بە دیمەن

هاککردنی ماڵپەڕەکانی دەوڵەت بەردەوامە

جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژ لە چالاکی ئەلیکترۆنی ئەمجارەیاندا ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای ترابزۆن-یان هاک کرد.

چالاکی ئەلیکترۆنی

بەرەبەیانی دوێنێ جەنگاوەرانی لە بەردەوامی چالاکییە ئەلیکترۆنییەکانیاندا ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای ترابزۆنیان هاک کرد.

دوای هاککردنی، جەنگاوەران لەسەر ماڵپەڕەکە وێنەی نەخشەی کوردستانی گەورەیان لەسەر ماڵپەڕەکە داناوە. لەگەڵ دەستپێکی ڕۆژەکەیاندا دووژمنان چاویان تەقیوە بە نەخشەی کوردستاندا.

جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژ کە تا درەنگانی شەو ماڵپەڕەکەیان لەدەستدا بوو، ڕایانگەیاند ئەم چالاکییە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی زاپ ئەنجام داوە.