه، رژێم له هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی گه‌لانی ئێران زۆر ترساوه و به‌ڕێگای شه‌ڕی تایبه‌ت هه‌وڵده‌دات گه‌لان و ئازادیخوازان به‌تایبه‌ت ژنان و جه‌وانان له‌یه‌كتر دووربخاته‌وه و به‌م شێوه‌یه لاوازیان بكات.
هـ . ب