بەرهەمەکانی ژنان لە پێشانگای شەهید هەرەکۆلدا نمایشكران

ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەشی توێژنەوە، یاسەمین محەمەد ئاماژەی بەوەدا ژن و خوێندوە وابەستەی یەکن و وتی: "بەشداربوونی بەرچاوی ژنان لە پێشانگاکەدا گرنگ و مانادارە."

کولتووری خوێندنەوە بناغەی بەڕێوەبردن و پێشکەتنی هەموو کۆمەڵگەیەکە و نیشانەی بەرەوپێشچوونی ئەو کۆمەڵگەیەیە. کاتێکیش ژن و خوێندنەوەی یەکانگیردەبن ئەوا هەلومەرجی پێشکەوتنی ئەو کۆمەڵگەیە لەبارتر دەبێت. ژن بە پێنوسی شۆڕشی ژنەوە لە هەموو جیهاندا دەبێتە مایەیی هێنانەئارای پێشکەوتن.

لە شاری قامیشلۆ پێشانگای کتێبی شەهید هەرەکۆل کە لە ١٥ی تشرینی یەکەمەوە کراوەتەوە و تا ٢٢ی مانگ بەردەوام دەبێت بە بەشداری کارای بەرهەمەکانی ژنان پێشانگاکە بەردەوامی هەیە.

پەیوەست بە پێشانگاکە و بەشداربوونی بەرهەمەکانی ژنان و بەتایبەت کتێبەکانی بواری ژنۆلۆژی، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەشی توێژنەوە یاسەمین محەمەد قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و جەختی لەوەکردەوە وەک ژنان هەوڵی ئەوەیان داوە لەم پێشانگایەدا گرنگییەکی باش بدەن بە کتێبەکانی بواری ژنۆلۆژی.

لە بەردەومیدا یاسەمین محەمەد ئاماژەی بە پڕبەرهەمی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کرد و وتی: "ساڵانە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە بەرهەمی نوێوە بە ناوەڕۆکی جیاوازەوە لە گوتار، چیرۆک نوسین و ...هتد بەشداری پێشانگاکە دەکات. وە لە کتێبخانەی ژنۆلۆژییدا بە کتێب لە هەموو زمانەکانەوە بەشداری پێشانگاکەی کردووە، بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بتوانێت سودی لێ وەربگرێت."

'ژن بناغەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە'

لە کۆتایی قسەکانیدا یاسەمین محەمەد ئاماژەی بە ڕۆڵی  ژن لە پێشکەوتنی  کۆمەڵگەدا کرد و وتی: "ژن بناغەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە. بۆیە پێویستە مافە بنەڕەتییەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا بچەسپێنرێت. بەشداربوونی کارای ژنان لەپێشانگاکەدا جێ بایەخ و مانادارە. دەمانەوێت ئیدی ژنان هێزی خۆی بەگەڕخات و لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا ژیان بەپێشەوەبەرێت. هیوادارین ژنان بەشداری پێشانگاکە بکەن و بە خوێندنەوەی کتێب پێناسە بدەن بە ژیانیان."